Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم پەترۆس 1

‏له‌په‌ترۆس، نێرراوی عیسای مه‌سیح، بۆ نامۆكان‏و ده‌ربه‌ده‌ره‌كان له‌پۆنتس‏و غه‌ڵاتیه‌و كه‌پدۆكیه‌و ئاسیاو بیسینیه‌، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێرراون به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوك‏و به‌ڕۆحی خۆی پاك‎وپیرۆزیكردن بۆ گوێڕایه‌ڵیو پرژاندنی خوێنی عیسای مه‌سیح به‌سه‌ریان. به‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتیتان به‌سه‌ردا بڕژێ‌.

ستایشی خوا بۆ هیوای زیندوو

پیرۆزه‌ خودا باوكی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح! كه‌ له‌سایه‌ی به‌زه‌ییه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌و ئێمه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ له‌دایك بووینه‌وه‌ بۆ هیوایه‌كی زیندوو به‌هه‌ستانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح له‌نێو مردووان، بۆ میراتێك بنبڕ نابێ‌و گڵاو نابێ‌و كۆتایی بۆ نییه‌و بۆ ئێوه‌ له‌ئاسمان هه‌ڵگیراوه‌، ئێوه‌ به‌هێزی خودا پارێزراون به‌باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌كۆتایی زه‌مانه‌ ڕابگه‌ینرێ‌. ئه‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازار ده‌چێژن به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان، تا ڕاستی باوه‌ڕتان ده‌ركه‌وێ‌، كه‌ له‌زێڕی له‌ناوچوو به‌نرختره‌و به‌ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی شكۆمه‌ندیو ستایش‏و ڕێز له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح. ئه‌وه‌ی نه‌تانبینیوه‌ خۆشتان ده‌وێ‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی ئێستا نایبینن باوه‌ڕی پێ‌ده‌كه‌ن‏و دڵخۆش ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك زمان ناتوانێ‌ باسی بكات، خۆشییه‌كی مه‌زن، چونكه‌ له‌ئه‌نجامی باوه‌ڕتان ڕزگاری ده‌روونتان به‌ده‌ست ده‌هێنن.

ئه‌و ڕزگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ران به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان‏و پێشبینیان ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی بۆ ئێوه‌یه‌، ده‌گه‌ڕان چ بارودۆخێك یاچ كاتێك بوو ڕۆحی مه‌سیح دیاری كردووه‌ لای ئه‌وان، كاتێ‌ له‌زووه‌وه‌ باسی ئه‌و ئازارانه‌ی مه‌سیحیان كردووه‌ كه‌ ده‌یچێژێ‌و ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌ی دوای دێت. ئه‌وانه‌ خودا بۆی ئاشكراكردن خزمه‌تی خۆیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خزمه‌تی ئێوه‌یان ده‌كرد، كاتێ‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ قسه‌یان كرد كه‌ ئێستا پێتان ڕاگه‌ێنرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی مزگێنی ڕاده‌گه‌ێنن به‌ڕۆحی پیرۆز، ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه‌ نێرراوه‌، فریشته‌كانیش به‌ په‌رۆشن بۆ بینینی.

بانگه‌واز بۆ پاك‏و پیرۆزی

بۆیه‌ بامێشكتان له‌ئاماده‌باشی بێت، ووریا بن‏و هیوای خۆتان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ دابنێن كه‌ له‌ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ دێت. وه‌ك منداڵی گوێڕایه‌ڵ بن، به‌دوای ئاره‌زووه‌ كۆنه‌كانتان مه‌كه‌ون وه‌ك كاتی نه‌زانیتان، به‌ڵكو چۆن ئه‌وه‌ی بانگیكردوون پاك‏وپیرۆزه‌، ئێوه‌ش پاك‏و پیرۆز بن له‌هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك، چونكه‌ له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه‌: [[پاك‏وپیرۆز بن، چونكه‌ من پاك‏وپیرۆزم.]] ئه‌گه‌ر به‌باوك بانگی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌بێ‌ لایه‌نگیری حوكم ده‌دات‏، هه‌ر كه‌سێك به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی، كه‌واته‌ به‌ترسه‌‏وه‌ بژین له‌سه‌رده‌می نامۆییتان. ئێوه‌ش ده‌زانن چۆن كڕانه‌وه‌ له‌و ڕێبازه‌ پووچانه‌ی له‌باوك‏و باپیرانتان بۆتان مابووه‌وه‌. ئه‌و كڕینه‌وه‌یه‌ش به‌شتی له‌ناوچوو نه‌بوو وه‌ك زێڕو زیو، به‌ڵكو به‌خوێنێكی گرانبه‌ها هه‌روه‌ك له‌به‌رخێكی بێ‌كه‌م‏وكوڕ، كه‌ خوێنی مه‌سیحه‌. له‌پێش دروستكردنی جیهان هه‌ڵبژێررابوو، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت كه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بوو. ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌خودا كرد، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان زیندووی كرده‌وه‌و شكۆمه‌ندی پێ‌به‌خشی، تا هیواو باوه‌ڕتان له‌خوداوه‌ بێ‌.

ده‌روونتان پاك بكه‌نه‌وه‌ به‌گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕاستیو بۆ خۆشه‌ویستیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی برایانه‌، به‌په‌رۆشه‌وه‌ یه‌كتریتان خۆش بوێ‌ له‌دڵه‌وه‌. ئێوه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ له‌دایك‏بوونه‌وه‌، نه‌ك به‌تۆوێكی له‌ناوچوو، به‌ڵكو به‌تۆوێكی نه‌مر، به‌ووشه‌ی چه‌سپاو و زیندووی خودا. چونكه‌ له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه‌: [[هه‌موو مرۆڤێك وه‌ك گژوگیا وایه‌و هه‌موو شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی وه‌ك گوڵی باخ وایه‌. گژوگیا ووشك ده‌بێ‌و گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ‌، به‌ڵام ووشه‌ی خوداوه‌ند تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێ‌.]] ئه‌وه‌ش ئه‌و ووشه‌یه‌یه‌ كه‌ مزگێنیتان پێدرا.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.