Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم پەترۆس 2
به‌ردی زیندوو
كه‌واته خۆتان له‌هه‌موو ڕقوكینهو فێڵبازی‌و دووڕوویی‌و چاوپیسی‌و بوختانێك دوور بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك منداڵی ساوای تازه له‌دایك بوو حه‌زتان له‌شیری ڕۆحی پاك‌و بێگه‌رد بێ، چونكه به‌مه گه‌وره ده‌بن به‌ره‌و ڕزگاری. چونكه تامی چاكی خوداوه‌ندتان چێژتووه.
ئه‌وه‌ی بۆ لای دێن، به‌ردێكی زیندووه له‌لایه‌ن خه‌ڵك ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا هه‌ڵبژێرراوه‌و گرانبه‌هایه، هه‌روه‌ها ئێوه‌ش وه‌ك به‌ردی زیندووی بنیادنراون له‌خانوویه‌كی ڕۆحی، تا ببن به‌كاهینی پیرۆز، بۆ پێشكه‌ش كردنی قوربانی ڕۆحی كه جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه. چونكه له‌كتێبی پیرۆز هاتووه: [[ئه‌وا له‌شاری داود به‌ردێك داده‌نێم، ئه‌وه‌ش به‌ردی بناغه‌یه‌و هه‌ڵبژێرراوه‌و گرانبه‌هایه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌بهێنێ شه‌رمه‌زار نابێ.]] بۆیه بۆ ئێوه كه باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌وه گرانبه‌هایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، [[ئه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیان كرده‌وه بوو به‌به‌ردی بناغه،]] هه‌روه‌ها: [[ئه‌و به‌رده‌ی ده‌بێته كۆسپ بۆ خه‌ڵكیو ده‌بێته مایه‌ی كه‌وتنیان.]] ئه‌وانه ساتمه ده‌كه‌ن، چونكه ملكه‌چی ووشه‌ی خودا نین، هه‌ر بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ن.
به‌ڵام ئێوه ڕه‌گه‌زێكی هه‌ڵبژێرراون، كاهینی پادشاهانه‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پیرۆزن، گه‌لی تایبه‌تی خودان، تا كرده‌وه سه‌یره‌كانی ڕابگه‌ێنن ئه‌وه‌ی بانگی كردوون له تاریكیه‌وه بۆ ڕووناكیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی. ئێوه له‌پێشا گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا گه‌لی خودان، ئێوه له‌پێشا به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرت بوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت.
خۆشه‌ویستان داواتان لێ‌ده‌كه‌م وه‌ك نامۆ و بێگانه‌یه‌ك له‌ئاره‌زووه‌كانی له‌ش دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ی دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێ. با ڕه‌وشتتان باش بێت له‌نێو بێ‌باوه‌ڕان، تاكو ئه‌وانه‌ی بوختانتان پێدهكهنو وه‌ك به‌دكار ناوتان ده‌به‌ن، باستایشی خودا بكه‌ن كاتێ كرده‌وه چاكه‌كانتان ببینن له‌ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه.
ملكه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
هه‌روه‌ها ملكه‌چی گشت ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه بن له‌پێناوی خوداوه‌ند، بۆ پادشا وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاره‌كان وه‌ك نیرراوی پادشا، ئه‌وانه‌ی سزای به‌دكاران دهدهنو ستایشی چاكه‌كان ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌وه‌یه خواستی خودا، تا به‌كرده‌وه باشه‌كانتان نه‌زانی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن. وه‌ك مرۆڤی سه‌ربه‌ست بژین، به‌ڵام سه‌ربه‌ستی نه‌كه‌ن به‌په‌رده بۆ به‌دكاری، به‌ڵكو وه‌ك به‌نده‌ی خودا بژین. ڕێز له‌خه‌ڵكی بگرن، برایانتان خۆش بووێ، له‌خودا بترسن، ڕێز له‌پادشا بگرن.
نموونه‌ی ئازاره‌كانی مه‌سیح
ئه‌ی كۆیله‌كان، ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌هه‌موو ڕێزه‌وه، نه‌ك ته‌نها بۆ ڕۆحسووكو باشه‌كان، به‌ڵكو بۆ توندوتیژه‌كانیش، چونكه گه‌ر كه‌سێك خودا بكات به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ژیانی خۆی‌و به‌رگه‌ی ئازاری زۆرداری بگرێ، ئه‌مه به‌ره‌كه‌ته. كه‌واته گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد‌و لێتان دراو دانتان به‌خۆتان گرت، ئه‌مه چ شانازییه‌كه؟ به‌ڵام گه‌ر كرداری چاك بكهنو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئازار بچێژنو دان به‌خۆتان بگرن، ئه‌مه به‌ره‌كه‌ته له‌لای خوداوه چونكه بۆ ئه‌مه بانگ كراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحیش ئازاری چێژت له‌پێناوی ئێوه‌و نموونه‌ی بۆ به‌جێ‌هێشتن، تا به‌دوای هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ون. [[ئه‌و هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فڕوفێڵ له‌لێوه‌كانی نه‌هاتبوونه ده‌ره‌وه.]] كاتێ جنێوی پێ‌ده‌درا، به‌جنێو وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه، یاخود ئازار ده‌درا، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌یدایه ده‌ست ئه‌وه‌ی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌یه. ئه‌و گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین له له‌شی خۆی له‌سه‌ر دار، تا ئێمه بمرین سه‌باره‌ت به‌گوناه‌و بۆ ڕاستودروستی بژین. به‌هۆی برینه‌كانی ئه‌و چاكبوونه‌وه. چونكه ئێوه وونببوون وه‌ك مه‌ڕ، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه لای شوان‌و شوانیش چاودێری گیانتان ده‌كات.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.