Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یاقوب 3
خراپی زمان
ئه‌ی برایان، زۆربه‌تان خۆتان مه‌كه‌ن به‌فێركه‌ر، ده‌زانن ئێمه لـێپرسینه‌وه‌ی مه‌زنترمان هه‌یه. چونكه ئێمه هه‌موومان له‌زۆر شت هه‌ڵه ده‌كه‌ین، گه‌ر یه‌كێك بتوانێ له‌قسه‌كردن هه‌ڵه نه‌كات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه‌و به‌سه‌ر هه‌موو له‌شی زاڵبووه. ئێمه له‌غاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تا گوێڕایه‌ڵمان بێت‌و بتوانین هه‌موو له‌شی ئاڕاسته بكه‌ین. هه‌روه‌ها سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه‌و ڕه‌شه‌بای به‌هێز پالـێ پێوه ده‌نێت، كه‌چی كه‌شتیوان بهسهوڵێكی بچووك پێچی پێ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یبات به‌هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت. هه‌روه‌ها زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام زۆر له‌خۆباییه. سه‌یركه‌ن ئاگرێكی بچووكه دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێت. زمان وه‌ك ئاگر وایه، جیهـانێكــه له‌خراپه، زمان ئه‌و ئه‌ندامه‌یه هه‌موو له‌ش پیس دهكاتو ئاگر له‌چوارده‌وری سروشت هه‌ڵده‌گیرسێنێت بهگڕێك لهدۆزهخهوهیه. مرۆڤ ده‌توانێ به‌سه‌ر ئاژه‌ڵی كێویو باڵنده‌و خشۆكو بوونه‌وه‌ری ئاوی زاڵ بێت، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت به‌سه‌ر زمان زاڵ بێت. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت پڕه لهژههری كوشنده.
به‌زمان خوداوه‌ندو باوكمان پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌ئه‌ویش نه‌فره‌ت له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ین كه له‌شێوه‌ی خودا دروست كراون. له‌یه‌ك ده‌م پیرۆزی‌و نه‌فره‌ت دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش نابێ به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌ی برایان. ئایا بیستووتانه له‌یه‌ك كانی ئاوی شیرین‌و سوێر هه‌ڵبقوڵێت؟ یاخود ده‌بێت دار هه‌نجیر زه‌یتون بگرێت، یان مێو هه‌نجیر بگرێت؟ ئه‌ی برایان به‌م شێوه‌یه‌ش كانی سوێر ئاوی شیرینی لـێ نایه‌ته ده‌ره‌وه.
دانایی خودایی
ئه‌وه‌ی له‌ناوتان دانا‌و تێگه‌یشتووه، با ده‌ریبخات به‌ژیانی باشی‌و كرداره‌كانی لهڕۆحسووكی دانایی. به‌ڵام گه‌ر چاوپیسی تاڵ‌و خواستی خۆویستیتان له‌دڵ بوو، شانازی مهكهنو درۆ سه‌باره‌ت به‌ڕاستی مه‌كه‌ن. دانایی ئاوا هه‌رگیز له‌خوداوه نییه، به‌ڵكو لهجیهانهو ڕۆحی نییه‌و له‌شه‌یتانه‌وه‌یه. چونكه له‌كوێ چاوپیسی‌و خۆویستی هه‌بوو، له‌وێ په‌شۆكاویو هه‌موو جۆره خراپه‌یه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌سـه‌ره‌وه [له‌لای خوداوه] دێت له‌پێش هه‌موو شتێك پاكه، ئاشتیخواز‌و ساكاره، گوێڕایه‌ڵه، پڕ لـهبـهزهییو به‌رووبوومی چاكه، ڕاست‌و ڕێك‌و ڕه‌وانه، دووڕوویی تێدا نییه. هه‌روه‌ها به‌رووبوومی ڕاستودروستی له‌لایه‌ن ئاشتیخوازان له‌ئاشتیدا ده‌چێنرێت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.