Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یاقوب 2
به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه‌ن
برایانی خۆشه‌ویست، گه‌ر به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح هه‌یه، گه‌وره‌ی شكۆمه‌ندی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه‌ن. گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندێك هاته ناوتان ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له‌په‌نجه بوو، به‌رگی نایابی له‌به‌ر بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێك هاته ناوتانو به‌رگی پیس‌و كۆنی له‌به‌ر بوو. پێشوازیتان لهدهوڵهمهندهكه كرد‌و پێتان ووت: (فه‌رموو، له‌پێشه‌وه دانیشه)، ئینجا بهههژارهكهتان ووت: (تۆش له‌وێ ڕاوه‌سته، یان لێره دانیشه له‌به‌ر پێمان)، ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئێوه جیاوازی یه‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه دهكهنو به‌بیری خراپ خۆتان ده‌كه‌ن به‌دادوه‌ر؟
گوێ بگرن ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویست: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه تا ده‌وڵه‌مه‌ندبن لهباوهڕو ببن به‌میراتگری پادشاهێتی، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنیداوه بیدات به‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێ؟ ئێوه به‌سووكی سه‌یری هه‌ژاران ده‌كه‌ن. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین له‌گه‌ڵتان زۆردارنو ڕاتانده‌كێشن بۆ دادگاكان؟ ئایا ئه‌وان نین گاڵته به‌ناوی چاكی [[[مه‌سیح]]] ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پێی بانگ‌كراون؟
گه‌ر ئێوه به‌ته‌واوی كار به‌شه‌ریعه‌تی شاهانه بكه‌ن به‌پێی كتێبی پیرۆز كه ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌ی لێت نزیكه وه‌ك خۆت خۆشت بوێ]]، ئه‌وا شتێكی چاك ده‌كه‌ن. به‌ڵام گه‌ر به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد، ئه‌وا گوناه دهكهنو شه‌ریعه‌ت تاوانبارتان ده‌كات وه‌ك سه‌رپێچیكه‌ر. ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌ت كار بكات، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك ڕاسپارده‌یان بشكێنێت به‌وه هه‌ڵه‌ی له‌هه‌موودا كردووه، چونكه ئه‌وه‌ی ووتویه‌تی: [[داوێن پیسی مه‌كه]] هه‌ر ئه‌وه ووتویه‌تی: [[مه‌كوژه]]. گه‌ر داوێن پیسیت نه‌كرد به‌ڵام یه‌كێكت كوشت، ئه‌وا سه‌رپێچی شهریعهتتكردووه. بدوێن‌و كار بكه‌ن وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌تی سه‌ربه‌ستی حوكمیان به‌سه‌ر ده‌درێ. چونكه حوكمدان بێ‌به‌زه‌ییانه ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌زه‌ییان نه‌بووه. به‌زه‌ییش به‌سه‌ر حوكمدان سه‌رده‌كه‌وێ.
باوه‌ڕو كردار
ئه‌ی برایان چسوودێكی هه‌یه گه‌ر یه‌كێك بڵێ باوه‌ڕم هه‌یه، به‌ڵام كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت؟ ئایا ئه‌م جۆره باوه‌ڕه ڕزگاری ده‌كات؟ گه‌ر خوشك‌و برایه‌ك پێویستیان به جلوبهرگو خواردنی ڕۆژانه هه‌بوو، یه‌كێكتان پێیان ووتن: (به‌خێر بچن، جلی گه‌رم له‌به‌ر بكه‌ن، تێر بخۆن.) ئه‌مه چ سوودێكی هه‌یه گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ی پێویستیان پێیه‌تی بۆ له‌ش نه‌یانده‌یتێ؟ به‌م شێوه‌یه ده‌بینین باوه‌ڕ له‌خۆیدا به‌ته‌نها مردووه، گه‌ر كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت. له‌وانه‌یه یه‌كێكتان بڵێ: (تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌و من كردار.) نیشانمبده باوه‌ڕت چۆن بێ كردار ده‌بێت، ئه‌وسا منیش به‌كرداره‌كانم نیشانت ده‌ده‌م باوه‌ڕم چۆنه. تۆ باوه‌ڕت هه‌یه یه‌ك خودا هه‌یه، شتێكی چاك ده‌كه‌یت. ڕۆحه پیسه‌كانیش باوه‌ڕیان به‌مه هه‌یه‌و ده‌له‌رزن له‌ترسان.
ئه‌ی مرۆڤی گێل، پێویست به‌سه‌لماندن ده‌كات كه باوه‌ڕ بێ كردار بێ‌سووده؟ سه‌یری ئیبراهیمی باوكمان بكه، ئایا بهكردارهكهی نه‌بوو خودا بێ‌تاوانی كرد، كاتێ ئیسحاقی كوڕی پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر قوربانگا؟ تۆ ده‌بینیت باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌كرداره‌وه چالاكه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌كرداره‌وه ته‌واو بووه، به‌مه ووته‌ی كتێبی پیرۆز هاته‌دی كه ده‌ڵێ: [[ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌خودا هێنا، ئه‌مه‌ش بهڕاستودروستی بۆی دانرا]]، هه‌روه‌ها ناویان نا دۆستی خودا. ده‌بینین مرۆڤ ته‌نها به‌باوه‌ڕی بێ‌تاوان نابێت به‌ڵكو به‌كرداره‌كانیشی. ئایا ڕاحابی داوێنپیس به‌م شێوه‌یه بێ‌تاوان نه‌بوو، چونكه پێشوازی له‌نێرراوان كرد‌و له‌ڕێگایه‌كی تره‌وه ده‌ربازی كردن؟ چۆن له‌شی مرۆڤ ڕۆحی تیا نه‌مێنێت ده‌مرێت، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ گه‌ر كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت ده‌مرێت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.