Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 9
پاراستنی په‌یمانی كۆن
ڕاسته له‌په‌یمانی كۆن مهراسیمو یاسای تایبه‌تی بۆ په‌رستنی خودا‌و شوێنی هه‌ره پیرۆزی سه‌ر زه‌وی هه‌بووه له‌چادری پیرۆز. ئه‌م چادره گه‌وره‌یه ژوورێكی هه‌بووه ناوی شوێنی پیرۆز بووه، چرایهكو مێزێكو نانی قوربانی تێدابوو. ژوورێكی دیكه‌ش كه‌وتبووه پشتی په‌رده‌یه‌ك، پێی ده‌ووترا شوێنی هه‌ره پیرۆز*، ئاگردانێكی زێڕینی تێدابوو بۆ بخورد سوتاندن، له‌گه‌ڵ سندوقی په‌یمان كه ڕووكه‌ش كرابوو به زێڕ، له‌ناو سندوقه‌كه قاپێكی زێڕین هه‌بوو نانی مه‌نی ئاسمانی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هارون كه گه‌ڵای سه‌وزی ده‌ركردبوو، هه‌روه‌ها دوو ته‌خته به‌رده‌كه‌ی په‌یمان. به‌ڵام له‌سه‌ر سندوقه‌كه، كروبه‌كانی* شكۆ كرابوو سێبه‌ریان كردبوو به‌سه‌ر سندوقه‌كه ئه‌مه‌ش پێیده‌وترا [كورسی به‌زه‌یی]. لێره‌دا ئه‌وه‌نده به‌سه ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه، چونكه ماوه‌ی باسكردن له‌مه زیاتر نییه. كاتێ كاروباره‌كان به‌و شێوه‌یه ڕێكخرابوون، سه‌رۆك كاهینه‌كان هه‌موو كـاتێ ده‌یانتوانی بچنه ژووری یه‌كــه‌م [شوێنی پیرۆز] بۆ جێ‌به‌جێ‌كردنی ئه‌ركه ئاینیه‌كان. به‌ڵام ژووری دووه‌م [شوێنی هه‌ره پیرۆز] كه‌س نه‌یده‌توانی بچێته ناوی ته‌نها سه‌رۆك كاهین نه‌بێ ئه‌ویش ساڵی جارێك، پێویستبوو له‌سه‌ری خوێنی قوربانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات‌و بیپرژێنێ به‌سه‌ر [كورسی به‌زه‌یی] له‌جیاتی خۆی‌و ئه‌و گوناهانه‌ی گه‌له‌كـه‌ی بێ‌ئه‌وه‌ی بزانن كردوویانه. به‌مــه‌ش ڕۆحی پیرۆز بـۆمان ڕوون ده‌كـاته‌وه، ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و شوێنی هه‌ره پیرۆزی ڕاسته‌قینه ده‌ڕوات كه له‌ئاسماندایه، ئه‌مه‌ش جارێ نه‌كرابووه‌وه. چونكه هێشــتا ڕێگه‌ی یه‌كه‌م [چادری پیرۆز] هــه‌ر مـابوو. ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، كه هێشتا قوربانی‌و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینی تیادا ده‌كرێ به‌پێی سه‌رده‌می كۆن. ئه‌و قوربانیانه‌ش نــاتوانێ ئاسووده‌یی بخاته ویژدانیان به‌ته‌واوی. چونكه ئه‌وانه تایبه‌تی بوون به‌كاروباری له‌ش [شتی ڕواڵه‌تی] وه‌ك خواردن‌و خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگا جۆراوجۆره‌كانی پاككردنه‌وه، ئیتر ئه‌م یاسایه مایه‌وه، هه‌تا كاتی سیسته‌می نوێ.
مه‌سیح په‌یوه‌ندیڕێكخه‌ره
به‌ڵام كاتێ مه‌سیح ده‌ركه‌وت وه‌ك سه‌رۆك كاهین بۆ شته باشه‌كانی داهاتوو، به‌چادری ته‌واوترو مه‌زنتر كــه به‌ده‌ست دروست نه‌كرا بێ، واته سه‌ر به‌دروست كرا‌و نه‌بێ. ئه‌و ته‌نهـا یه‌كجـار چووه ناو شوێنی هـه‌ره پیرۆز، بۆ ئه‌وه‌ش خوێنی بزن‌و گوێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌برد، به‌ڵكو خوێنی خۆی، به‌م خوێنه‌ش كڕینه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ستهێنا. گه‌ر به‌پێی سه‌رده‌می كۆن خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه‌و خۆڵه‌مێشی به‌رخی سووتێنراو، گڵاوه‌كان پیرۆز بكات بۆ پاككردنه‌وه‌ی له‌ش، ئیتر ده‌بێ خــوێنی مــه‌سیح چه‌ند له‌وه زیاتر بێ، ئه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی خودا كــرد بــه ڕۆحێكــی هــه‌تـاهه‌تایی بێ كــهموكوڕی، ئه‌وه‌ی ویژدانتان پاك ده‌كاته‌وه له‌كرداره مردووه‌كان تاخزمه‌تی خودای زیندوو بكه‌ن. بۆیه مه‌سیح په‌یوه‌ندی رێكخه‌ری په‌یمانی نوێیه، تا ئه‌وانه‌ی بانگ‌كراون میراتی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ‌دابوو، چونكه عیسا مرد تا به‌خوێنی خۆی بیانكڕێته‌وه له‌و گوناهانه‌ی له‌په‌یمانی كۆن كردوویانه. گه‌ر وه‌سیه‌تنامه هه‌بێ، پێویسته بسه‌لمێنرێ خاوه‌ن وه‌سیه‌ته‌كه مردووه، چونكه وه‌سیه‌تنامه كاتێك كاری پێ‌ده‌كرێ كه خاوه‌نه‌كه‌ی مردوو بێ، به‌ڵام گه‌ر زیندوو بێ هیچ كاری پێ ناكرێ. به‌م شێوه‌یه، په‌یمانی كۆن كاتێك كاری پێكرا كه به‌خوێن مۆركرا. چونكه مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌تی بۆ هه‌موو گه‌ل ڕاگه‌یاند، خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵكرد، پرژاندی به‌سه‌ر شهریعهتو هه‌موو گه‌ل، به چه‌پكێ له‌ڕووه‌كی زوفاو پارچه‌یه‌ك له خوری سوور. ئه‌وسا ووتی: [[ئه‌م خوێنه مۆری ئه‌و په‌یمانه‌یه كه خودا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ست]]. به‌هه‌مان شێوه خوێنه‌كه‌ی پرژاند به‌سه‌ر چادری پهرستنو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ خزمه‌ت به‌كار دێن. به‌پێی شه‌ریعه‌ت نزیكه‌ی هه‌موو شتێك به‌خوێن پاك ده‌بێته‌وه، لـێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێ.
مه‌سیح مه‌زنترین قوربانییه
گه‌ر پاككردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شته ئاسمانیه‌كان ئه‌وه‌نده پێویستی به‌و مه‌راسیمانه هه‌بێ، جا ده‌بێ شته ئاسمانیه‌كان خۆیان چه‌ند پێویستیان به‌خوێنی قوربانیه‌كی باشتر بێ! چونكه مه‌سیح، نه‌چووه شوێنی هه‌ره پیرۆزی سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها له‌سه‌ر نموونه‌ی شوێنی هه‌ره پیرۆزی ڕاسته‌قینه دروستی كردووه، به‌ڵكو چووه ناو ئاسمان، ئێستا له‌وێ نوێنه‌ری ئێمه‌یه له‌به‌رده‌م خودا. ئه‌و نه‌چووه ئه‌وێ تا چه‌ند جارێك، خۆی بكات به‌قوربانی، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك كاهینی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ساڵی جارێك ده‌چووه شوێنی هه‌ره پیرۆز، بهخوێنێك كه خوێنی خۆی نه‌بوو. ئه‌گینا ده‌بووایه عیسا له‌دروستكردنی جیهانه‌وه چه‌ند جارێك ئازار بدرایه. به‌ڵام ئێستا له‌كۆتایی زه‌مان یه‌كجار هات تا گوناهمان بسڕێته‌وه، به‌وه‌ی خۆیكرد به‌قوربانی له‌پێناوی ئێمه. هه‌روه‌ك چۆن دواڕۆژی مرۆڤ ئه‌وه‌یه جارێك بمرێ، دوایی ڕۆژی لـێپرسینه‌وه دێت، مه‌سیحیش، جارێك خۆیكرد به‌قوربانی تا گوناهی خه‌ڵكێكی زۆر لاببات. به‌ڵام هاتنه‌وه‌ی عیسا بۆ جاری دووه‌م بۆ لابردنی گوناه نییه، به‌ڵكو بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌یه كه به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.