Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 8
كاهینی به‌رزی په‌یمانی نوێ
گرنگترین خاڵ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی لێیدواین ئه‌مه‌یه: كه‌وا ئێمه مه‌سیحمان هه‌یه، ئه‌و كاهینه به‌رزه‌ی وا له‌لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنی خوداوه له‌ئاسمان دانیشتووه. خزمه‌ت ده‌كات له‌پیرۆزترین شوێن واته لهچادری په‌رستنی ڕاسته‌قینه، ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند دایناوه نه‌ك مرۆڤ. جا چونكه ئه‌ركی هه‌موو سه‌رۆك كاهینێك پێشكه‌شكردنی قوربانی‌و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینه بۆ خودا، كه‌واته پێویسته سه‌رۆك كاهینی ئێمه‌ش [مه‌سیح] شتێكی هه‌بێ بیكات به‌قوربانی. گه‌ر مه‌سیح له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بووایه، شه‌ریعه‌ت ڕێگای نه‌ده‌دا ببێ به‌سه‌رۆك كاهین. چونكه ئێستا سه‌رۆك كاهین هه‌یه به‌پێی شه‌ریعه‌ت قوربانی پێشكه‌ش بكات. ئه‌وانه خزمه‌تی وێنه‌و سێبه‌ری شوێنی پیرۆزی ئاسمان ده‌كه‌ن، چونكه كاتێ مو‌سا ده‌یویست چادر هه‌ڵبدات، خودا ڕایسپاردو ووتی: [[ته‌ماشا بكه‌و هه‌موو شتێك بكه له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ی پێم نیشانداوی له‌سه‌ر چیا.]] به‌ڵام مه‌سیح خزمه‌تێكی زۆر مه‌زنتری ده‌سكه‌وت له‌وه‌ی ئه‌وان، هه‌روه‌ك خۆی په‌یوه‌ندیڕێكخه‌ری په‌یمانێكی باشتره، چونكه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌ڵێنی باشتره.
گه‌ر په‌یمانه كۆنه‌كه بێ كه‌موكوڕی بووایه، ئیتر پێویستی به‌په‌یمانێكی تر نه‌ده‌كرد. چونكه خودا كه‌موكوڕی دۆزیه‌وه له گه‌ل كاتێ ده‌ڵێ: [[ده‌بێ ڕۆژێك بێ، سه‌رله‌نوێ په‌یمانێكی دیكه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌و نه‌وه‌ی یه‌هوزا ببه‌ستم. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و په‌یمانه نییه كه له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، كاتێ دهستمگرتنو له‌خاكی میسر ده‌رمهێنان، چونكه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، ئیتر منیش پشتگوێم خستن، خوداوه‌ند ده‌ڵێ. ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یمانه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یبه‌ستم، له‌ڕۆژانی داهاتوو یاساكانم ده‌خه‌مه ناو مێشكیانو له‌ناو دڵیان ده‌ینووسم، ده‌بم بهخودایانو ئه‌وانیش ده‌بن به گه‌لـی من، دوای ئه‌وه كه‌س براكه‌ی یاخود نه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی فێرناكات پێی بڵێ: خوداوه‌ند بناسه، چونكه هه‌موویان ده‌مناسن، له بچووكیانه‌وه تا گه‌وره‌یان. من له‌گوناهه‌كانیان خۆش ده‌بم، ئیتر هه‌رگیز باسی گوناهه‌كانیان ناكه‌م.]] جا كه خودا به‌مه بڵێ (په‌یمانی نوێ) مانای وایه، په‌یمانه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار كۆن بوو، شتێكی ئاساییه هه‌ر شتێك كۆن بوو بێ به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.