Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 7
مهلكیسادقی كاهین
ئه‌م [[مه‌لكیسادقه پادشای شاری سالیم بوو، هه‌روه‌ها كاهینی به‌رزی خودا بوو. كاتێ حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌شه‌ڕی دژی پادشاكان به سه‌ركه‌ووتویی گه‌ڕایه‌وه، مه‌لكیسادق بۆ پێشوازی لێكردنی ڕۆیشت‌و پیرۆزیكرد.]] ئیبراهیمیش ده‌یه‌كی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی شه‌ڕی دا به ئه‌و. مه‌لكیسادق یه‌كه‌مجار به‌واتای (پادشای ڕاستودروستی) دێت، هه‌روه‌ها [[پادشای سالیم]] به‌واتای (پادشای ئاشتی). دایك‌و باوك‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی نییه، له‌دایك بوون‌و كۆتایی ژیانی نییه، به‌ڵام وه‌ك ڕۆڵه‌ی خودا وایه، هه‌ر به‌كاهین ده‌مێنێته‌وه تاهه‌تایه.
سه‌یربكه‌ن ئه‌م مه‌لكیسادقه چه‌ند مه‌زنبووه، ته‌نانه‌ت ئیبراهیمی باوكی گه‌وره‌مان، ده‌یه‌كی ده‌سكه‌وتی شه‌ڕی داوه‌تێ. ئێمه ده‌زانین شه‌ریعه‌تی مو‌سا ئه‌و كاهینانه‌ی ڕاسپاردووه كه له‌نه‌وه‌ی لاوی په‌یدا بوون، ده‌یه‌ك له گه‌ل وه‌رگرن، به‌واتای لهبرایانیان، هه‌رچه‌نده به‌بنه‌چه هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیبراهیم. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌لكیسادق سه‌ر به نه‌وه‌ی لاوی نه‌بوو، ده‌یه‌كی له‌ئیبراهیم وهرگرتو پیرۆزیكرد، هه‌رچه‌نده ئیبراهیم به‌ڵێنی له‌خودا وه‌رگرتبوو. كه‌واته به‌بێ گومان نزمتر له‌لایه‌ن به‌رزتره‌وه پیرۆز ده‌كرێ. جا ئه‌و كاهینانه‌ی سه‌ر به‌نه‌وه‌ی لاوین، ئه‌وانه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌ت ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه مرۆڤێكن ده‌مرن، به‌ڵام مه‌لكیسادق، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌كی له‌ئیبراهیم وه‌رگرت، كتێبی پیرۆز شایه‌تی بۆ ده‌دات كه‌وا زیندووه، به‌ڵكو له‌مه زیاتر، ده‌توانین بڵێین ئه‌و لاوییه‌ی ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ، خۆی ده‌یه‌كی داوه به‌هۆی ئیبراهیم. هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته هێشتا لاوی له‌دایك نه‌بوو بوو، له‌پشتی ئیبراهیمی باپیری بوو كاتێ ئیبراهیمو مه‌لكیسادق یه‌كتریان بینی.
عیسا وه‌ك مه‌لكیسادقه
ئێستا گه‌ر ته‌واوی به‌كاهینێتی لاوی بێته‌دی، ئه‌وه‌ی گه‌ل شه‌ریعه‌تی له‌سایه‌یدا وه‌رگرت، ئایا پێویست بوو كاهینێكی تر ده‌ربكه‌وێ له‌پله‌ی مه‌لكیسادق نه‌ك له‌پله‌ی هارون؟ گه‌ر بێتوو كاهینێتی بگۆڕێ، ئه‌وسا ده‌بێ شه‌ریعه‌تیش بگۆڕێ. ئه‌وه‌ی ئه‌و باسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ [مه‌سیح] له‌هۆزی لاوی نه‌بوو، هه‌روه‌ها كه‌س له‌هۆزه‌كه‌ی ئه‌و خزمه‌تی قوربانگای نه‌كردووه. شتێكی ئاشكرایه، بنه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تی عیسای خوداوه‌ندمان ده‌گــه‌ڕێته‌وه بۆ تیره‌ی یه‌هـوزا، هـه‌رچـه‌نده مو‌سا باسی نه‌كردووه له‌و تیره‌یه كاهینێك په‌یدا ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م باسه ڕوونده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كاهینی تازه [مه‌سیح] وه‌ك مه‌لكیسادق دانه‌نرا به‌كاهین به‌پێی شه‌ریعه‌ت به‌گوێره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی هێزی ژیانی نه‌فه‌وتاو. كتێبی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه ده‌رباره‌ی عیسا ده‌ڵێ: [[تۆ تاهه‌تایه كاهینی له‌پله‌ی مه‌لكیسادق.]]
ئیتر له‌لایه‌ك ڕاسپارده‌ی پێشوو لابرا، چونكه به‌هێزو سوودبه‌خش نه‌بوو. له‌لایه‌كی تر، چونكه شه‌ریعه‌ت هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد، ئه‌وه بوو هیوایه‌كی باشترمان بۆ ده‌ركه‌وت تا به‌هۆیه‌وه له‌خودا نزیك بینه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌بێ سوێند نه‌بوو. ئه‌وانی دیكه بوون به‌كاهین به‌بێ سوێند. به‌ڵام دانانی مه‌سیح وه‌ك كاهین بهسوێندهوه بوو، [[خوداوه‌ند سوێندی خواردووه‌و لێی په‌شیمان نابێته‌وه، تۆ ده‌بێ تاهه‌تایه كاهین بی.]] به‌م شێوه‌یه عیسا بوو به گه‌ره‌نتی په‌یمانێكی باشتر. هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می كۆن زۆر سه‌رۆك كاهین هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موویان به‌هۆی مردن نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن له‌ئه‌ركه‌كانیان. به‌ڵام عیسا، چونكه تاهه‌تایه ده‌ژی، بۆیه كاهینێتی ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێ. كه‌واته ئه‌و ده‌توانێ هه‌موو ئه‌وانه ڕزگار بكات كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌چنه لای خودا، چونكه ئه‌و هه‌میشه ده‌ژی، بۆیه تكاشیان بۆ ده‌كات لای خودا.
كه‌واته، ئه‌م ئه‌و جۆره كاهینه به‌رزه‌بوو كه پێویستمان پێیه‌تی، پیرۆز‌و بێكهموكوڕیو بێههڵهبوو، له‌گوناهباران جیاكرایه‌وه، به‌رزكرایه‌وه بۆ سه‌رووی ئاسمان. ئه‌و پێویستی به‌وه نه‌بوو هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر گوناهه‌كانی خۆی‌و گه‌له‌كه‌ی قوربانی پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ك سه‌رۆك كاهینه‌كان له‌كۆندا كردوویانه، چونكه ئه‌و ته‌نها جارێك كردی كاتێ خۆی كرد به‌قوربانی له‌پێناوی گوناهی هه‌موو خه‌ڵك. ئه‌وه بوو شه‌ریعه‌ت سه‌رۆك كاهینی له‌مرۆڤ ده‌ستنیشان ده‌كرد كه ناته‌واوی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌ووشه‌ی سوێند ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م شه‌ریعه‌ته هات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی ده‌ستنیشان كرد ئه‌وه‌ی ته‌واوی كرد بۆ هه‌تاهه‌تایه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.