Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 6
پاشگه‌زبوونه‌وه له‌باوه‌ڕ
كه‌واته باواز له‌فێركردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌رباره‌ی مه‌سیح بهێنینو به‌ره‌و دروستی‌و ته‌واوی بڕۆین، هه‌روه‌ها بابناغه‌ی تۆبه‌كردنمان له‌كرداره مردووهكانو باوه‌ڕهێنان به‌خوداو فێركردن ده‌رباره‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشان، ده‌ست له‌سه‌ر دانان‌و زیندووبونه‌وه‌ی مردووانو لێپرسینه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی نه‌بێت. جا ئێمه ئاوا ده‌كه‌ین گه‌ر خودا ڕێگامان بدات. چونكه ناكرێ ئه‌وانه‌ی جارێك ژیانیان ڕووناك كراوه‌ته‌وه‌و تامی به‌هره‌ی ئاسمانیان كردووه‌و به‌شیان هه‌بووه له‌ڕۆحی پیرۆز دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆبه‌كردن، هه‌روه‌ها تامی باشی ووشه‌ی خودا‌و هێزه‌كانی سه‌رده‌می داهاتوویان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌باوه‌ڕ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه. ناكرێ جارێكی تر نوێ بكرێنه‌وه‌و بۆ تۆبه‌كردن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه ڕۆڵه‌ی خودا به‌ده‌ستی خۆیان له‌خاچ ده‌ده‌نه‌وه، بۆ سووكایه‌تی ده‌ریده‌خه‌ن. چونكه ئه‌و زه‌وییه‌ی بارانی به‌سه‌ر ده‌بارێ‌و تێر ئاوه، ڕووه‌كی سوودبه‌خش ده‌دات بۆ ئه‌وانه‌ی زه‌وییه‌كه‌یان كێڵاوه، له‌لایه‌ن خوداشه‌وه پیرۆز ده‌كرێ. به‌ڵام گه‌ر زه‌وییه‌كه دڕك‌و گژوگیای بێسوودی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وسا گوێی نادرێتێ، شایانی نه‌فره‌ت لـێكردنه، ئه‌نجامیشی سووتانه. هاوڕێیانی خۆشه‌ویست، هه‌رچه‌نده به‌و شێوه‌یه قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دڵنیاین شتی باشتر بۆ ئێوه‌یه‌و له‌گه‌ڵتان ده‌بێ بۆ ڕزگاریتان. جا خودا زۆردار نییه، بیری ناچێته‌وه ئه‌و كردار‌و خۆشه‌ویستییه‌ی له‌پێناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌خزمه‌تكردنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ری. ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه هه‌مان په‌رۆشی ده‌ربخات به‌باوه‌ڕێكی ته‌واو به‌و هیوایه‌ی هه‌مانه تاكۆتایی، تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو ڕێگای ئه‌وانه بگرن كه به‌هۆی باوه‌ڕو ئارامگرتن بوون به‌میراتگری به‌ڵێنی خودا.
خودا به‌ڵێنی خۆی ده‌باته‌سه‌ر
كاتێ خودا به‌ڵێنی بهئیبراهیمدا، سوێندی به‌خۆی خوارد، چونكه له‌خۆی مه‌زنتر كه‌سی تری نییه سوێندی پێ‌بخوا. بهئیبراهیمی ووت: [[بێ‌گومان پیرۆزت ده‌كه‌م، نه‌وه‌یه‌كی زۆرت پێ‌ده‌به‌خشم.]] ئیتر ئیبراهیم دانی به‌خۆیگرت تا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا. له‌ڕاستیدا خه‌ڵكی سوێند ده‌خۆن به‌وه‌ی گه‌وره‌تره له‌خۆیان، تا ده‌ریبخه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ڕاسته‌و ئه‌و ناكۆكیه‌ی له‌نێوانیان هه‌یه نه‌مێنێ. خودا ویستی، ئه‌وانه‌ی میراتگری به‌ڵێنن دڵنیایان بكات، كه‌وا هه‌رگیز بڕیاری خۆی ناگۆڕێ، بۆیه سوێندی بۆ خواردن. چونكه خودا هه‌رگیز درۆ ناكات، ئێستا دوو شتی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه ده‌توانین پشتی پێ‌ببه‌ستین. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه به‌هێز دهكاتو ووره‌یان به‌رز ده‌كاته‌وه كه خۆیان داوه‌ته‌ده‌ست خودا‌و ده‌ستیان گرتووه به‌و هیوایه‌ی بۆ ئه‌وانه. ئه‌م هیوایه بۆ گیانمان وه‌ك له‌نگه‌ر وایه، چه‌سپاو و ڕاگره، ده‌چێته ناو شوێنی هه‌ره پیرۆزی په‌رستگا له‌پشتی په‌رده. ئه‌و شوێنه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌دا عیسای مه‌سیح پێشتر بۆی چوو، له‌وێ بوو به‌كاهینی به‌رز بۆ هه‌تاهه‌تایه، له‌پله‌ی مه‌لكیسادق.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.