Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 5
هه‌موو كاهینێكی به‌رز له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێراوه، ده‌ستنیشانكراوه ببێ به‌نوێنه‌ریان له‌خزمه‌تكردن بۆ خودا، قوربانی‌و ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو پێشكه‌شی خودا ده‌كات له‌پێناوی گوناه. چونكه خۆی وه‌كو مرۆڤیتر لاوازه، ده‌توانێ به‌زه‌یی بهنهزانو گومڕاكان بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌پێناوی گوناهی خه‌ڵكی دیكه قوربانی پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌پێناوی گوناهه تایبه‌تیه‌كانی خۆشی. كه‌س ناتوانێ له خۆیه‌وه ئه‌م كاره په‌سه‌نده وه‌رگرێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه خودا بانگیكردووه، هه‌روه‌ك چۆن هارونی بانگ‌كرد.
هه‌روه‌ها مه‌سیحیش، ئه‌م شوێنه بـه‌رزه به‌خۆی نادات، تا ببێ به سه‌رۆك كاهین، به‌ڵكو خودا دهستنیشانیكردوهو پێیووتوه: [[تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بووم بهباوكت.]] هه‌روه‌ك چۆن له‌شوێنێكی دیكه پێی ووتوه: [[تۆ كاهینی هه‌تاهه‌تایی له‌پله‌ی مه‌لكیسادق.]] مه‌سیح، كاتێ وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بووه، نوێژیكردووه‌و پاڕاوه‌ته‌وه بهگریانو هاواره‌وه، بۆ ئه‌و خودایه‌ی توانای هه‌یه ڕزگاری بكات له‌مردن، ئیتر خودا داواكارییه‌كه‌ی جێ‌به‌جێ‌كرد له‌به‌ر خواترسیه‌كه‌ی. هه‌رچه‌نده عیسا ڕۆڵه‌ی خودا بوو، به‌هوێ ئه‌و ئازارانه‌ی چه‌شتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو، هه‌روه‌ها به‌و ئازارانه بوو به مرۆڤێكی ته‌واو و بوو به‌سه‌رچاوه‌ی ڕزگاری هه‌تاهه‌تایی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن. ئیتر خودا له‌پله‌ی مه‌لكی سادق كردی به كاهینی به‌رز.
له‌م باره‌یه‌وه قسه‌م زۆره بۆتانی بكه‌م، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی گرانه، چونكه ئێوه گوێتان گران بووه. ده‌بووایه ئێستا باوه‌ڕتان گه‌شه‌ی بكردایه‌و ببونایه مامۆستا له‌به‌ر ئه‌وكاته زۆره‌ی هه‌تان بوو، به‌ڵام ئێوه پێویستیتان به‌یه‌كێك هه‌یه بنچینه‌ی ووشه‌ی خوداتان فێر بكات. وه‌ك منداڵێكی شیره‌خۆر ته‌نها ده‌توانرێ شیرتان بدرێتێ، نه‌ك خواردنی ته‌واو. بۆیه هه‌ر یه‌كێك به‌شیر بژیت ئه‌وا كه‌مزانه له‌ووشه‌ی ڕاستودروستی، چونكه هێشتا منداڵه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان هه‌یه‌و پێگه‌یشتوون، ده‌توانن خواردنی به‌هێز بخۆن، چونكه به‌كردار توانایه‌كی مه‌شق پێكراویان له‌لا دروست بووه. ئیتر ده‌توانن چاكه‌و خراپه له‌یه‌كتری جیابكه‌نه‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.