Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 4
به‌ڵێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودایی
له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ڵێنی چوونه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا هه‌ر ماوه، بۆیه ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ك یه‌كێك وا بیر بكاته‌وه ئه‌و هه‌له‌ی له‌كیس چووه. چونكه ئێمه مزگێنیمان بیستووه وه‌ك ئه‌وان بیستوویانه، به‌ڵام ئه‌و مزگێنییه‌ی ئه‌وان بیستیان هیچ سوودێكی نه‌بوو بۆیان، چونكه به‌باوه‌ڕ نه‌بووه. چونكه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، هه‌روه‌ك ووتویه‌تی: [[وه‌ك سوێندم خوارد له‌توڕه‌بوونم، ئه‌وانه هه‌رگیز ناچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من]]، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كان ته‌واوبوون له‌گه‌ڵ دروست بوونی جیهان. چونكه ده‌رباره‌ی ڕۆژی حه‌وته‌می هه‌فته له‌شوێنێك له‌كتێبی پیرۆز هاتووه: [[خودا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانی به‌شه‌ش ڕۆژ ته‌واو كرد، ڕۆژی حه‌وته‌م حه‌سایه‌وه.]] هه‌روه‌ها خودا له هه‌مان ده‌قی پێشوو ووتویه‌تی: [[ئه‌وانه ناچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من.]] ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار مزگێنیان بیست، نه‌یانتوانی بچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، چونكه ملكه‌چی خودا نه‌بوون. شتێكی ئاشكرایه ئیتر شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا چاوه‌ڕێی كه‌سانی تر ده‌كات. چونكه خودا ڕۆژێكی دیكه‌ی ته‌رخانكرد، جا له‌و باره‌یه‌وه خودا له‌سه‌ر زمانی داود پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌ڵێ: [[ئه‌مڕۆ..]] دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێشا ووتبووی: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له ده‌نگی خودا بوو، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن.]] گه‌ر یه‌شوع گه‌لـی بخستایه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، ئیتر بۆچی خودا دوای ئه‌وه باسی ڕۆژێكی تر ده‌كات. كه‌واته هێشتا ڕۆژی حه‌سانه‌وه بۆ گه‌لـی خودا ماوه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌چێته شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، ئه‌ویش له‌كاره‌كانی پشوو ده‌دات، هه‌روه‌ك چۆن خودا له‌ڕۆژی حه‌وته‌می هه‌فته له‌كاره‌كانی پشوویدا. جا هه‌رچیه‌ك له‌توانامان هه‌یه ده‌بێ بیكه‌ین، تاكو بچینه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، هه‌تا كه‌سمان نه‌كه‌وێته هه‌مان ڕێگای سه‌رپێچیكردن، چونكه ووشه‌ی خودا زیندووه، كاریگه‌ره، له‌شمشێری دووده‌م تیژتره، ده‌چێته ناو قوڵایی مرۆڤ، بۆ ناو دهروونو ڕۆح‌و ماسولكه‌و ده‌مارو ئێسقانه‌كانی، حوكم ده‌دات سه‌باره‌ت به‌مه‌به‌ستی دڵ‌و بیری مرۆڤ. هیچ دروستكراوێك نییه شاراوه بێت له‌به‌رچاوی خودا، به‌ڵكو هه‌موو شتێك ئاشكرا‌و دیاره له‌به‌رچاوی خودا، ئه‌وه‌ی حیسابی خۆمانی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
عیسا كاهینی به‌رزی مه‌زنه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه عیسای ڕۆڵه‌ی خودامان هه‌یه، ئه‌و كاهنه به‌رزه مه‌زنه‌ی به‌ئاسمانه‌كان تێپه‌ڕی، ده‌بێ هه‌میشه دانیپیابنێینو ده‌ستی پێوه بگرین. جا ئه‌م كاهینه به‌رزه‌ی هه‌مانه، بێ‌توانا نییه له‌تێگه‌یشتن‌و هاوخه‌می ده‌ربڕین سه‌باره‌ت بهكهموكوڕیو لاوازیه‌كان، چونكه خۆی هه‌رچه‌نده بێ‌گوناهیش بووه، كه‌وتۆته ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئێمه تێیده‌كه‌وین. با به‌بێ ترس‌و به‌دڵنیایی به‌ره‌و ته‌ختی شاهانه‌ی به‌ره‌كه‌ت بڕۆین، تابه‌زه‌یی وهرگرینو به‌ره‌كه‌ت بدۆزینه‌وه بۆ یارمه‌تیدانمان له‌كاتی پێویست.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.