Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 13
ووته‌ی هاندان
با خۆشه‌ویستی خوشك‌و برایه‌تی بچه‌سپێ. میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه به‌مه هه‌ندێ كه‌س میوانداری فریشته‌كانیان كردووه بێ‌ئه‌وه‌ی بزانن. یادی به‌ندكراوان بكه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ندكرابن له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها زۆرلێكراوان، هه‌روه‌ك زۆرتان لـێ‌كرا بێت له‌له‌ش. ده‌بێ لای هه‌موو كه‌سێك ژن‌و مێردایه‌تی ڕێزی هه‌بێ، جێگه‌ی ژن‌و مێرد به‌پاكی بمێنێته‌وه، چونكه خودا به‌ڕه‌لڵاو داوێنپیس تاوانبار ده‌كات.
خۆتان دووربخه‌نه‌وه له‌خۆشه‌ویستی پاره، ڕازیبن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه خودا ووتویه‌تی: [[هه‌رگیز پشتگوێت ناخهمو به‌جێت ناهێڵم.]] كه‌واته ده‌توانین، به‌باوه‌ڕی ته‌واو به‌بێترس بڵێین: [[خوداوه‌ند یارمه‌تیده‌رمه، له‌هیچ شتێك ناترسم، ئیتر مرۆڤ ده‌توانێ چی به‌رامبه‌رم بكات؟]] هه‌میشه ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێ، ئه‌وانه‌ی ووشه‌ی خوداتان پێ‌ڕاده‌گه‌ێنن، ته‌ماشای سه‌ربرده‌و ئه‌نجامی ژیانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی ئه‌وان بكه‌ن به‌نموونه‌یه‌ك بۆ خۆتان. عیسای مه‌سیح وه‌ك خۆیه‌تی، دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ و تاهه‌تایه. له‌به‌رئه‌وه ڕێ‌مه‌ده‌ن به‌هۆی فێركردنی نامۆ و جۆراو جۆره‌وه گومڕابن. له‌وه باشتر نییه گه‌ر دڵ به‌به‌ره‌كه‌ت بچه‌سپێ، نه‌ك به‌خواردن، ئه‌وه‌ی هیچ سوودی نییه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن. ئێمه قوربانگایه‌كمان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی چادری په‌یمانی كۆن ده‌كه‌ن بۆیان نییه لێی بخۆن، چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی سه‌رۆك كاهین به‌هۆی خوێنیان ده‌چێته شوێنی هه‌ره پیرۆز وه‌ك قوربانی بۆ گوناه، كه‌له‌شه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك ده‌سوتێنرێ. له‌به‌رئه‌وه عیساش له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ئازار درا، تا به‌خوێنی خۆی مرۆڤ پیرۆز بكات. كه‌واته با بچینه لای مه‌سیح بۆ ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك، به‌شداری ڕیسوایی ئه‌و بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئێمه به‌سه‌ری هات! چونكه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هیچ شارێك نییه بۆمان بمێنێته‌وه، با هه‌وڵ بده‌ین بۆ شاری داهاتوو. كه‌واته با به‌ناوی عیسای مه‌سیح هه‌میشه قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌رووبوومی لێوه‌كانمانه، كه‌وا به‌و شێوه‌یه دان به‌ناوی ئه‌و ده‌نێین. هه‌روه‌ها كاری چاك‌و یارمه‌تیدانی لـێ‌قه‌وماوان پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره قوربانیانه خودا دڵشاد ده‌كات. گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن‌و ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتیان بن، چونكه ئه‌وان شه‌واره‌تان بۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ك بڵێی حیسابیان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، گوێڕایه‌ڵیان بن تا بتوانن كاره‌كه‌یان به‌دڵشادی بكه‌ن نه‌ك به‌بێزاری، ئه‌گینا زیانی بۆ ئێوه ده‌بێ.
نوێژمان بۆ بكه‌ن، چونكه دڵنیاین له‌پاكی ویژدانمانو ده‌مانه‌وێ له‌هه‌موو شتێك هه‌ڵسوكه‌وتمان چاك بێ، هه‌روه‌ها زۆر به‌په‌رۆشه‌وه داواتان لـێ‌ده‌كه‌م نوێژم بۆ بكه‌ن لای خودا، هه‌تا به‌خێرایی بگه‌ڕێمه‌وه لاتان. داوا له‌خودای ئاشتی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هۆی خوێنی په‌یمانی هه‌تاهه‌تایی، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، كه شوانێكی مه‌زنه بۆ مه‌ڕه‌كان، له‌نێو مردووان زیندوویكرده‌وه، تا هه‌موو شتێكی باشتان پێ‌ببه‌خشێ، تا به‌خواستی ئه‌و كار بكهنو له‌ئێوه كار بكات به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و به‌هۆی عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه. ئامین.
سڵاوی كۆتایی
ئه‌ی برایان داواتان لـێ ده‌كه‌م، به‌سنگ فراوانیه‌وه وه‌ریبگرن ئه‌و ووته هاندانانه‌ی له‌م نامه كورته‌دا بۆم نووسیون. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ پێتان ڕاگه‌ێنم تیمۆساوسی برامان له‌به‌ندیخانه ئازادكراوه، هه‌ر كاتێ هات بۆ لام ده‌مـانــه‌وێ به‌یه‌كه‌وه دیده‌نیتان بكه‌ین.
سڵاو له‌هه‌موو ڕابهرهكانتانو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانتان بكه‌ن. باوه‌ڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن.
له‌كۆتاییدا بابه‌ره‌كه‌تی خودا له‌گه‌ڵتان بێت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.