Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 12
ته‌مێكردنی خودای باوك
له‌به‌رئه‌وه گه‌ر ئێمه به‌هه‌ورێكی ئاوا گه‌وره‌ی شایه‌تیدان ده‌وردراوین، با له‌هه‌موو بارگرانیو گوناهێك كه كۆتی كردووین ئازادبین، هه‌روه‌ها به‌پشوودرێژیه‌وه له‌و پێشبڕكێیه ڕابكه‌ین كه له‌پێشمانه. با هه‌میشه سه‌یری عیسا بكه‌ین، پێشڕه‌و و ته‌واوكه‌ری باوه‌ڕمان. ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئه‌و خۆشیه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد، دانی به‌خۆیگرت كاتێ لهخاچیانداو شه‌رمه‌زاری پشتگوێ خست، دوایی له‌لای ده‌سته ڕاستی خودا دانیشت. سه‌رنج بده‌نه ئه‌وه‌ی دانیبه‌خۆیگرت سه‌باره‌ت به‌و دژایه‌تیه‌ی گوناهباران له‌گه‌ڵیان ده‌كرد، تا ووره بهرنهدهنو شه‌كه‌ت نه‌بن. هه‌رچه‌نده ئێوه له‌ململانێی گوناه تا ئێستا خوێنتان نه‌ڕشتووه.
ئایا ئه‌و ووشه هانده‌رانه‌ی خوداتان له‌بیر چووه‌وه، كه هه‌روه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌دوا؟ كاتێ ده‌ڵێ: [[ڕۆڵه‌كه‌م، به‌چاوی نزم سه‌یری ته‌مێكردنی خوداوه‌ند مه‌كه، هه‌روه‌ها ووره به‌رمه‌ده كاتێ سزات ده‌دات، چونكه ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند خۆشیبوێ ته‌مێی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێك وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌ریگرێت به‌قامچیی لێیده‌دات.]]
كه‌واته، دانبگرن به‌خۆتان كاتێ خودا ته‌مێتان ده‌كات، چونكه هه‌ڵسوكه‌وتی باوك‌و ڕۆڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات، چ ڕۆڵه‌یه‌ك هه‌یه باوكی ته‌مێی نه‌كات؟ گه‌ر بێت‌و خودا ته‌مێتان نه‌كات وه‌ك هه‌موو منداڵه‌كانی دیكه‌ی، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئێوه زۆڵنو منداڵی ئه‌و نین. گه‌ر باوكی سه‌ر زه‌ویمان ته‌مێمان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزی بگرین، ئایا ده‌بێ چه‌ند زیاتر ملكه‌چی باوكی ڕۆحیمان بین؟ بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌ده‌ست بهێنین. باوكی سه‌ر زه‌ویمان بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌مێمان ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی به‌باشیان زانیوه، به‌ڵام خودا، ته‌مێمان ده‌كات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه، هه‌تا لهپاكوپیرۆزی ئه‌ودا به‌شدار بین. چونكه ته‌مێكردن له‌كاتی خۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه‌مایه‌ی ئازاره نه‌ك خۆشی، به‌ڵام دواتر، له‌ئاشتیدا به‌رووبوومی ڕاستودروستی لێ‌ده‌كه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاهێنراون، تا كه‌م ئه‌ندامه‌كان له‌ڕێگا ده‌رنه‌چن، به‌ڵكو چاكببنه‌وه.
كه‌واته ده‌سته بێ‌هێزو ماندووه‌كانتان جارێكی دیكه به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ژنۆ له‌رزۆكه‌كانتان به‌هێز بكه‌ن، ڕێگای ڕاست‌و ڕه‌وان بۆ پێتان ئاماده بكه‌ن.
هه‌وڵ بده‌ن، به ئاشتی بژین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك، داوای پاكوپیرۆزی بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بژین جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێ، ئه‌گینا بێ ئه‌وه كه‌س ناتوانێ خوداوه‌ند ببینێ. ئاگاداری ئه‌وه بن، كه‌ستان خۆی له‌به‌ره‌كه‌تی خودا بێبه‌ش نه‌كات، به‌وه‌ی ڕه‌گی تاڵیتان تیادا بڕوێ، ئه‌مه‌ش بێزاری بهێنێته كایه‌وه‌و ببێته هۆی خراپبوونی به‌شێكی زۆرتان. ئاگادار بن، با كه‌ستان داوێنپیسی‌و كفر نه‌كات له‌گه‌ڵ خودا وه‌ك عیسۆ، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی فرۆشت به ژه‌مێ نانخواردن. چونكه ده‌زانن دوای ئه‌وه‌ی ویستی ببێته‌وه میراتگری پیرۆزی، ڕه‌تكرایه‌وه چونكه ده‌رفه‌تی تۆبه‌كردنی بۆ نه‌مابوو، هه‌رچه‌نده به‌گریانه‌وه‌ش داوای ده‌كرد.
چونكه ئێوه له‌شاخێك نزیك نه‌كه‌وتنه‌وه ده‌ستی لێ‌بدرێ، له‌ئاگرێكی گڕدار، له‌تاریكی، له‌ته‌م، له‌گه‌رده‌لوول، هه‌روه‌ها ده‌نگی كه‌ڕه‌نا، ده‌نگی دوانێك وا له‌گوێگران بكات بپاڕێنه‌وه، تا ئیتر ئه‌م قسانه‌یان بۆ نه‌كرێ. چونكه ئه‌وان نه‌یانتوانی خۆیان ڕاگرن له‌ئاست توندی فه‌رمانه‌كه‌ی خودا، كه ووتبووی: [[گه‌ر ئاژه‌ڵیش ده‌ستی به‌ر ئه‌و شاخه بكه‌وێ، ده‌بێ به‌ردباران بكرێ.]] له‌ڕاستیدا دیمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نده ترسناك بوو ته‌نانه‌ت وای له‌موسا كرد بڵێ: [[من له‌ترسا ده‌له‌رزم.]] به‌ڵام ئێوه بۆ شاخی شاری داود هاتوون، بۆ شاری خودای زیندوو، كه قودسی ئاسمانییه، بۆ ئاهه‌نگێك فریشته‌یه‌كی گه‌لێ زۆر تیایدا به‌شداریكردووه. بۆ كۆمه‌ڵی ڕۆڵه نۆبه‌ره‌كانی خودا، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ئاسمان نووسراوه. ئێوه بۆ لای خودا خۆی هاتوون ئه‌وه‌ی فه‌رمان به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤ ده‌دات، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان كه ته‌واوكراون. به‌ڵێ بۆ لای عیسا هاتوون، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیڕێكخه‌ری په‌یمانی نوێیه، هه‌روه‌ها بۆ خوێنێكی ڕشێنراو كه زۆر باشتر له‌خوێنی هابیل ده‌دوێ.
ئاگاداربه قسه‌كه‌ر ڕهتمهكهوه، چونكه گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێشا قسه‌كه‌ری به وه‌حییان ڕه‌تكرده‌وه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌یانتوانی ڕابكه‌ن، ئایا ئێمه چۆن ده‌توانین له‌سزا ڕابكه‌ین گه‌ر قسه‌كه‌ری ئاسمان ڕه‌تبكه‌ینه‌وه؟ له‌كۆنا ده‌نگی خودا زه‌وی خسته له‌رزه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و به‌ڵێنیداوه‌و ده‌ڵێ: [[جارێكی‌تر ته‌نها زه‌وی ناخه‌مه له‌رزه به‌ڵكو ئاسمانیش.]] مه‌به‌ست له (جارێكی‌تر) ئه‌مه‌یه: هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خودا دروستیكردووه‌و له‌رزۆكه نامێنێ، له‌بناغه‌دا ده‌یانگۆڕێ، ته‌نها شته چه‌سپاوه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و ناله‌رزێ. له‌شوێنی خۆی ناجوڵێ.
بۆیه با ده‌م به‌سوپاس بین بۆ ئه‌و پادشاهێتیه‌ی كه ناله‌رزێ، هه‌روه‌ها بهترسو ڕێزه‌وه خودا بپه‌رستین، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جێی ڕه‌زامه‌ندی بێت. چونكه خودای ئێمه ئاگرێكی سووتێنه‌ره.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.