Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
عیبرانییەکان 11
باوه‌ڕی باپیرانمان
باوه‌ڕ دڵنیایی ته‌واوه به‌وه‌ی هیوامان له‌سه‌ریه‌تی، هه‌روه‌ها بێگومانبوونه ئه‌وه‌ی نایبینین هه‌یه. به‌م باوه‌ڕه، خه‌ڵك له‌كۆندا ڕه‌زامه‌ندی خودایان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌باوه‌ڕ ده‌زانین هه‌موو جیهان به‌هۆی ووشه‌ی ئه‌وه‌وه دروستبووه، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یبینین، له‌شتێك هاتۆته‌كایه‌وه كه‌وا نایبینین.
به‌باوه‌ڕ هابیل قوربانی پێشكه‌ش كرد، قوربانییه‌كه‌ی لای خودا باشتر بوو له‌وه‌ی قابیلی برای. هه‌ر به‌هۆی باوه‌ڕیه‌وه بوو خودا قوربانییه‌كه‌ی پهسهندكردو شایه‌تی بۆدا كه ڕاستودروسته، هه‌رچه‌نده هابیل مرد، به‌ڵام تائێستاش به‌باوه‌ڕی هه‌روا ده‌دوێ.
به‌باوه‌ڕ ئه‌خنوخ به‌رزكرایه‌وه لای خودا بێ ئه‌وه‌ی بمرێت، له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌وییه نه‌ما، چونكه خودا به‌رزیكرده‌وه بۆ لای خۆی، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕووبدات، شایه‌تی بۆ دراوه كه‌وا ئه‌و جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بووه. بێباوه‌ڕ ڕه‌زامه‌ندی خودا به‌ده‌ستنایه‌ت، چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ له‌خودا نزیكبێته‌وه، ده‌بێ باوه‌ڕی به‌بوونی ئه‌و هه‌بێ. هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێ خودا پاداشتی ئه‌وانه ده‌داته‌وه كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
به‌باوه‌ڕ نوح ئاگاداركرایه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕووده‌دات، هه‌رچه‌نده نیشانه‌ی هیچ ڕووداوێك دیار نه‌بوو، ترسی خودا وای له‌نوح كرد كه‌شتییه‌ك دروست بكات تا خاوخێزانه‌كه‌ی پێ‌ڕزگار بكات، به‌مه نوح حوكمی به‌سه‌ر جیهانداو خۆی بوو به‌میراتگری ڕاستودروستی.
باوه‌ڕی ئیبراهیم و باوكان
به‌باوه‌ڕ كاتێ ئیبراهیم بانگكرا بڕوات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی دواتر به‌میرات وه‌ریده‌گرێ، گوێڕایه‌ڵی خودا بوو و ڕۆیشت، هه‌رچه‌نده نه‌یده‌زانی بۆ كوێ ده‌چێ. هه‌روه‌ها به‌باوه‌ڕ له‌خاكی به‌ڵێن پێدراو نیشته‌جێ‌بوو، هه‌روه‌ك بڵێی له‌ناوچه‌یه‌كی نامۆ بێ، له‌چادر له‌گه‌ڵ ئیسحاق‌و یاقوب ده‌ژیا كه‌ئه‌وانیش میراتگری هه‌مان به‌ڵێن بوون. چونكه ئیبراهیم چاوه‌ڕێی چوونی شاری ئاسمانی ده‌كرد كه بناغه‌یه‌كی چه‌سپاوی هه‌یه، ئه‌وه‌ی خودا دروستكه‌رو ئه‌ندازیاریه‌تی.
به‌باوه‌ڕ بوو، سارای ژنی ئیبراهیم توانای سك پڕبوونی پێدرا، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی منداڵبوونی به‌سه‌رچوو بوو، چونكه دڵنیابوو له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خودا پێی داوه ده‌یباته سه‌ر. به‌م شێوه‌یه له‌یه‌ك پیاو كه‌نزیكی مردن بوو نه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دروستبوو، [[ژماره‌یان وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، وه‌ك لمی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا له‌ژمار نه‌ده‌هات.]]
هه‌موو ئه‌وانه له‌باوه‌ڕ مردن، بێ‌ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێیان درابوو به‌ده‌ستی بهێنن، به‌ڵام هه‌ر له‌دووره‌وه بینییان پێشوازیان لێ‌كرد، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان ته‌نها نامۆ و میوانن له‌سه‌ر زه‌وی. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێن، به‌مه ده‌ریده‌خه‌ن كه‌داوای ووڵات ده‌كه‌ن. گه‌ر ئه‌وان باسی ئه‌و ووڵاته‌یان بكردایه كه به‌جێیان هێشتبوو، ئه‌وسا هه‌لـی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆی ده‌بوو. به‌ڵام، ئه‌وان ئاره‌زووی ووڵاتێكی باشتریان ده‌كرد كه له‌ئاسمانه. له‌به‌رئه‌وه خودا شه‌رمی پێیان نه‌بوو ناوبنرێ بهخودایان، چونكه له ئاسمان شاری بۆ دروستكردن.
به‌باوه‌ڕ ئیبراهیم ئیسحاقی كوڕی پێشكه‌شكرد وه‌ك قوربانی كاتێ خودا تاقی ده‌كرده‌وه، ئه‌و تاقه كوڕه‌ی به‌به‌ڵێن له‌خودا وه‌ریگرتبوو، ئاماده‌بوو ئه‌ویش بكات به‌قوربانی. سه‌باره‌ت به‌ئیسحاق خودا ووتی: [[لهئیسحاقهوه هه‌موو نه‌وه‌ی ئه‌و په‌یدا ده‌بێ.]] ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو خودا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مردووان زیندووبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه خودا جارێكی دیكه ژیانی به‌ئیسحاق به‌خشی وه‌ك نیشانه. به‌باوه‌ڕ بوو، ئیسحاق یاقوبو عیسۆی پیرۆزكرد، بۆ داهاتووی چاك.
به‌باوه‌ڕ بوو، یاقوب له‌سه‌ره مه‌رگدا هه‌ردوو كوڕه‌زاكانی كه كوڕی یوسف بوون پیرۆزی كردن، ئینجا خۆیدا به‌سه‌ر گۆچانه‌كه‌یداو ستایشی خودای كرد.
به‌باوه‌ڕبوو، یوسف له‌كۆتایی ژیانی، باسی ده‌رچوونی ئیسرائیلیه‌كانیكرد له‌میسرو سه‌باره‌ت به‌ناشتنیشی وه‌سیه‌تی كرد.
باوه‌ڕی موسا‌و باوكان
به‌باوه‌ڕ بوو، كاتێ مو‌سا له‌دایك بوو، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ دایك‌و باوكی شاردیانه‌وه، چونكه بینییان منداڵێكی جوانه، له فه‌رمانه‌كانی پادشا نه‌ترسان. به‌باوه‌ڕ بوو، كاتێ مو‌سا گه‌وره بوو، نه‌یویست خه‌ڵكی به كوڕی كچی فیرعه‌ون بانگی بكه‌ن. مو‌سا به‌لایه‌وه باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لـی خودا ئازار بچێژێ، له‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌زه‌ت له‌خۆشی ژیان وه‌ربگرێ‌و به‌گوناهه‌وه بژی. به‌لای مو‌سا ئه‌و ڕیسواییه‌ی له‌پێناوی مه‌سیح چه‌شتی، نرخی زیاتر بوو له‌گه‌نجینه‌ی میسر، چونكه ده‌یزانی خودا چۆن پاداشتی ده‌داته‌وه. هه‌ر به‌باوه‌ڕ بوو دوایی میسری به‌جێ‌هێشت، بێ‌ئه‌وه‌ی له‌تووڕه‌یی پادشا بترسێ. به شێوه‌یه‌ك وورهیبهرز بوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه ببینێ كه نه‌بینراوه. هه‌ر به‌باوه‌ڕ بوو مو‌سا ڕۆژی تێپه‌ڕبوونی كرد‌و دوایی خوێنی قوربانییه‌كانی پرژاند به‌ده‌رگای جووله‌كه‌كان، تا فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه نۆبه‌ره‌كانی كوشت، ده‌ست له‌وان نه‌دات.
باوه‌ڕی دادوهرانو پێغه‌مبه‌ران
به‌باوه‌ڕ بوو، جووله‌كه‌كان توانییان له‌ده‌ریای سوور بپه‌ڕنه‌وه، هه‌روه‌ك به‌سه‌ر ووشكانیدا بڕۆن. به‌ڵام میسریه‌كان كاتێ ویستیان بپه‌ڕنه‌وه خنكان.
به‌باوه‌ڕ بوو، شووره‌ی چوارده‌وری شاری ئه‌ریحا ڕووخا، دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌ده‌وری سووڕانه‌وه.
به‌باوه‌ڕ بوو، ڕاحابی داوێنپیس له‌ناونه‌چوو له‌گه‌ڵ یاخیبووان، چونكه پێشوازیه‌كی هاوڕێیانه‌ی له‌دوو سیخوڕه‌كه‌ی یه‌شوع كرد.
نموونه‌ی تر زۆره بۆتان بهێنمه‌وه، به‌ڵام كاتی ئه‌وه نییه تاوه‌كو باسی: جهدعونو باراقو شهمشونو یهفتاحو داودو ساموئیلو پێغه‌مبه‌رانتان بۆ بكه‌م. به‌هۆی باوه‌ڕیان ئه‌وانه توانیویانه: زاڵ‌بن به‌سه‌ر پادشاهێتیه‌كان، دادپه‌روه‌ری بهێننه‌كایه‌وه، به‌ڵێنی خودا به‌ده‌ستبهێنن، ده‌می شێر دابخه‌ن، ئاگری گڕدار بكوژێننه‌وه، له‌ژێر تیخی شمشێر ڕابكه‌ن، له‌كاتی بێ‌هێزی به‌هێزبن، له‌مه‌یدانی شه‌ڕ ببن به‌پاڵه‌وان، له‌شكری بێگانه بگه‌ڕێننه‌وه دواوه، هه‌ندێك ژن مردووه‌كانیان گه‌ڕایه‌وه لایان به‌زیندووبوونه‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌یان دانیان به‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه گرت هه‌تا مردن، نه‌یانویست ڕزگاریان بێ تا له‌ڕۆژی دواییدا زیندووبوونه‌وه‌یه‌كی باشتر به‌ده‌ستبهێنن. هه‌ندێكی تریان تووشی ئازار‌و سووكایه‌تی‌و به‌قامچی لێدان‌و كۆت‌و زنجیر‌و به‌ندیخانه بوون. هه‌ندێكیان بهردبارانكران، پهرشوبڵاوكران، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه به‌شمشێر ملیان په‌ڕێنراوه. به‌شێكیان ئاواره بوون له‌جیاتی جل خۆیان به پێستی مه‌ڕو بزن داپۆشیوه، ده‌ربه‌ده‌ری شاران بوون، تووشی برسێتی‌و چه‌وسانه‌وه‌و ته‌نگانه‌یه‌كی زۆربوون. هه‌روه‌ك شایانی ئه‌م جیهانه نه‌بن، ئاواره‌ی ناو بیابان‌و شاخ‌و ئهشكهوتهكانو كون‌و كه‌له‌به‌ری زه‌وی بوون.
هه‌رچه‌نده باوه‌ڕی ئه‌وان شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خودا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی خودایان به‌ده‌ست نه‌هێنا. چونكه خودا پێشتر شتێكی باشتری بۆ ئێمه دانابوو، تا ئه‌وان به‌بێ ئێمه ته‌واو دروست نه‌بن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.