Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

عیبرانییەکان 1

مه‌زنی عیسای مه‌سیح

خودا له‌سه‌رده‌می كۆن، چه‌ند جارێك به‌رێگای جۆراوجۆر به‌هۆی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان دوا. به‌ڵام ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌ی دواییدا به‌هۆی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دوا، ئه‌وه‌ی خودا كردوویه‌تی به‌‏میراتگری هه‌موو شتێك‏و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ هه‌موو جیهان دروست‎بووه‌. ئه‌و تیشكی شكۆمه‌ندی خودایه‌و وێنه‌ی جه‌وهه‌ریه‌تی، ده‌ستیگرتووه‌ به‌گه‌ردوون به‌هۆی ووشه‌ تواناداره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی خۆی گوناهه‌كانمانی پاك‎كرده‌وه‌، له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خودای مه‌زن له‌ئاسمان دانیشت‏. به‌م شێوه‌یه‌ عیسا مه‌زنتربوو له‌‏فریشته‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌ی به‌میرات بۆی مایه‌وه‌، له‌ناوی هه‌موو فریشته‌كان له‌پێشترو مه‌زنتره‌.

جا چ جارێك خودا به‌ یه‌كێك له‌فریشته‌كانی ووتوه‌: [[تۆ ڕۆڵه‌ی منی، ‏ئه‌مڕۆ بووم به‌ باوكی تۆ؟]] یاخود ووتویه‌تی: [[من ده‌بم به‌باوكی، ئه‌ویش ده‌بێ‌ به‌ڕۆڵه‌م؟]] هه‌روه‌ها كاتێ‌ خودا نۆبه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ جیهان، ده‌ڵێ‌: [[هه‌موو فریشته‌كانی خودا ده‌بێ‌ كڕنووشی بۆ ببه‌ن.]] له‌‏باره‌ی فریشته‌كانیش ده‌ڵێ‌: [[فریشته‌كانی وه‌ك ڕه‌شه‌بایان لێهات، هه‌روه‌ها خزمه‌تكاره‌كانی وه‌ك گڕی ئاگریان لێهاتووه‌.]] به‌ڵام له‌باره‌ی ڕۆڵه‌وه‌ ده‌ڵێ‌: [[ته‌ختی حوكمڕانیت ئه‌ی خودا بۆ هه‌تاهه‌تاییه‌، گۆچانی حوكمڕانیت ڕاست‎ودروسته‌. تۆ ڕاست‎ودروستیت خۆش‏ویست‏و ڕقت له‌گوناهه‌، بۆیه‌ خودا، خودای خۆت ده‌ست‏نیشانی كردی جیا له‌‏هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ ‏ڕۆنی شادی به‌سه‌ردا ڕژاندی.]] هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌: [[ئه‌ی خوداوه‌ند، تۆ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بناغه‌ی زه‌ویت داناوه‌، ئاسمانیش كاری ده‌سته‌كانته‌. زه‌وی‏و ئاسمان له‌ناوده‌چن به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت، هه‌موویان له‌ناوده‌چن وه‌ك جلێكی كۆنی ڕزیو. تۆ هه‌موویان وه‌ك جلێكی كۆن ده‌پێچیته‌وه‌، ئینجا ده‌یانگۆڕی وه‌ك كراسێك، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیته‌وه‌، ساڵانت هه‌رگیز كۆتایی بۆ نییه‌.]] جا كه‌ی خودا جارێك به‌ یه‌كێ‌ له‌فریشته‌كانی ووتوه‌: [[له‌لای ده‌سته‌ ڕاستم دانیشه‌ هه‌تا دوژمنه‌كانت بخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه‌]]؟ ئایا فریشته‌كان ڕۆحێكی خزمه‌تكار نین، ده‌‎نێررێن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی ڕزگارییان به‌ میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌؟

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.