Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

گەلاتیا 5

ئازادی له‌ مه‌سیح‏

چونكه‌ مه‌سیح ئازادیكردین تا به‌ ئازادی بژین. بۆیه‌ خۆتان ڕاگرن‏و جارێكی دیكه‌ ملكه‌چی نیری كۆیله‌یی مه‌بن.

‏ئاگاداربن، من پۆڵسم پێتان ده‌ڵێم: به‌‏خه‌ته‌نه‌كردنتان مه‌سیح هیچ سوودێكی نابێ‌ بۆتان. جارێكی كه‌ش ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ ده‌كات، ده‌بێ‌ له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی شه‌ریعه‌ت بڕوات. ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ‌ به‌هۆی شه‌ریعه‌ت بێ‌تاوان بێت، تۆ له‌‏مه‌سیح جیابوویته‌وه‌‏و سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌كه‌تی خودا كه‌وتیت. چونكه‌ به‌هۆی ڕۆح كه‌ له‌باوه‌ڕه‌وه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی هیوای ڕاست‏ودروستیین، چونكه‌ له‌عیسای مه‌سیح خه‌ته‌نه‌كراو و خه‌ته‌نه‌ نه‌كراو سوودیان نییه‌، ته‌نها باوه‌ڕ نه‌بێ‌ كه‌ به‌هۆی خۆشه‌ویستی كار ده‌كات.

‏ ئێوه‌ له‌پێشا زۆر باش ڕاتان ده‌كرد، كێ‌ ڕێی پێ‌گرتن تا ملكه‌چی ڕاستی نه‌بن؟ ئه‌و هاندانه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ نییه‌ كه‌بانگی ئێوه‌ی كردووه‌. سه‌یركه‌ن هه‌ویرترشێكی بچووكه‌، هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵ‎ده‌هێنێ‌. به‌ڵام باوه‌ڕم هه‌یه‌ له‌خوداوه‌ند، كه‌وا ئێوه‌ بیروڕایه‌كی تر وه‌رناگرن. جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ له‌ناوتان ببێته‌ كۆسپ، هه‌ر كه‌سێك بێ‌ سزای خۆی وه‌رده‌گرێ‌. به‌ڵام ئه‌ی برایان، گه‌ر من خه‌ته‌نه‌كردن ڕاده‌گه‌ێنم، ئیتر بۆچی جووله‌كه‌كان تا ئێستا ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌؟ كه‌واته‌ كۆسپی خاچ لادراوه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێگای باوه‌ڕتان لـێ‌تێك ده‌ده‌ن، با ببڕێنه‌وه‌.

برایان‏، ئێوه‌ بانگ كران بۆ ئازادی، به‌ڵام ئازادی مه‌كه‌ن به‌ هه‌ل بۆ ڕازی‏كردنی له‌ش، له‌‏جیاتی ئه‌وه‌ به‌ خۆشه‌ویستی خزمه‌تی یه‌كتری بكه‌ن. چونكه‌ شه‌ریعه‌ت هه‌مووی له‌یه‌ك ڕاسپارده‌دا ته‌واو ده‌بێ‌: [[ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ‌‏]] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌‏ڕابوردوو په‌لاماری یه‌كترتان ده‌داو ڕاوی یه‌كترتان ده‌كرد، ئێستا ئاگاداربن یه‌كتری له‌‏ناونه‌به‌ن.

ژیان له‌ڕۆحی پیرۆز

‏مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ پێتان بڵێم: با ژیانتان به‌ڕۆحی پیرۆز به‌ڕیۆه‌ بچێ‌‏، هه‌روه‌ها ئاره‌زووه‌كانی له‌ش تێر مه‌كه‌ن. چونكه‌ خواستی له‌ش دژی ڕۆحه‌، هه‌ر‏وه‌ها خواستی ڕۆح دژی له‌شه‌. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌ویتر ده‌كات‏، تا ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێ‌. به‌ڵام گه‌ر ئێوه‌ ڕۆح به‌ڕێوه‌تان ببات، ئه‌وا‏ له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت نین.

كرداره‌كانی له‌ش دیارن: داوێن‎پیسی، گڵاوی، به‌دڕه‌وشتی، بت‎په‌رستی، جادوگه‌ری، دوژمنایه‌تی، شه‌ڕنانه‌وه‌، دڵگه‌رمی بۆ خراپه‌، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ناكۆكی، چاوپیسی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، هتد‏... ئێستا ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌پێشا ئاگادارم كردوون، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن میراتگری پادشاهێتی خودا نین. به‌ڵام به‌رووبوومی ڕۆح بریتییه‌ له‌: خۆشه‌ویستیو خۆشی‏و ئاشتی، ئارام‏گرتن، ڕۆح سووكیو چاكه‌، باوه‌ڕ، نیانی‏و خۆڕاگرتن. هیچ شه‌ریعه‌تێكیش نییه‌ دژی ئه‌م شتانه‌ بێ‌. ‏ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ عیسای مه‌سیحن، خواست‏و ئاره‌زووه‌كانی له‌شیان له‌خاچداوه‌. گه‌ر ئێمه‌ به‌پێی ڕۆحی پیرۆز بژین، له‌سه‌رمانه‌ به‌ڕێگای ڕۆحی پیرۆز بڕۆین. با له‌خۆبایی نه‌بین، ڕق‏وكینه‌مان نه‌بێ‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری، چاوپیس نه‌بین له‌گه‌ڵ یه‌كتری.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.