Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 9
خوداوه‌ند شاول ده‌گۆڕێت
هێشتا شاول دڵی پڕبوو له هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن به‌رامبه‌ر قوتابیه‌كانی خوداوه‌ند. له‌به‌رئه‌وه چووه لای سه‌رۆك كاهین، داوای نامه‌ی لـێ‌كرد بۆ كه‌نیشته‌كان له دیمه‌شق تا ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م ڕێگایه كه‌وتوون له‌ژن‌و له‌پیاو گرتنیان ئاسانبێ، هه‌روه‌ها له هــه‌ر شــوێنێ بیانبینێ بهزنجیركراوی بیانبات بۆ قودس. كاتێ به‌ره‌و دیمه‌شق دهڕۆیشتو لێینزیكبووهوه، له‌پڕ له ده‌وروپشتی ڕووناكییه‌ك له‌ئاسمان بریسكه‌ی دایه‌وه، ئیتر كه‌وت به زه‌ویداو گوێی له‌ده‌نگێك بـوو پێـیووت: (شاول! شاول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟) ئه‌ویش پرسیاریكرد: (تۆ كێیت ئه‌ی گه‌وره؟) جا ده‌نگه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: (من عیسام ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه؟ به‌ڵام هه‌سته، بڕۆ ناو شار له‌وێ پێتدهوترێ چی ده‌بێ بكه‌یت.) ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شاول بوون به‌سه‌رسامی وهستانو قسه‌یان نه‌كرد، ئه‌وان ده‌نگه‌كه‌یان بیست به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینی. كاتێ شاول هه‌ستایه‌وه، چاوی كرده‌وه‌و سه‌یریكرد هیچ نابینێ، ئه‌وانی تر ده‌ستیان گرت و بردیان بۆ دیمه‌شق، له‌وێ سێ ڕۆژ مایه‌وه هیچی نه‌بینی، هه‌روه‌ها هیچی نه‌خواردو هیچی نه‌خوارده‌وه.
له‌دیمه‌شق قوتابیه‌كی خوداوه‌ند هه‌بوو ناوی حه‌نانیا بوو، له‌خه‌ودا خوداوه‌ند بانگیكرد: (حه‌نانیا!) ئه‌ویش ووتی: (ئه‌وه منم ئه‌ی خوداوه‌ند!) ئیتر خوداوه‌ند پێی‌ووت: (بڕۆ بۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی به ڕاست ناسراوه له‌ماڵی یه‌هوزا پرسیار له‌پیاوێكی ته‌رتوسی بكه ناوی شاوله وا له‌وێ نوێژ ده‌كات. له‌خه‌ودا بینیویه‌تی پیاوێك ناوی حه‌نانیایه ده‌چێته لای‌و ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وسا ده‌بینێ.)
حه‌نانیا به خوداوه‌ندی ووت: (به‌ڵام ئه‌ی خوداوه‌ند، له‌زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه كه ئه‌م پیاوه له‌قودس كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر بهخوشكو برا پیرۆزه‌كانت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كاهینه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان داوه‌تێ، هه‌ر كه‌سێك ناوت بهێنێ بیگرێ.) خوداوه‌ند فه‌رمانی پێ‌دا: (بڕۆ! من ئه‌م پیاوه‌م هه‌ڵبژاردووه وه‌ك ئامێرێك بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من بۆ میللهتانو بۆ پادشایانو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش. نیشانی ده‌ده‌م چه‌ند ده‌بێ ئازاربكێشێ له‌پێناوی ناوی من.) ئیتر حه‌نانیا ڕۆیشت‌و چووه ماڵی یه‌هوزا، ده‌ستیخسته سه‌ر سه‌ری شاولو ووتی: (ئه‌ی شاولـی برا، عیسای خوداوه‌ند ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پیایدا هاتی خۆی نیشاندایت، منی ناردووه بۆ لات تا چاوت چاكبێته‌وه‌و ببینیت‌و گیانت پڕبێت له‌ڕۆحی پیرۆز. ده‌ستبه‌جێ له‌هه‌ردوو چاوی شاول شتێك كه‌وته خواره‌وه وه‌ك توێكل وابوو، ئه‌وسا چاوی چاكبووهوهو بینی، ئیتر هه‌ستاو له‌ئاوهه‌ڵكێشرا. ده‌ستیكرد به‌نان خواردن‌و هێز هاته‌وه گیانی‌و چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان له‌دیمه‌شق مایه‌وه.
مزگێنیدانی شاول له‌دیمه‌شق
یه‌كسه‌ر شاول له‌كه‌نیشتدا ده‌ستیكرد به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه عیسا ڕۆڵه‌ی خودایه. گوێگره‌كان له‌ووته‌كانی سه‌رسام بوون‌و پرسییان: (ئایا ئه‌مه ئه‌وه نییه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌برد كه باسی ئه‌و ناوه‌یان ده‌كرد له‌قودس؟ نه‌هاتبوو بۆ ئێره تا بیانگرێو بهكۆتو زنجیره‌وه بیاننێرێ بۆ لای سه‌رۆك كاهینه‌كان؟) به‌ڵام شاول زیاتر گه‌رم بوو بوو له‌ووتاره‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ئه‌و جووله‌كانه‌ی دانیشتووی دیمه‌شق بوون ده‌مكوتیكردن به‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ریده‌خات عیسا مه‌سیحه.
له‌پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، جووله‌كه‌كان له دیمه‌شق پلانێكیان دانا بۆ كوشتنی شاول، به‌ڵام ئه‌و به پلانه‌كه‌یانی زانی، ئیتر جووله‌كه‌كان شه‌و و ڕۆژ ئاگاداری ده‌رگای شار بوون تا كاتێ هاته‌ده‌ره‌وه بیكوژن. له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ له‌قوتابیه‌كان به‌شه‌و بردیان‌و خستیانه ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك، به گوریس له‌شووره‌ی شاره‌كه هێنایانهخوارهوه.
شاول له‌قودس
كاتێ شاول گه‌یشته قودس، هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به قوتابیه‌كانه‌وه بكات له‌وێ، به‌ڵام ئه‌وان لێیترسان، چونكه باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه ئه‌و بووه به قوتابی خوداوه‌ند. باش بوو به‌رنابا كاره‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و هێنایه لای نێرراوان، بۆی گێڕانه‌وه چۆن خوداوه‌ند له‌ڕێگا خۆی نیشانداوه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها چۆن به‌چاونه‌ترسی ناوی عیسای ڕاگه‌یاندووه له‌دیمه‌شق.
ئیتر شاول له‌گه‌ڵیان ده‌ستیكرد به‌هاتووچۆ له‌قودس، به‌چاونه‌ترسیه‌وه ناوی خوداوه‌ندی ڕاده‌گه‌یاند. هه‌روه‌ها به‌بێ ترس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووله‌كانه ده‌كرد كه به‌یۆنانی ده‌دوان، جا ئه‌وانیش هه‌وڵیاندا بیكوژن. كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردیانه قه‌یسه‌ریه له‌وێشه‌وه ناردیانه شاری ته‌رتوس.
له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و جهلیلو سامیره ئاشتی‌و ئاسووده‌یی تیادابوو. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی ده‌كردو له‌سه‌ر ڕێگای خوداوه‌ند په‌رستی ده‌ڕۆیشت، به‌پشتیوانی ڕۆحی پیرۆزیش لهپهرهسهندنبوو.
په‌ترۆس له‌شاری لوده‌و یافا
كاتێ په‌ترۆس له‌هه‌موو لایه‌ك به‌ڕێگاوه بوو، چوو بۆ دیده‌نی ئه‌و خوشك‌و برا پیرۆزانه‌ی دانیشتووی شاری لوده بوون، له‌وێ ئیفلیجێكی بینی ناوی ئینیاس بوو، هه‌شت ساڵ بوو له‌ناو جێگا كه‌وتبوو. په‌ترۆس پێی‌ووت: (ئه‌ی ئینیاس، عیسای مه‌سیح چاكتدهكاتهوه. هه‌سته خۆت جێگاكه‌ت چاكبكه!) ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستا. كاتێ هه‌موو دانیشتوانی لوده‌و شارون كابرایان بینی، ئیتر هه‌موویان بۆ خوداوه‌ند گه‌ڕانه‌وه.
له‌شاری یافا قوتابیه‌كی كچ هه‌بوو ناوی تابیسا بوو ناوه‌كه‌ی به‌واتای ئاسك، هه‌میشه به كاری چاكه‌و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران خه‌ریك بوو. له‌وكاته‌دا وا ڕێكه‌وت كچه نهخۆشكهوتو مرد، شوشتیانو خستیانه ژوورێكه‌وه له نهۆمی سه‌ره‌وه.
كاتێ قوتابیه‌كان لهیافا بیستیان په‌ترۆس له‌شاری لوده‌یه. جا یافا نزیك بوو له‌شاری لوده‌وه، دوو پیاویان نارده لای، داوایان لـێكردو ووتیان: ( تكایه وه‌ره بۆ لامان خۆت دوامه‌خه!) ئه‌ویش هه‌ستاو ڕۆیشت، كاتێ گه‌یشت بردیانه نهۆمی سه‌ره‌وه، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان به‌گریانه‌وه هاتنه لای، هه‌ندێ جلیان بۆ هێنا له‌وانه‌ی ئه‌و كچه دروبووی كاتێ به زیندوویی له‌گه‌ڵیان بوو.
په‌ترۆس داوای له هه‌موو ئه‌وانه‌كرد كه له‌وێدا بوون له ژووره‌كه بچنه ده‌ره‌وه، چووه سه‌ر چۆكو نوێژیكرد، ئینجا ڕووی كرده لاشه‌كه‌و ووتی: (تابیسا، هه‌سته!) ئه‌وسا كچه چاوی كرده‌وه. كاتێ په‌ترۆسی بینی دانیشت، یه‌كسه‌ر په‌ترۆس ده‌ستی بۆ ڕاكێشاو یارمه‌تیدا تا هه‌ستێ، ئیتر خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و بێوه‌ژنه‌كانی بانگكردو كچه‌كه‌ی به‌زیندوویه‌تی دایه‌وه ده‌ستیان. هه‌واڵی ئه‌م كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره له‌هه‌موو یافادا بڵاوبووه‌وه، ئه‌وسا ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان به خوداوه‌ند كرد. په‌ترۆس له یافا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لای كابرایه‌كی پێسته خۆشكه‌ر مایه‌وه ناوی شه‌معون بوو.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.