Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 7
ووتاری ئیستفانۆس
جا سه‌رۆك كاهین لهئیستفانۆسی پرسی: (ئایا ئه‌م تاوانانه ڕاسته؟) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌ی برایان‌و باوكان گوێ بگرن، خودای شكۆدار بۆ ئیبراهیمی باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له‌خاكی نێوان دجله‌و فورات بوو، پێشئه‌وه‌ی بڕوا له‌حاران نیشته‌جێبێ، پێی‌ووت: [[خاك‌و كه‌سوكارت به‌جێبهێڵه‌و بڕۆ بۆ ئه‌و خاكه‌ی پێشانت ده‌ده‌م.]] ئه‌وسا ئه‌ویش خاكی كلدانیه‌كانی بهجێهێشتو له‌حاران نیشته‌جێ بوو، كاتێ باوكی مرد، خودا هێنای بۆ ئه‌م خاكه‌ی ئێوه ئێستا تیایدا نشته‌جێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خودا هیچ میراتێكی نه‌دایه، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌ك زه‌ویشی نه‌دایه. هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته بێ منداڵ بوو، به‌ڵام خودا به‌ڵێنی پێدا ئه‌م خاكه بدا به‌خۆیو به نه‌وه‌كانی دوای خۆی. جا ئه‌و كاته خودا ووتی: [[نه‌وه‌كانی ئیبراهیم بۆ ماوه‌ی چوارسه‌د ساڵ نامۆ ده‌بن لهخاكێك كه هی خۆیان نییه، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بن به كۆیله‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و گه‌له تاوانبار ده‌كه‌م كه ده‌یانكه‌ن به كۆیله. دوای ئه‌مه دێنه‌ده‌ره‌وه‌و له‌م شوێنه ده‌مپه‌رستن.]] ئینجا خودا په‌یمانی خه‌ته‌نه‌كردنی* له‌گه‌ڵ ئیبراهیم به‌ست. ئه‌وه‌بوو ئیبراهیم ئیسحاقی كوڕی خه‌ته‌نه‌كرد كه ته‌مه‌نی بوو به هه‌شت ڕۆژ. ئیسحاقیش یاقوبی كوڕی، یاقوبیش هه‌ردوانزه باوكانی یه‌كه‌ممان. باوكانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی چاویان به‌یوسف هه‌ڵنه‌ده‌هات، فرۆشتیان به میسر، به‌ڵام خودای هه‌ر لهگهڵبوو، ڕزگاریكرد له هه‌موو ئه‌و ناخۆشییانه‌ی به‌سه‌ری هات، هه‌روه‌ها دانایی‌و به‌ره‌كه‌تی خۆی پێدا له‌به‌رده‌م فیرعه‌ونی پادشای میسر، ئه‌ویش كردی به‌فه‌رمانڕه‌وای میسر‌و سه‌رپه‌رشتیكه‌ری كاروباری ماڵی خۆی. دوای ئه‌مه برسێتی‌و ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره لهمیسرو كه‌نعان ڕوویدا، باوكانمان هیچ خواردنیان نه‌بوو. به‌ڵام كاتێ یاقوب بیستی له‌میسر گه‌نم هه‌یه باوكانمانی یه‌كه‌مجار بۆ ئه‌وێ نارد. كه بۆ جاری دووه‌م ڕۆیشتنه‌وه یوسف خۆی پێ‌ناساندن، ئه‌وسا بنه‌ماڵه‌ی یوسف بۆ فیرعه‌ون ده‌ركه‌وت.
(ئیتر یوسف، یاقوبی باوكی له‌گه‌ڵ براكانیو خێزانه‌كانیان بانگ‌كرد بۆ میسر كه هه‌موویان حه‌فتاو پێنج كه‌س بوون. به‌و شێوه‌یه یاقوبو باوكانمان هاتن بۆ میسر، له‌وێ مانه‌وه تا مردن. پاشان بر‌دیانن بۆ ناوچه‌ی شه‌كیم، له‌وێ له‌و گۆڕستانه نێژران ئه‌وه‌ی ئیبراهیم به هه‌ندێ زیو له‌هۆزی حه‌موری كڕی. به‌ڵام كه كاتی هاتنه‌دی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خودا به‌ئیبراهیمی دابوو نزیك بووه‌وه، گه‌ل له میسر پهرهیاندهسهندو ژماره‌یان زیادی ده‌كرد. ئینجا پادشایه‌كی تازه بۆ میسر دانرا یوسفی نه‌ده‌ناسی. به‌فڕوفێڵ ده‌جوڵایه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ باوكانمان به‌خراپه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، به‌زۆر وای لـێ‌كردن واز له‌منداڵه‌كانیان بهێنن هه‌تا بمرن. له‌و كاته‌دا مو‌سا له‌دایكبوو. له‌به‌رچاوی خودا په‌سه‌ند بوو، سێ مانگ له‌ماڵی دایك‌و باوكی به‌خێوكرا، به‌ڵام له‌دواییدا خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه دایاننا، ئه‌وه‌بوو كچه‌كه‌ی فیرعه‌ون هه‌ڵیگرته‌وه‌و كردی به‌كوڕی خۆی‌و به‌خێویكرد. ئینجا مو‌سا هه‌موو زانیاریه‌كانی میسری خوێند، تا به‌توانا بوو له قسه‌و له‌كردار. كاتێ ته‌مه‌نی بوو به چل ساڵ، به‌خه‌یاڵیدا هات سه‌ردانی برا ئیسرائیلیه‌كانی بكات، یه‌كێكیانی بینی له‌لایه‌ن میسرییه‌كه‌وه ده‌ست درێژی لێ‌ده‌كرێ، ئه‌وسا ئه‌ویش به‌رگری لهزۆرلـێكراو كرد‌و كابرای میسری كوشت. به‌هیوای ئه‌وه‌ی براكانی هه‌ست بكه‌ن كه‌وا خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕزگاریان ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستیان پێ‌نه‌كرد. بۆ به‌یانی دووان له‌براكانی بینی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش هه‌وڵیدا ئاشتیان بكاته‌وه‌و ووتی: ئێوه بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار ده‌ستیكردبوو به شه‌ڕه‌كه، پاڵێكی پێوه‌ناو ووتی: كێ تۆی كردووه به‌گه‌وره‌و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟ ئایا ده‌ته‌وێ بمكوژی وه‌ك چۆن دوێنێ كابرای میسریت كوشت؟ ئه‌وسا مو‌سا له‌میسره‌وه ڕایكرد بۆ ووڵاتی مه‌دیان، به نامۆیی تیایدا ژیا‌و هه‌ر له‌وێ دوو كوڕی بوو. پاش چل ساڵ، له‌بیابانی شاخی سینا* فریشته‌یه‌ك ده‌ركه‌وت بۆ مو‌سا له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساو. ئه‌م دیمه‌نه بووه هۆی سه‌رسامی مو‌سا، كاتێ لێینزیك بووه‌وه بۆ سه‌یركردنی، گوێی له‌ده‌نگی خوداوه‌ند بوو بانگیكرد: من خودای باوكانتم، خودای ئیبراهیمو ئیسحاق‌و یاقوب! مو‌سا ترسا‌و ئیتر نه‌یوێرا جارێكی دیكه سه‌یری بكاته‌وه. جا خوداوه‌ند پێی‌ووت: پێلاوه‌كانت داكه‌نه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی له‌سه‌ری وه‌ستاوی زه‌وییه‌كی پیرۆزه. ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی له‌میسر به‌گه‌له‌كه‌م ده‌كرا بینیم، هه‌روه‌ها گوێم لهناڵهیان بوو، هاتمه‌خواره‌وه تا ڕزگاریان بكه‌م. ئێستا وه‌ره ده‌تنێرم بۆ میسر.
(ئه‌و موسایه‌ی كه‌وا گه‌له‌كه‌ی نهیانویستو پێیان ووت: كێ تۆی كردووه به‌گه‌وره‌و به‌دادوه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه؟ هه‌ر ئه‌و بوو خودا ناردی وه‌ك سهرۆكو ڕزگاركه‌ر به‌هۆی ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌ده‌وه‌نه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت. جا مو‌سا گه‌له‌كه‌ی له‌میسر هێنایه‌ده‌ره‌وه، ماوه‌ی چل ساڵ نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كرد لهمیسرو ده‌ریای سوور‌و بیابان.
(مو‌سا خۆی بوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ووت: [[خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ ده‌نێرێ.]] هه‌ر ئه‌ویش بوو له بیابان له‌گه‌ڵ گه‌لـی ئیسرائیل، هه‌ستا به‌ده‌وری په‌یامگه‌یه‌نه‌ر له‌نێوان باوكانمانو ئه‌و فریشته‌یه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كرد له‌سه‌ر چیای سینا، هه‌ر ئه‌ویش بوو ووشه‌ی ژیانی وه‌رگرت تا بیدا به ئێمه. به‌ڵام باوكانمان نه‌یانویست ملكه‌چی موسابنو ئه‌ویان به‌لاوه‌نا، دڵیان هه‌ر بۆ میسر ده‌گه‌ڕایه‌وه، به هارونیان ووت: (بتێكمان بۆ دروستبكه تا ڕێگا نیشانده‌رمان بێت، چونكه ئه‌و موسایه‌ی ئێمه‌ی له‌ووڵاتی میسر هێنایه‌ده‌ره‌وه نازانین چی به‌سه‌رهاتووه.) جا له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له شێوه‌ی گۆلك دروستكرد‌و قوربانیان پێشكه‌شكرد، دڵشاد بوون به‌ده‌ستكردی ده‌ستیان. به‌ڵام خودا ڕووی لـێوهرگێرانو وازی لـێ‌هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان بپه‌رستن، هه‌روه‌ك له‌په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران باسكراوه: [[ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئایا له بیابان به‌درێژایی چل ساڵ هیچ قوربانیه‌كتان بۆ كردم؟ نه‌خێر به‌ڵكو چادری بتی (ملوك)تان هه‌ڵگرت له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی بتی (رێفان)، ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌ی دروستتانكرد تا كڕنووشی بۆ به‌رن. جا له‌به‌رئه‌وه بۆ دوورتریش له‌بابل ده‌تاننێرم.]]
(باوكانمان له‌بیابان چادری شایه‌تییان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ی مو‌سا دروستی كردبوو، جا خودا موسای ڕاسپارد چادره‌كه هه‌ڵبدات به‌و شێوه‌یه‌ی نیشانی دابوو. ئه‌وسا بردیانه ئه‌و ووڵاته‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرت به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌شوع*، كاتێ خودا ئه‌و گه‌له‌ی تیایدا دانیشتبوو له‌به‌رده‌میان ده‌ریكرد. ئیتر به‌و شێوه‌یه مایه‌وه تا ڕۆژانی داود، ئه‌وه‌ی مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودا بوو، هه‌وڵیدا ماڵێك بدۆزێته‌وه بۆ خودای یاقوب. ئه‌مه‌ش هاته‌دی كاتێ سلێمان خانوویه‌كی بۆ دروستكرد.
(به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له‌و كۆشكانه نیشته‌جێ نابێ كه ده‌ستی مرۆڤ دروستیكردووه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ووتویه‌تی: [[ئاسمان ته‌ختی منه، زه‌ویش شوێنی پێم. چ ماڵێكم بۆ دروست ده‌كه‌ن؟ خوداوه‌ند ده‌ڵێ. چ شوێنێكم بۆ حه‌وانه‌وه بۆ ئاماده ده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌ستی خۆم هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست نه‌كردووه؟]])
هه‌روه‌ها ئیستفانۆس ووتی: (ئه‌ی مل ڕه‌قه‌كان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی دڵ‌و گوێتان خه‌ته‌نه نه‌كراوه! ئێوه هه‌میشه به‌ربه‌ره‌كانی ڕۆحی پیرۆز ده‌كه‌ن. بــاوبـاپیرانتان چی‌یان كرد ئێــوه‌ش ئــه‌وه ده‌كه‌ن! چ پێغه‌مبه‌رێك له‌چه‌وسانه‌وه‌ی باوباپیرانتان ڕزگاری بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یان كوشت كه باسی هاتنی ئه‌و ڕاستودروستهیان كرد ئه‌وه‌ی داتانبهدهستهوهو كوشتتان، ئێوه شه‌ریعه‌تتان له‌ده‌ستی فریشته‌كان وه‌رگرت، به‌ڵام كارتان پێ‌نه‌كرد.)
كوشتنی ئیستفانۆس
كاتێ ئه‌وانه‌ی كۆببوونه‌وه گوێیان له‌قسه‌كانی ئیستفانۆس بوو، دڵیان پڕبوو له‌كینه لێی‌و ددانیان لـێ‌جیڕده‌كرده‌وه. به‌ڵام ئیستفانۆس گیانی پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆز، سه‌یری ئاسمانی كرد، ئه‌وسا شكۆی خودای بینی‌و عیساش له‌لای ده‌سته ڕاستی خوداوه وه‌ستابوو، ووتی: (ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ده‌سته ڕاستی خوداوه ڕاوه‌ستاوه.) به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد‌و گوێیان ئاخنیو هه‌موو به یه‌كجار په‌لاماریاندا، به‌پاڵ ئیستفانۆسیان ده‌ركرده ده‌ره‌وه‌ی شار‌و ده‌ستیان كرد به به‌ردباران كردنی. شایه‌ته‌كان جله‌كانیان داكه‌ند له‌به‌رپێی گه‌نجێك دایاننا ناوی شاول بوو. له‌كاتێكدا به‌ردبارانیان ده‌كرد، ئیستفانۆس بانگیكرد: (ئه‌ی عیسای خوداوه‌ند، ڕۆحم وه‌رگره.) ئیتر چۆكی داداو به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد: (ئه‌ی خوداوه‌ند، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه.) ئیتر ئه‌مه‌ی ووت‌و مرد.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.