Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 27
گه‌شتی پۆڵس به‌ره‌و ڕۆما
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا به‌ڕێگای ده‌ریا بڕۆین بۆ ئیتالیا، سه‌رپه‌لێك ناوی یولیۆس بوو پۆڵسو هه‌ندێ لهبهندكراوهكانیكهی درایه ده‌ست، ئه‌میش سه‌ر به‌له‌شكری ئۆغوستوس بوو. ئینجا سواری كه‌شتیه‌ك بووین له‌شاری ئه‌درامیته‌وه هـاتبــوو، به‌ره‌و به‌نده‌ری ناوچه‌ی ئاسیا ده‌ڕۆیشت. له‌گه‌شته‌كه ئه‌سته‌رخۆسمان لهگهڵبوو خه‌ڵكی شاری ته‌سالۆنیكی ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا بوو. بۆ به‌یانی گه‌یشتینه شاری سه‌یدا. یولیۆسی سه‌رپه‌ل له‌گه‌ڵ پۆڵسدا باش هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ڕێگایدا سه‌ردانی هاوڕێیه‌كانی بكات له‌شاری سه‌یدا تا ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی لێیان وه‌ربگرێ. له‌به‌نده‌ری سه‌یدا سواربووین، به قه‌راغی قوبرس‌دا ڕۆیشتین، چونكه ڕه‌شه‌با به‌ره‌و ڕوومان ده‌هات. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ریای ته‌نیشت ناوچه‌ی كیلیكیه‌و په‌مفیلیه‌مان بڕی، گه‌یشتینه به‌نده‌ری میرا له‌ناوچه‌ی لیكیه. له‌وێ سه‌رپه‌له‌كه كه‌شتییه‌كی بینی له‌ئه‌سكه‌نده‌ریه‌وه ده‌هات به‌ره‌و ئیتالیا ده‌ڕۆیشت، ئێمه‌ش سواریبووین، كه‌شتییه‌كه به‌هێواشی به‌چه‌ند ڕۆژێك بردینی، دوای هه‌وڵدان نزیك قه‌راغی شاری كه‌ندیدوس بووینه‌وه، به‌ڵام ڕه‌شه‌باكه نه‌یهێشت بچینه به‌نده‌ره‌كه ئیتر نه‌مانتوانی له‌وێ دابه‌زین، ئینجا به‌رده‌وام ڕۆیشتین به نزیك قه‌راغی دورگه‌ی كریت، له‌لای كه‌نداوی سه‌لمونیه. پاش هه‌وڵدانێكی زۆر گه‌یشتینه شوێنێك پێیده‌ووترێ به‌نده‌ره بێترسهكان كه‌وتۆته نزیك شاری له‌سائیه. جا چونكه له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر ماینه‌وه تا كاتی ڕۆژووگرتن به‌سه‌رچوو، گه‌شتكردن به‌ناو ده‌ریا ترسناك بوو، له‌به‌رئه‌وه پۆڵس ئامۆژگاری كردن‌و ووتی: (ئه‌ی پیاوان، ئێستا له‌گه‌شته‌كه‌مان ترس‌و زیانێكی گه‌وره ده‌بینم، ته‌نها بۆ سه‌ر كهشتیو باره‌كه‌ی نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ژیانیشمان.) به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه باوه‌ڕی به كهشتیوانو خاوه‌ن كه‌شتییه‌كه زیاتر ده‌كرد، وه‌ك له‌قسه‌كانی پۆڵس. جــا چونكه به‌نده‌ره‌كه باش نه‌بوو بۆ به‌سه‌ربردنی وه‌رزی زستان، زۆربه‌ی كه‌شتیوانه‌كان بڕیاریاندا به‌جێی بهێڵن، به هــیوای ئه‌وه‌ی بگــه‌نه به‌نده‌ری فینكس هه‌تا وه‌رزی زستانی تیادا به‌سه‌رببه‌ن، ئه‌م به‌نده‌ره‌ش له‌دورگه‌ی كریت بوو ڕه‌شه‌بای باشووری ڕۆژئاوا‌و باكووری ڕۆژئاوا ده‌یگرته‌وه.
گه‌شتێكی ترسناك
ئینجا له‌باشوره‌وه شنه بایه‌ك هه‌ڵیكرد، كه‌شتیوانه‌كان وایانزانی ئه‌م شنه‌بایه به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌ێنێ، له‌نگه‌ره‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه، ئه‌وسا به‌نزیك قه‌راغی دورگه‌ی كریت‌دا ڕۆیشتن.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌رده‌لوولێك ناسراوه به‌ڕه‌شه‌بای باكووری ڕۆژهه‌ڵات له‌لای دوورگه‌كه‌وه ههڵیكردو له‌كه‌شتییه‌كه‌یدا ئیتر كه‌شتییه‌كه نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری بكات، خۆماندا به‌ده‌سته‌وه‌و ڕه‌شه‌باكه هه‌ڵیگرتین، بۆ شوێنێكی نزیك له‌دورگه‌یه‌كی بچووك ناوی كودا بوو. پاش هه‌وڵدان توانیمان به‌له‌مه ڕزگاركه‌ره‌كه به‌رزكه‌ینه‌وه بۆ ناو كه‌شتیه‌كه. ئینجا كه‌شتیوانه‌كان خێرا ئه‌وه‌ی پێویست بوو هه‌ستان به‌كردنی، ناوه‌ڕاستی كه‌شتییه‌كه‌یان به‌گوریس به‌ست. له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ڕه‌شه‌باكه پالِ به كه‌شتیه‌كه‌وه بنێ بۆ ناو لمه جوڵاوه‌كانی قه‌راغی ده‌ریا، ئیتر چادرو گوریسی كه‌شتیه‌كه‌یان هێنایه خواره‌وه، بۆ به‌یانی ڕه‌شه‌باكه به‌هێز بوو، ده‌ستیانكرد به سووككردنی باره‌كه. له‌ڕۆژی سێهه‌م به‌ده‌ستی خۆیان كه‌لوپه‌لی كه‌شتیه‌كه‌یان فڕێ‌دا. به‌ڵام ڕه‌شه‌باكه ڕۆژ به‌رۆژ به‌هێزتر ده‌بوو، تا وای لێهات چه‌ند ڕۆژێك ئێمه ڕۆژو ئه‌ستێره‌مان نه‌بینی، ئیتر هه‌موو هیوای ڕزگاریمان بڕا.
كاتێ خه‌ڵكه‌كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵس هاته لایان‌و ووتی: (پیاوه‌كان، ده‌بووایه گوێتان له‌قسه‌كانی من بگرتایه‌و دورگه‌ی كریتتان به‌جێنه‌هێشتایه، ئه‌وسا دوورده‌بوون له‌م ئازار‌و زیانه. لێره ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه تا ووره به‌رنه‌ده‌ن، كه‌ستان ژیانی تیادا ناچێ، ته‌نها كه‌شتیه‌كه نه‌بێ. چونكه ئه‌مشه‌و فریشته‌ی خودا هاته لام، ئه‌و خودایه‌ی سه‌ربه ئهومو ده‌یپه‌رستم، پێی‌ووتم: ئه‌ی پۆڵس مه‌ترسه! تۆ ده‌بێ ئاماده‌بی له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ر. خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێت به‌خشی كه له‌گه‌ڵت له‌كه‌شتیه‌كه‌دان. كه‌واته ئه‌ی براده‌ران ووره‌تان به‌رزبێ چونكه من باوه‌ڕ به‌خودا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی پێیووتوم جێبه‌جێ ده‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ خێرا بگه‌ینه دوورگه‌یه‌ك.
دوای ئه‌وه‌ی چوارده شه‌و ڕه‌شه‌با له‌ده‌ریای ئه‌دریا پاڵی پێوه ده‌ناین بۆ شوێنی كه نه‌مانده‌زانی، له‌نیوه شه‌و كه‌شتیه‌وانه‌كان وایانزانی له‌ووشكانی نزیك ده‌بنه‌وه. ئینجا قوڵایی ئاوه‌كه‌یان پێوا سه‌یریان كرد بیست پێیه. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م قوڵاییه‌كه‌یان پێوا بینیان پانزه پێیه. ئه‌وسا ترسان كه‌شتیه‌كه خۆیبدا له به‌رد، له‌به‌رئه‌وه له‌كۆتایی كه‌شتیه‌كه‌وه چوار له‌نگه‌ریان خسته ئاوه‌كه‌وه تا كه‌شتیه‌كه ڕابگرێ، ئیتر ده‌پاڕانه‌وه تا ڕۆژیان لێ‌هه‌ڵبێ. كه‌شتیوانه‌كان هه‌وڵیاندا له كه‌شتیه‌كه هه‌ڵبێن، به‌له‌مێكیان شۆڕكرده خواره‌وه بۆ ناو ده‌ریاكه به بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ چه‌ند له‌نگه‌رێك له‌پێشه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه شۆڕكه‌نه‌وه. له‌ویدا پۆڵس به سه‌رپه‌لو سه‌ربازه‌كانی ووت: (گه‌ر بێت‌و ئه‌م كه‌شتیوانانه له‌كه‌شتیه‌كه‌دا نه‌مێننه‌وه، ڕزگارتان نابێ.) ئه‌وسا سه‌ربازه‌كان په‌تی به‌له‌مه‌كه‌یان بڕی‌و فڕێیاندایه ناو ئاوه‌كه. كاتێ خه‌ریكبوو ڕۆژهه‌ڵده‌هات، پۆڵس داوای له‌هه‌مووان كرد نان بخۆن، ئینجا پێی‌ووتن: (ئه‌وه چوارده ڕۆژه ئێوه چاوه‌ڕێ دهكهنو هیچتان نه‌خواردووه، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م نانبخۆن، تاهێزتان بێته‌به‌رو كه‌ستان تاڵێ له‌قژی سه‌ری نافه‌وتێ.) ئه‌وسا نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودایكرد له‌به‌رده‌م هه‌مووان، لهتیكردو ده‌ستیكرد به‌خواردن، به‌مه ئه‌وان هـه‌مــوو ووره‌یان به‌رزبووه‌وه‌و نانه‌كه‌یان خوارد. ژماره‌مان له‌كه‌شتییه‌كه دووسه‌دو شهستو حه‌وت كه‌س بوو.
دوای ئه‌وه‌ی تێربوون، ئه‌و دانه‌وێڵه‌ی پێیانبوو فڕێیاندایه ناو ده‌ریا، تا باری كه‌شتیه‌كه سووكبێ.
تێكشكانی كه‌شتییه‌كه
كاتێ ڕۆژبووه‌وه، كه‌شتیوانه‌كان نه‌یانزانی له‌چ شوێنێكدان، به‌ڵام كه‌نداوێكیان بینی به‌نده‌ری هه‌بوو، ئه‌وسا بڕیاریاندا گه‌ر بتوانن پاڵبنێن به كه‌شتیه‌كه بۆ ئه‌وێ، له‌و كاته‌دا له‌نگه‌ره‌كانیان فڕێدایه ئاوه‌كه‌و وازیان لێهێنا، له‌هه‌مان كات گوریسی ئه‌و ته‌خته‌یان شلكرد كه به‌كۆتایی كه‌شتیه‌كه به‌سترابوو یارمه‌تی ڕێك ڕۆیشتنی كه‌شتیه‌كه‌ی ده‌دا، ئینجا چادری بچووكی كه‌شتیه‌كه‌یان ڕووه‌و ڕه‌شــه‌باكـردو به‌ره‌و قه‌راغی ده‌ریا ڕۆیشتن. به‌ڵام كه‌شتیه‌كه گه‌یشته شوێنێكی لمـاوی كه‌م ئاو، پێشه‌كه‌ی گیربوو ئیتر نه‌جـوڵا، له‌هه‌مان كات توندی شه‌پۆل پشته‌كـه‌ی پارچه پارچه‌كرد. سه‌ربازه‌كان پلانیان دانا به‌ندكراوه‌كان بكوژن هـه‌تا كه‌سیان به مه‌لـه نه‌ڕوا بۆ قــه‌راغی ده‌ریاو له‌وێ ڕابكا، به‌ڵام چونكه سه‌رپه‌له‌كه ده‌یویسـت پۆڵـس بمێنێ، لـه‌به‌رئه‌وه ڕێی له‌سه‌ربازه‌كان گرت ئه‌مه بكـه‌ن، فه‌رمانیدا به مه‌له‌وانه‌كان پێش ئهوانیكه به مـه‌له بگـه‌نه ووشكانی، ئینجا ئهوانیكه به‌ته‌خــته یاخـود به‌پارچـه‌كـانی كه‌شتیه‌كه. ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌موو به ساغی گه‌یشتنه ووشكانی.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.