Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 26
به‌رگری پۆڵس له‌لای ئه‌غریباس
ئه‌غریباس به پۆڵسی ووت: (ئێمه ڕێگات ده‌ده‌ین به‌رگری له‌خۆت بكه‌ی.) پۆڵس به‌ده‌ستی ئیشارهتیكرد، ده‌ستیكرد به بهرگریو ووتی: (ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، پێخۆشحاڵم له‌به‌رده‌مت به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌كان پێیان تاوانباركردووم وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، به‌تایبه‌تی چونكه تۆ به ته‌واوی پیشه‌و خووڕهوشتو ده‌مه‌قاڵه‌كانیان ده‌زانی، بۆیه داوات لێده‌كه‌م به‌سنگفراوانیه‌وه گوێم لێبگری. هه‌موو جووله‌كه‌كان لـه‌سه‌ره‌تــاوه پهروهردهكــردنو گه‌وره‌بوونم ده‌زانن. هه‌روه‌ها ده‌زانن له‌منداڵیه‌وه چۆن له‌ناو گه‌له‌كه‌م له‌قودس ژیاوم. جا چونكه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مناسن، گه‌ر بیانویستایه شایهتیاندهدا كه‌وا من له‌سه‌ر توند‌وتیژترین ڕێگای ئاینه‌كه‌مان ژیاوم وه‌ك فه‌ریسییه‌ك. ئێستاش وا حوكم ده‌درێ به‌سه‌رم له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه‌ی هه‌مه به‌و به‌ڵێنانه‌ی خودا به‌باوباپیرانی داوه، ئه‌وه‌ی هێشتا دوانزه هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل هیوایان پێیهتیو شه‌و و ڕۆژ خودای بۆ ده‌په‌رستن، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه جووله‌كه‌كان تاوانبارم ده‌كه‌ن ئه‌ی پادشا. بۆچی باوه‌ڕ ناكه‌ن خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه؟ ئه‌و كاته منیش لــه‌و باوه‌ڕه‌دا بووم ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی كۆششبكهم بۆ به‌ربه‌ره‌كانی ناوی عیسای ناسیری. هه‌ستام به‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانم له‌قودس به‌ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌رۆك كاهینه‌كان بوو، ژماره‌یه‌كی زۆرم لهخوشكو برا پیرۆزه‌كان خسته به‌ندیخانه. هه‌روه‌ها ده‌نگی ڕه‌زامه‌ندیم ده‌دا كاتێ له‌سێداره‌یان ده‌دان. له‌هه‌موو كه‌نیشته‌كان زۆر ئازارمداون تا ناچاری كفركردنیان بكه‌م. كینه‌م گه‌یشته پله‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان تا وای لێكردم ده‌ریان بكه‌مه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی ناوچه‌كه. بهدهسهڵاتو مۆڵه‌تی سه‌رۆك كاهینه‌كان به‌ره‌و شاری دیمه‌شق ڕۆیشتم، ئه‌وسا ئه‌ی پادشا، نیوه‌ڕۆ به‌رێگاوه ڕووناكییه‌كم بینی، تیشكی زیاتر بوو له‌ڕووناكی ڕۆژ ده‌وروبه‌ری خۆم‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ڕووناككرده‌وه، ئیتر هه‌موومان به‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌وتین. ده‌نگێكم بیست به‌زمانی عیبری بانگیكردمو ووتی: شاول، شاول، بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ ئازاری خۆت ده‌ده‌ی كاتێ جووته دژی نه‌قیزه لێدانم باوێی1. ئینجا پرسیارمكرد: تۆ كێیت گه‌وره‌م؟ خوداوه‌ند ووتی: من ئه‌و عیسایه‌م كه تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. هه‌سته به‌پێوه ڕاوه‌سته، من بۆت ده‌ركه‌وتم تا بتكه‌م به‌خزمه‌تكاری خۆم‌و شایه‌تی بۆ ئه‌و شتانه بده‌ی كه‌بینیت، هه‌روه‌ها شایه‌تی بۆ ئه‌و شتانه‌ش بده‌ی كه له‌داهاتوودا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ. جا ڕزگارت ده‌كه‌م له گهلهكهتو له‌و میلله‌تانه‌ی ئێستا تۆیان بۆ ده‌نێرم، تا چاویان بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له‌ژێر ده‌ستی شه‌یتانه‌وه بۆ لای خودا، ئه‌وسا لێخۆشبوونی گوناه به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌روه‌ها به‌شیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون به‌باوه‌ڕیان به‌من.
(ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، له‌وكاته‌وه به‌رپێچی بینینی ئاسمانی ناكه‌م. ئه‌و مه‌سه‌له‌شم یه‌كه‌م جار به‌دانیشتوانی دیمه‌شق ڕاگه‌یاند، ئینجا دانیشتوانی قودس‌و هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیه، پاشان میلله‌تانیش. تا تۆبه بكهنو بۆ لای خودا بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها كرداری باش بكه‌ن شایانی تۆبه‌كردنه‌كه‌یان بێ. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه جووله‌كه‌كان له په‌رستگادا گرتمیانو هه‌وڵی كوشتنیاندام، به‌ڵام خودا تا ئه‌مڕۆ یارمه‌تی داومو وا لێره وه‌ستاوم شایه‌تی بۆ گه‌وره‌و بچووك ده‌ده‌م، هیچیكه ناڵێم جگه له‌وه‌ی موسا‌و پێغه‌مبه‌ران ووتویانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕووده‌دا، مه‌سیح ده‌بووایه ئازاری بكێشایهو یه‌كه‌م كه‌س بێ له‌نێو مردووان‌دا زیندووبێته‌وه‌و ڕووناكی ئاشكرا بكات بۆ جووله‌كه‌و میلله‌تانیش.( كاتێ پۆڵس به‌م قسانه به‌رگری له خۆی ده‌كرد، فستوس قسه‌كه‌ی پێبڕیو به‌ده‌نگێكی به‌رز ووتی: (پۆڵس ده‌ڵێی شێت بووی! زۆری زاناییت شێتی كردویت.) پۆڵس ووتی: (ئه‌ی فستۆسی خاوه‌نشكۆ من شێت نیم، من قسه‌ی ڕاستودروست ده‌كه‌م. چونكه ئه‌م پادشایه‌ی ئێستا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسی ده‌كه‌م ده‌یزانێ، من دڵنیام له‌مانه هیچ شتێكی لاشاراوه نییه، چونكه له‌سووچێكی تاریك ڕووینه‌داوه. ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، باوه‌ڕت به‌پێغه‌مبه‌ره‌كان هه‌یه؟ من ده‌زانم تۆ باوه‌ڕت پێیان هه‌یه(. ئه‌غریباس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (له‌و باوه‌ڕه‌دای له‌م ماوه كه‌مه‌دا ده‌توانی بمكه‌ی به مه‌سیحی؟) ئه‌وسا پۆڵس ووتی: (گه‌ر كه‌م بێ یا زۆر، له‌پێناوی تۆ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره ئاماده‌ن بۆ خودا نوێژ ده‌كه‌م تا وه‌ك منتان لێ بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌م كۆت‌و زنجیره.)
دوای ئه‌مه پادشا‌و فه‌رمانڕه‌واو بهرنیكیو ئاماده‌بووان هه‌ستان، هۆڵه‌كه‌یان به‌جێهێشت، به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (ئه‌م پیاوه شتێكی وای نه‌كردووه شایانی مردن یاخود به‌ندیخانه بێ.) ئینجا ئه‌غریباس به فستوسی ووت: (گه‌ر بێت‌و ئه‌م پیاوه داواكاریه‌كه‌ی بۆ قه‌یسه‌ر به‌رز نه‌كردایه‌وه له‌وانه‌بوو ئازاد بكرایه.)
Source notes (1)
- Footnote په‌ندێكی یۆنانیه بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی بێ سوود به‌كاردێت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.