Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 25
مه‌سه‌له‌ی پۆڵس له‌لای قه‌یسه‌ر
سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی فستوس ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وای به‌ده‌ستهێنا، له‌شاری قه‌یسه‌ریه‌وه چوو بۆ قودس، سه‌رۆك كاهینهكانو گه‌وره پیاوانی جووله‌كه هاتنه لای شكاتنامهیهكیان دژی پۆڵس نیشاندا، لێی پاڕانه‌وه، چاكه‌یه‌كیان لـه‌گــه‌ڵ بـكـات به‌وه‌ی پۆڵـسیان بۆ بنێرێ بۆ قودس. چونكه له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابۆوه تا بیكوژن. فستوس وه‌ڵامیدانه‌وه پۆڵس به به‌ندكراوی له‌شاری قه‌یسه‌ریه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام خۆی پاش ماوه‌یه‌كی كورت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وێ. ئینجا ووتی: (باگه‌وره‌كانتان بێن له‌گه‌ڵم، گه‌ر بێت‌و ئه‌م پیاوه تاوانێكی له‌سه‌ر بێت، با له‌به‌رده‌مم تاوانباری بكه‌ن.)
دوای ئه‌وه‌ی فستوس له قودس چه‌ند ڕۆژێكی به‌سه‌ربرد كه هه‌شت تا ده ڕۆژ زیاتر نه‌بوو، ئه‌وسا گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری قه‌یسه‌ریه. ڕۆژێ دوای گه‌یشتنی له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی دانیشت، فه‌رمانیدا پۆڵس بهێنن. كاتێ هات ئه‌و جووله‌كانه‌ی له‌قودس هاتبوون له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه، تاوانی زۆر‌و ترسناكیان خسته پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی ڕاستی تاوانه‌كان بسه‌لمێنن. ئه‌وسا پۆڵس به‌رگری له‌خۆی كرد‌و ووتی: (هیچ شتێكم نه‌كردووه دژی شه‌ریعه‌تی جووله‌كه یا په‌رستگا یا قه‌یسه‌ر.( له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فستوس ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ، له‌پۆڵسی پرسی: (ئایا ده‌ته‌وێ بچی بۆ قودس له‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی خراوه‌ته پاڵت له‌به‌رده‌م من حوكمت به‌سه‌ر بدرێ؟(
پۆڵس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من ئێستا له‌دادگای قه‌یسه‌ر وه‌ستاوم، لێره‌ش ده‌بێ حوكم به‌سه‌رم بدرێ. تۆ خۆت باش ده‌زانی من هیچ گوناهێكم نه‌كردووه به‌رامبه‌ر به جووله‌كه. گه‌ر تاوانێكم كردبێ شایانی سزای سێداره‌بێ، ئه‌وسا له‌مردن ڕامده‌كرد. به‌ڵام چونكه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌وان خســتویــانـه‌ته پاڵی من بێ‌بناغه‌یه، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه بمداته ده‌ستی ئــه‌وان. جــا مـن مـه‌سه‌له‌كه‌م ده‌به‌مه لای قه‌یسه‌ر!) فستوس له‌گه‌ڵ ته‌گبیركه‌رانی ڕاوێژیكردو ووتی: (تۆ مه‌سه‌له‌كه‌ت به‌رزكرده‌وه بۆ قه‌یسه‌ر، ئیتر بڕۆ بۆ لای قه‌یسه‌ر!)
ڕاوێژی فستوس به ئه‌غریباس
دوای چه‌ند ڕۆژێك ئه‌غریباسی پادشا‌و خوشكه‌كه‌ی كه ناوی به‌رنیكی بوو هاتن بۆ شاری قه‌یسه‌ریه تا به‌خێرهاتنی فستوس بكه‌ن. له‌وێ چه‌ند ڕۆژێكیان به‌سه‌ربرد. ئه‌وسا فستوس مه‌سه‌له‌كه‌ی پۆڵسی هێنایه به‌رده‌م پادشا‌و ووتی: (پیاوێك لێره‌یه فیلیكس خستویه‌تیه به‌ندیخانه‌وه. كاتێ ڕۆیشتم بۆ قودس، سه‌رۆك كاهینهكانو پیرانی جووله‌كه شكاتیان لێ‌كرد، داوایانكرد حوكم بدرێ. منیش پێمووتن پیشه‌ی ڕۆمانی نییه حوكم به‌سه‌ر یه‌كێك بدا پێش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه‌ی بكه‌نه‌وه كه تاوانه‌كه‌یان خستۆته پاڵی، هه‌تا ده‌رفه‌تی هه‌بێ بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی. كه هاتن بۆ ئێره خێرا بۆ ڕۆژی داهاتوو له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دانیشتم، فه‌رمانی هێنانی تاوانبارهكهمدا. كاتێ ئه‌وانه‌ی تاوانباریان كردبوو به‌رامبه‌ری وه‌ستان، باسی تاوانێكیان نه‌كرد له‌وه‌ی من چاوه‌ڕێم ده‌كرد پێی تاوانبار بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد ده‌رباره‌ی بابه‌تێك تایبه‌ته به ئاینیانو به پیاوێك ناوی عیسایه، كه مردووه، به‌ڵام پۆڵس ده‌ڵێ زیندووه. سه‌رمسوڕما له‌كاره‌كه، به تاوانبارم ڕاگه‌یاند بڕوا بۆ قودس‌و له‌وێ حوكمی به‌سه‌ر بدرێ، به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌نشكۆ تا له‌به‌رده‌می حوكمی به‌سه‌ر بدرێ، ئه‌وسا فه‌رمانی ئێشكگرتنیمدا تاكو ده‌ینێرمه لای قه‌یسه‌ر.) ئینجا ئه‌غریباس به فستوسی ووت: (حه‌ز ده‌كه‌م گوێم له‌م پیاوه بێ.) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (به‌یانی گوێت لێی ده‌بێ.(
بۆ به‌یانی ئهغریباسو به‌رنیكی خوشكی هاتن بۆ ئه‌وێ به ئاهه‌نگێكی گه‌وره پێشوازی كران، كاتێ هاتنه هۆڵی گوێگرتن سه‌رۆك سهربازهكانو گه‌وره پیاوانی شار ده‌وره‌یان لێدان. فه‌ستوس فه‌رمانیدا پۆڵس بهێنن. كه هێنایان فه‌ستوس ووتی: (ئه‌ی ئه‌غریباسی پاشا‌و هه‌موو ئاماده‌بووانی به‌ڕێزی ئێره: ئه‌م پیاوه‌ی له‌به‌رده‌متانه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو گه‌لی جووله‌كه له‌قودسو لێره شكاتی لێده‌كه‌ن لام، ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن، ئه‌وه نابێ به زیندوویی بمێنێته‌وه، وا من بۆم ده‌ركه‌وتووه هیچی نه‌كردووه شایانی سێداره بێ. به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌نشكۆ، جا منیش بڕیارمدا بۆی بنێرم. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و شتێكم نییه بینووسم بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌نشكۆ، له‌به‌رئه‌وه هێناومه بۆ به‌رده‌می هه‌مووتان، به‌تایبه‌تی بۆ به‌رده‌می تۆ ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، تا گه‌ر سه‌یركردنی مه‌سه‌له‌كه‌ی ته‌واو بوو، شتێك بدۆزمه‌وه بینووسم. هه‌روه‌ها من به‌ڕاستی نازانم، به‌ندكراوێك بنێرمه لای قه‌یسه‌ر بێئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی خراوه‌ته پاڵی دیاریكراو بێ.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.