Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 24
شكاتی جووله‌كه‌كان دژی پۆڵس
پاش پێنج ڕۆژ حه‌نانیای سه‌رۆك كاهینو هه‌ندێ پیران‌و پارێزه‌رێك ناوی ته‌رتولس بوو، چوونه لای فه‌رمانڕه‌وا تا شكات له‌پۆڵس بكه‌ن. كاتێ پۆڵس بانگكرا، ئیتر ته‌رتولس ده‌ستیكرد به‌تاوان خستنه پاڵی‌و ووتی: (ئه‌ی فیلیكسی خاوه‌نشكۆ، له‌ئاشتییه‌كی زۆر داین به‌هۆی تۆوه، گه‌له‌كه‌شمان گوزه‌رانێكی باشی هه‌یه له‌سایه‌ی داناییه‌كه‌ت، به سوپاسێكی زۆره‌وه له‌هه‌موو كات‌و شوێنێك پێشوازی له‌مه ده‌كه‌ین. به‌ڵام تا زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به‌نیانی خۆت گوێ له‌پوخته‌ی قسه‌كانم بگریت. بینیمان ئه‌م تاوانباره گێره‌شێوێنه، ئاژاوه ده‌نێته‌وه له‌ناو جووله‌كه‌كان له‌هه‌موو جیهاندا، هه‌روه‌ها پێشه‌وایه‌تی بیروباوه‌ڕی ناسری ده‌كات. جا كاتێ هه‌وڵیدا په‌رستگا گڵاو بكات، گرتمان. [ئیتر ویستمان به‌پێی شه‌ریعه‌تی خۆمان حوكم به‌سه‌ری بده‌ین. به‌ڵام لیسیاسی سه‌رۆك هاتو به‌زه‌بری هێز له‌ده‌ستی سه‌ندین، [هه‌روه‌ها فه‌رمانیدا به‌ناحه‌زه‌كانی تا شكاتی خۆیان بهێننه لای تۆ]. جا ئێستا ده‌توانی دڵنیابی له‌ڕاستی شكاته‌كه‌مان، گه‌ر بێت‌و هه‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و.) جووله‌كه‌كان لایه‌نگیری شكاتنامه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یان كرد‌و ووتیان ئه‌مانه هه‌مووی ڕاسته.
پۆڵس به‌رگری له‌خۆی ده‌كات
فه‌رمانڕه‌وا ده‌ستی بۆ پۆڵس ڕ‌اكێشا تا به‌رگری له‌خۆی بكات، ئه‌ویش ووتی: (من ده‌زانم تۆ چه‌ند ساڵێكه دادوه‌ری له‌كاروباری گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌رئه‌وه پێخۆشحاڵم به‌هه‌موو ئاسوده‌ییه‌ك به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م. ده‌توانی دڵنیابی، دوانزه ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه به‌سه‌ر هاتنم بۆ قودس بۆ خودا په‌رستن. كه‌س له‌جووله‌كه‌كان جارێك له‌په‌رستگا یاخود كه‌نیشته‌كان یا له‌شار نه‌یبینیوم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بكه‌م، یاخود گه‌ل هانبده‌م بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه. ئه‌وان ئێستا ناتوانن له‌به‌رده‌می تۆ ڕاستی ئه‌و تاوانانه بسه‌لمێنن. به‌ڵام من له‌به‌رده‌مت دانی پیاده‌نێم كه‌وا خودای باوباپیران ده‌په‌رستم، به‌پێی ئه‌و ڕێگایه‌ی ناوی ده‌به‌ن به‌گومڕا، هه‌روه‌ها باوه‌ڕم هه‌یه به هه‌موو ئه‌وه‌ی لهشهریعهتو په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران نووسراوه، منیش هه‌مان هیوام به‌خودا هه‌یه كه ئه‌م پیاوانه‌ش هه‌یانه، ئه‌وه‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه بهخراپو باشیان. جا له‌به‌رئه‌وه منیش خۆم ڕاده‌هێنم هه‌تا هه‌میشه به‌ویژدانێكی پاك له‌گه‌ڵ خودا‌و خه‌ڵك بژیم. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌قودس دوور بووم، بۆی گه‌ڕامه‌وه‌و هه‌ندێ پیتاكم بۆ گه‌له‌كه‌م هێنا، قوربانیشم پێشكه‌شكرد. كاتێ هه‌ستام به‌خۆ پاككردنه‌وه، هه‌ندێ جووله‌كه‌ی ناوچه‌ی ئاسیا بینیمیان له‌په‌رستگا. له‌و كاته‌دا له‌ناو هیچ كۆمه‌ڵێك نهبوومو هیچ ئاژاوه‌یه‌كم نه‌نابووه‌وه. گه‌ر هاتوو شتێكیان هه‌بووایه دژی من، ئه‌وسا ده‌هاتنه لات‌و شكاتیان لێده‌كردم. كه‌واته ئێستا با ئاماده‌بووان بیڵێن ئه‌و تاوانه‌ی له‌سه‌ر منیان دۆزیوه‌ته‌وه، وا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان وه‌ستاوم، جگه له‌وه‌ی له‌به‌رده‌میان ڕوونم كرده‌وه كاتێ ووتم: ئێوه ئه‌مڕۆ حوكم به‌سه‌رم ده‌ده‌ن، چونكه باوه‌ڕم به هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان هه‌یه.(
پۆڵس له‌به‌ندیخانه‌ی قه‌یسه‌ریه
چونكه فیلیكس شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌بوو له ڕێگای خودا، كاتێ گوێی له‌به‌رگری پۆڵس بوو فه‌رمانی حوكمدانی ڕاگرت‌و ووتی: (كاتێ لیسیاسی سه‌رۆك بێت بۆ ئێره سه‌یری شــكاته‌كه‌تان ده‌كه‌م.) ئینجا فه‌رمانی به‌سه‌رپه‌له‌كه‌دا پۆڵس بخاته ژێر چاودێری، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ سه‌ربه‌ستی هه‌بێ، هه‌روه‌ها ڕێگای هاوڕێیه‌كانی بده‌ن دیدهنیو خزمه‌تی بكه‌ن. پاش چه‌ند ڕۆژێك فیلیكس هاتو دروسیلای ژنی له‌گه‌ڵ بوو، كه جووله‌كه بــوو، پۆڵسی بانگكردو گوێی له‌قسه‌كانی گرت له‌باره‌ی باوه‌ڕ به عیسای مه‌سیح. كاتێ پۆڵس له‌باره‌ی ڕاستودروستیو خۆڕاگرتنو سزای دواڕۆژ ده‌دوا، فیلیكس ترسا، به‌پۆڵسی ووت: (ئێستا بڕۆ، كه‌ی كاتم هه‌بوو جارێكی دیكه بانگت ده‌كه‌مه‌وه.) فیلیكس هیوای ئه‌وه بوو پۆڵس هه‌ندێ پاره‌ی بداتێ، جا له‌به‌رئه‌وه زۆر بانگی ده‌كردو قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد. به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی پۆڵس، دوو ساڵ تێپه‌ری كرد. له‌دواییدا پوركیوس فستوس دانرا به فه‌رمانڕه‌وا پاش فیلیكس. به‌ڵام فلیكس ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ، بۆیه پۆڵسی له‌به‌ندیخانه هێشته‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.