Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 23
پۆڵس له‌ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه
پۆڵس ڕوانیه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و ووتی: (ئه‌ی برایان، من به‌ویژدانێكی پڕ له‌ڕه‌زامه‌ندییه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خودا ژیاوم) لێره‌دا حه‌نانیای سه‌رۆك كاهین فه‌رمانیدا به‌وانه‌ی له‌نزیكی وه‌ستابوون تابكێشن به‌ده‌می پۆڵسدا، پۆڵس پێی‌ووت: (خودا لێتده‌دا، ئه‌ی دیواری گۆڕستانی سواخدراو به‌گه‌چ! چۆن دانیشتووی حوكم ده‌ده‌ی به‌سه‌رم به‌پێی شه‌ریعه‌ت، كه‌چی خۆشت به‌رپێچی شه‌ریعه‌ت دهكهیتو فه‌رمانی لێدانم ده‌رده‌كه‌یت؟) ئه‌وانه‌ی له‌وێدا وه‌ستابوون پێیان ووت: (ئایا جنێو به‌سه‌رۆك كاهینی خودا ده‌ده‌ی؟) پۆڵس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌ی برایان نه‌مزانیوه سه‌رۆك كاهینه، چونكه له‌كتێب باسكراوه نه‌فره‌ت له‌سه‌رۆكی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه.(
پۆڵس ده‌یزانی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه سهدوقینو هه‌ندێكی كه‌یان فه‌ریسین، له‌كۆڕه‌كه هاواریكرد: (ئه‌ی برایان، من فه‌ریسی كوڕی فه‌ریسیم، ئێستا حوكم به‌سه‌رم ده‌درێ، چونكه هیوام هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه.) ئیتر ناكۆكی كه‌وته نێوان فهریسیو سه‌دوقیه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و بوون به‌دوو به‌ش. چونكه سه‌دوقیه‌كان دانیان به هه‌ستانه‌وه‌و فریشته‌و ڕۆح نه‌ده‌نا، به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان باوه‌ڕیان به‌مانه هه‌مووی هه‌بوو. دوایی ده‌نگ به‌رزبووه‌وه، هه‌ندێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌تی فه‌ریسی هه‌ستان، به‌توندی ناڕه‌زاییان دهربڕیو ووتیان: (تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین، له‌وانه‌یه ڕۆح یاخود فریشته له‌گه‌ڵی دوابێ(! ناكۆكییه‌كه په‌ره‌یسه‌ند ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كه ترسا كه‌وا پۆڵس بكه‌ن به دووكه‌رته‌وه، فه‌رمانیدا به‌سه‌ربازه‌كان بڕۆن له نێوانیان بیڕفێننو بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ربازگه. جا شه‌وێك دوای ئه‌وه خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت بۆ پۆڵسو پێی‌ووت: (ووره‌ت به‌رزبێ، چۆن له‌قودس شایه‌ت بووی بۆم، له‌رۆماش ده‌بێ شایه‌تیم بۆ بده‌ی.(
پیلانی جووله‌كه بۆ كوشتنی پۆڵس
كاتێ ڕۆژهه‌ڵات هه‌ندێ جووله‌كه پیلانیان ڕێكخست بۆ كوشتنی پۆڵس، سوێندیان خوارد، خواردن‌و خواردنه‌وه نه‌خۆن تاكو نه‌یكوژن. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م ڕێكخستنه‌دا بوون نزیكه‌ی چل پیاو ده‌بوون. ئینجا چوونه لای سه‌رۆك كاهینهكانو پیران، پێیان ووتن: (سوێندمان خواردووه خواردن‌و خواردنه‌وه نه‌خۆین هه‌تا پۆڵس ده‌كوژین.) چونكه ئێوه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نن داوابكه‌ن له‌سه‌رۆك، پۆڵس بهێنێ بۆ ئێره به‌بیانوی سه‌یركردنه‌وه‌ی مـه‌سه‌له‌كه به‌ووردتر، ئه‌وسـا ئێمــه ئــامـاده‌ده‌بـین بۆ كوشتنی پێش ئه‌وه‌ی بگاته لای ئه‌نجوومه‌نه‌كه.) به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌م پیلانه گه‌یشته لای خوشكه‌زای پۆڵس، ئه‌ویش چوو بۆ سه‌ربازگه‌و هه‌واڵی ئه‌مه‌ی دایه. جا پۆڵس یه‌كێك له‌سه‌رپه‌له‌كانی بانگكردو داوای لێ‌كرد خوشكه‌زاكه‌ی بباته لای سه‌رۆك تاكو هه‌واڵێكی گرنگی بداتێ. ئه‌ویش بردیه لای سهرۆكو ووتی: (پۆڵسی به‌ندكراو بانگیكردمو داوای لێكردم ئه‌م كوڕه بهێنمه لات، چونكه شتێكی هه‌یه ده‌یه‌وێ پێت بڵێ.) سه‌رۆكه‌كه ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی گرت‌و به‌ته‌نها بردیه ئه‌ولاوه، لێی پرسی: (ئه‌و شته چیه ده‌ته‌وێ پێم بڵێی؟) ئه‌ویش ووتی: (جووله‌كه‌كان پیلانێكیان داناوه بۆ پۆڵس، داوات لێده‌كه‌ن بیهێنی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان، به‌بیانوی سه‌یركردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ی، به‌ڵام تۆ ڕازی مه‌به به داواكاریه‌كه‌یان، چونكه له‌ناو ئه‌وان زیاتر له‌چل پیاو خواردن‌و خواردنه‌وه‌یان له‌خۆیان قه‌ده‌غه‌كردوه‌و خۆیان له‌سه‌نگه‌ر ناوه بۆ كوشتنی، ئێستا ئه‌وان ئاماده‌ن، چاوه‌ڕێی به‌ڵێنێك ده‌كه‌ن له‌تۆوه.)
ئینجا سه‌رۆكه‌كه به گه‌نجه‌كه‌ی ووت: (ئه‌م هه‌واڵه‌ی به منت گه‌یاندووه به‌كه‌س مه‌ڵێ.)
ناردنی پۆڵس بۆ لای فیلیكس
ئینجا سه‌رۆكه‌كه دووان له‌و سه‌رپه‌لانه‌ی لای بوون بانگیكردنو ووتی: (دووسه‌د سه‌رباز له‌گه‌ڵ حه‌فتا سوارو دووسه‌د شمشێر هه‌ڵگر ئاماده‌كه‌ن، تا ئه‌مــشه‌و لـه‌كاژێری نۆی ئێواره بڕۆن بۆ شاری قه‌یسه‌ریه. له‌گــه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌سپ تا پۆڵس ههڵگرێو به‌ساغی بیگه‌ێنێته لای فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا.) نامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵی نارد‌و ئه‌مه‌ی تیادا نووسی بوو: له‌كــلودیوس لیسیاس سڵاو، بۆ به‌ڕێز فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا: ئه‌م پیاوه جووله‌كه‌كان گرتبوویان، هه‌وڵی كوشتنی ده‌ده‌ن. كاتێ زانیم ڕۆمانییه خێرا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رباز چووم بۆ لای‌و ڕزگــارم كــرد. ویستم ئه‌و تاوانه بزانم كــه پێیان تاوانباركردووه، جا بردمه لای ئه‌نجـوومه‌نه‌كه‌یان، ئه‌وسا بۆم ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه‌ی تایبه‌ته به‌كاروباری شه‌ریعه‌ت. هه‌روه‌ها بۆم ده‌ركه‌وت تاوانێكی نه‌كردووه شایانی مردن یاخود به‌ندیخانه بێت. دیسان بۆم ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێ له‌جووله‌كه پیلانیان داناوه بۆ كوشتنی، جا به‌خێرایی ناردمه لای تۆ، فهرمـانمدا به‌وانه‌ی شكاتیان هه‌یه له‌سه‌ری شكاته‌كه‌یان بهێننه لای تۆ.(
به‌م شێوه‌یه سه‌ربازه‌كان به‌شه‌و پۆڵسـیان بــرد بۆ ئه‌نتیپاتریس، به‌پێی ئه‌و ڕێنمــاییه‌ی پێیــان درابوو. ئیتر بۆ به‌یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ربازگه، سواره‌كانیان به‌جێهێشت له‌گه‌ڵ پــۆڵس بڕۆن بــۆ قـه‌یســه‌ریـه. ئه‌وانیش لــه‌وێ لـه‌گـه‌ڵ نامه‌كه دایانه‌ده‌ست دادوه‌ر. كاتێ نامه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه، پرسی خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كه. كه زانی خه‌ڵكی كیلیكیه‌یه، پێی‌ووت: (گوێت لێ ده‌گرم كاتێ ئه‌وانه‌ی شكاتیان لێكردووی هاتن بۆ ئێره.) فه‌رمانیدا له‌ژێر چاودێری پۆڵس بخه‌نه كۆشكی هێرۆدس.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.