Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 22
به‌رگری پۆڵس
(ئه‌ی برایان‌و باوكان، ئێستا گوێ بگرن له‌و به‌رگرییه‌ی له‌خۆمی ده‌كه‌م.) كاتێ گوێیان لێ‌بوو به‌زمانی عیبری قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات زیاتر بێده‌نگ بوون، ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی‌و ووتی: (من پیاوێكی جووله‌كه‌م، له‌شاری ته‌رسوس له‌دایكبووم كه كه‌وتۆته ناوچه‌ی كیلیكیه، له‌م شاره گه‌وره بووم‌و له‌ژێرده‌ستی غه‌مالائیل فێركراوم به شێوه‌یه‌ك به‌ته‌واوی ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی باوباپیرانمان. زۆر به‌په‌رۆش بووم بۆ كاروباری خودایی، وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئه‌مڕۆ. ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیشم لێكوشتون، هه‌ركه‌سێك ئه‌م ڕێگایه‌ی گرتبوو له ژن‌و له‌پیاو دهمگرتنو ده‌مخستنه به‌ندیخانه‌وه. سه‌رۆك كاهینو ئه‌نجوومه‌نی پیران شایه‌تی ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ن. نامه‌م له‌وان وه‌رگرت بۆ براكانیان له‌دیمه‌شق تا له‌وێ له‌گرتنی ئه‌وان یارمه‌تیم بدهنو به‌قۆڵ به‌ستراوی بیانهێنم بۆ قودس‌و سزای خۆیان وه‌رگرن. كاتێ گه‌یشتمه نزیك دیمه‌شق، نیوه‌ڕۆ بوو، له‌پڕ ڕووناكییه‌كی گه‌وره ده‌وروبه‌ری ڕووناك كردمه‌وه، كه‌وتم به‌سه‌ر زه‌وی، گوێم له‌ده‌نگێك بوو پێی‌ووتم: (شاول، شاول، بۆ ده‌مچه‌وسێنیه‌وه؟) منیش لێم پرسی: (تۆ كێی گه‌وره‌م؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من عیسای ناسیریم ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیه‌وه). ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ڕووناكیه‌كه‌یان بینی، به‌ڵام گوێیان له‌وه نه‌بوو كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم. ئینجا لێم پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند چی بكه‌م؟) ئه‌وسا خوداوه‌ند وه‌ڵامیدامه‌وه: (هه‌سته بڕۆ بۆ دیمه‌شق، له‌وێ پێت ده‌وترێ چی پێویسته له‌سه‌رت بیكه‌ی.) ئیتر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ده‌ستیان گرتم تا منیان گه‌یانده دیمه‌شق، چونكه نه‌مده‌بینی له‌به‌ر به‌هێزی ڕووناكیه‌كه.
لـه‌دیمه‌شق پیاوێك هه‌بوو ناوی حــه‌نانیا بوو، خواناس بوو به‌و شێوه‌یه‌ی شه‌ریعــه‌ت ده‌یه‌وێ، هه‌موو جووله‌كه‌ی دیمه‌شق شایه‌تییه‌كی باشیان له‌سه‌ر ده‌دا. هــات بۆ لام، وه‌ستاو ووتی: (شاولی برام ببینه.) ده‌ستبه‌جێ چاوم ڕووناكی تێكــهوتو ئه‌وم بینی، ئینجا پێی‌ووتم: (خــودای باوباپیرانمان پێشتر هه‌ڵیبژاردووی هــه‌تا مه‌به‌ستی بزانی، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆڵه بێ‌تاوانه ببینی‌و گــوێت له‌ووشه‌ی ده‌می ئه‌و بێ. چـونكــه تۆ بۆی ده‌بی به‌شایه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌موو خه‌ڵك، به‌وه‌ی بینیتو بیستت. ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته خۆت له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌و خۆت پاك بكه‌وه لهگوناههكانتو به‌ناوی ئه‌و بانگ بكه.)
دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ قودس. كاتێ له‌په‌رستگا نوێژم ده‌كرد له‌هۆشی خۆم چووم، خـوداوه‌ندم بینی پێی‌ووتم: (قودس به‌خێرایی به‌جێبهێڵه، چونكه دانیشتوانی هیچ شایه‌تییه‌ك سه‌باره‌ت به‌من وه‌رناگرن.) ئه‌وسا پێمووت: (ئه‌ی خوداوه‌ند، ئه‌وان ده‌زانن من له‌هه‌موو كه‌نیشته‌كان به‌دوای ئه‌وانه ده‌گه‌ڕام كه باوه‌ڕیان پێت هه‌بوو، تا به‌ندیان بكه‌م‌و به‌قامچی لێیان بده‌م. من له‌وێ ئاماده‌بووم كاتێ ئیستفانۆس كوژرا ئه‌وه‌ی شایه‌تی بۆ تۆ ده‌دا، ڕازی بووم به كوشتنیو پارێزگاری جل‌و به‌رگی بكوژه‌كانم كرد.) بـه‌ڵام پێی ووتم: (هه‌سته بڕۆ ده‌تنێرم بۆ شوێنێكی دوور، بۆ لای میلله‌تان.( ئه‌وانه‌ی له‌وێدا بوون گوێیان گرت تاكو پۆڵس هاته‌سه‌ر باسی میلله‌تان، ئه‌وسا هاواریانكرد: (ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌هێڵه! چونكه شایانی ژیان نییه!) ئینجا خه‌ڵكه‌كه ده‌ستیانكرد بههاواركردنو جله‌كانیان فڕێ‌دا، خۆڵیانههڵدا به‌هه‌وادا. ئه‌وسا سه‌ركرده ڕۆمه‌كــه فه‌رمانیدا به‌سه‌ربازه‌كانی تا پۆڵس ببه‌ن بۆ سه‌ربازگه‌و له‌ژێر قامچی لیـَدان پرســیاری لێبكــهن، هه‌تا هۆی ئه‌و هه‌موو هاواركردنه بزانێ كه دژی ده‌كرێ.
پۆڵس هاوڵاتیه‌كی ڕۆمانییه
كاتێ سه‌ربازه‌كان به‌ستیانه‌وه تا به‌قامچی لێیبده‌ن، به‌سه‌رپه‌له‌كه‌ی ووت كه له‌ته‌نیشتیه‌وه وه‌ستا بوو: (ئایا یاساییه به‌قامچی له هاوڵاتیه‌كی ڕۆمانی بده‌ن پێش دادگاییكردنی؟) كاتێ سه‌رپه‌له‌كه گوێی له‌مه‌بوو ڕۆیشت بۆ لای سه‌ركرده‌كه‌و ئه‌مه‌ی پێ ڕاگه‌یاندو ووتی: (تۆ ده‌ته‌وێ چی بكه‌یت؟ ئه‌م پیاوه ڕۆمانیه!) ئه‌وسا سه‌ركرده‌كه خۆی چوو بۆ لای پۆڵسو لێی پرسی: (به‌ڕاستی تۆ ڕۆمانی؟) وه‌ڵامیدایه‌وه: (به‌ڵێ.) سه‌رۆكه‌كه ووتی: (من پاره‌یه‌كێ زۆرمدا هه‌تا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕۆمانیم وه‌رگرت). پۆڵس ووتی: (به‌ڵام من به‌ڕۆمانی له‌دایك بووم.) ئه‌و سه‌ربازانه‌ی پێیان ڕاگه‌ینرا بوو به‌زه‌بری قامچی پرسیاری لێبكه‌ن ده‌ستبه‌جێ لێی دووركه‌وتنه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ش ترسا كه بهكۆتو زنجیر به‌ستبوویه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت ڕۆمانییه.
به‌ڵام بۆ به‌یانی سه‌ركرده‌كه ویستی سه‌یری ڕاستی ئه‌و تاوانه بكات كه جووله‌كه‌كان خستویانه‌ته پاڵ پۆڵسه‌وه، ئیتر كۆت‌و زنجیره‌كه‌ی كرده‌وه، فه‌رمانیدا سه‌رۆك كاهینهكانو هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه بهێنن ئه‌وسا پۆڵسی بانگكردو له‌ناوه‌ڕاستیان ڕایگرت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.