Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 14
گه‌شتێك بۆ ئیقونیه
لهئیقونیه پۆڵسو به‌رنابا چوونه كه‌نیشتی جووله‌كه‌كان. به شێوه‌یه‌ك ده‌ستیانكرد به قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكه‌كه تا وای لـێهات ژماره‌یه‌كی زۆر لهجوولهكهو یۆنانی باوه‌ڕیان هێنا. به‌ڵام ئه‌و جووله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو، ناجوولهكهكانیان هانداو مێشكیان تێكدان دژی برایان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پۆڵسو به‌رنابا ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له‌وێ مانه‌وه، به‌هه‌موو چاونه‌ترسیه‌ك سه‌باره‌ت به‌خوداوه‌ند ده‌دوان، خوداوه‌ندیش شایه‌تی بۆ ووشه به‌ره‌كه‌تداره‌كه‌ی ده‌داو لایه‌نگیری ده‌كردن به‌هۆی ئه‌و نیشانه‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستیان ڕوویدا. ئیتر دانیشتوانی ئیقۆنیه بوون به دوو به‌شه‌وه، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌كان بوون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ نێرراوان. كاتێ خه‌ریكبوو جوولهكهكانو ناجووله‌كه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانیان به‌خراپه له‌گه‌ڵ نێرراوان بجوڵێنه‌وه‌و به‌ردبارانیان بكه‌ن، ئیتر ئه‌وانیش به‌وه‌یان زانی‌و هه‌ردووكیان هه‌ڵاتن بۆ شاری له‌ستره‌و ده‌ربه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی كه كه‌وتونه‌ته ناوچه‌ی لیكاونیه، ئه‌وسا هه‌ردووكیان له‌وێ ده‌ستیانكرد به‌ڕاگه‌یاندنی مزگێنی.
چاكبوونه‌وه‌ی ئیفلیجێك
له‌شاری له‌سته‌ره كابرایه‌ك هه‌بوو، به‌زگماكی ئیفلیجبوو، هه‌رگیز به‌پێی خۆی نه‌ڕۆیشتبوو. كاتێ كابرا گوێی له قسه‌كانی پۆڵس ده‌گرت، پۆڵس چاوی تێبڕیو سه‌یریكرد ئه‌و جۆره باوه‌ڕێكی تیایه ده‌بێته هۆی چاكبوونه‌وه. ئینجا به‌ده‌نگێكی به‌رز پێی‌ووت: (هه‌سته به‌پێوه ڕاوه‌سته!) ئیتر كابرا یه‌كسه‌ر هه‌ستایه سه‌رپێ‌و ده‌ستیكرد به ڕۆیشتن. كاتێ ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌بوون ئه‌وه‌ی پۆڵسكردی بینییان، به‌زمانی لیكاونیه هاواریانكرد: (خوداوه‌نده‌كان1 شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه‌و هاتونه‌ته خواره‌وه بۆ ناومان!) جا به‌رنابایان ناونا زییۆس، پۆڵسیش هرمس، چونكه ووتاریده‌دا.
له‌ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌دا په‌رستگای بتی زییۆسی لـێ‌بوو، كاهینی په‌رستگاكه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له‌دانیشتوانی شاره‌كه هاتو گایان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو تا بیكه‌ن به‌قوربانی. به‌ڵام كاتێ دوو نێرراوه‌كه ئه‌مه‌یان بیست جله‌كانیان دڕی، خێرا چوونه لای خه‌ڵكه‌كه، هاواریان كرد‌و ووتیان: (ئه‌ی خه‌ڵكینه بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له‌باره‌ی سروشتیه‌وه وه‌كو ئێوه‌ین، مزگێنیتان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته هیچو پووچانه بهێنن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودای زیندوو، دروستكه‌ری ئاسمان‌و زهویو ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی، خودا له‌سه‌رده‌می ڕابووردوودا وازی له‌هه‌موو میلله‌تان هێنا به ڕێگای خۆیان بڕۆن، به‌ڵام وازی له‌خۆی نه‌هێناو شایه‌تی بۆ خۆیدا به‌و كرداره چاكانه‌ی ده‌یكات، ئه‌ویش به‌وه‌ی له‌ئاسمان بارانتان دهداتێو له‌گه‌ڵ وه‌رزی به‌روبووم تێرتان ده‌كات لهخواردنو دڵتان خۆش ده‌كات. دوای هه‌وڵدانێكی زۆر به‌م قسانه توانییان خه‌ڵكه‌كه ڕازی بكه‌ن كه‌وا قوربانیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ جووله‌كه لهئهنتاكیاو ئیقونیه‌وه هاتن، خه‌ڵكه‌كه‌یان هاندا، ئه‌وانیش پۆڵسیان به‌ردبارانكرد ته‌نانه‌ت وایانزانی مردووه، ئه‌وسا ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی شار. جا كاتێ قوتابیه‌كان ده‌وره‌یاندا، هه‌ستاو گه‌ڕایه‌وه ناو شار. بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رنابا ڕۆیشت بۆ ده‌ربه، مزگێنیاندا به دانیشتوانی، ژماره‌یه‌كی زۆریان بوون به قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌ستره، له‌وێوه بۆ ئیقونیه، له‌دواییشدا بۆ ئه‌نتاكیه. له هه‌موو ئه‌م شوێنانه‌دا ووره‌ی قوتابیه‌كانیان به‌رزده‌كرده‌وه، هانیانده‌دان به‌رده‌وامبن له‌باوه‌ڕیان، پێیان ڕاگه‌یاندن چوونه ناو پادشاهێتی ئاسمان پێویستی به چه‌شتنی گیروگرفتی زۆره. له هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانیش پیرانیان هه‌ڵبژاردو دایاننان. ئینجا به‌زمانی به‌ڕۆژوه‌وه نوێژیان كرد‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه‌ده‌ست خوداوه‌ند ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان پێ‌هێناوه.
له‌سوریا بۆ ئه‌نتاكیا گه‌ڕانه‌وه
ئینجا به‌ناوچه‌ی پیسیدیه ڕۆیشتن‌و گه‌یشتنه ناوچه‌ی په‌مفیلیه. سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی خودا قسه‌یانكرد له‌په‌رجه‌وه ڕۆیشتن بۆ ئیتالیه. جا له‌وێوه به‌رێگای ده‌ریا گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری ئه‌نتاكیا، له‌وێ درانه ده‌ست به‌ره‌كه‌تی خودا تا ئه‌و كاره ته‌واو بكه‌ن كه كردوویانه.
كاتێ گه‌یشتن، باوه‌ڕداره‌كانیان بانگ‌كرد بۆ كۆبوونه‌وه، هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌یان هه‌موو پێڕاگه‌یاندن كه خودا به‌هوێ ئه‌وانه‌وه كردوویه‌تی، هه‌روه‌ها چۆن ده‌رگای باوه‌ڕ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه نین. جا له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان مانه‌وه.
Source notes (1)
- Footnote خوداوه‌نده‌كان: یۆنانیه كۆنه‌كان بتپه‌رست بوون‌و بڕوایان وابوو چه‌ند خوداوه‌ندێك هه‌یه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.