Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 11
نێرراوانو برایانی باوه‌ڕدار له ناوچه‌ی یه‌هودیه بیستیان كه ناجووله‌كه‌ش باوه‌ڕیان به ووشه‌ی خودا هێناوه، كاتێ په‌ترۆس گه‌ڕایه‌وه بۆ قودس جووله‌كه خه‌ته‌نه‌كراوه‌كان* به‌ربه‌ره‌كانیان كرد‌و پێیان ووت: (چۆن چوویته لای ئه‌وانه‌ی خه‌ته‌نه نهكراونو نانت له‌گه‌ڵ خواردن؟) جا په‌ترۆس ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو یه‌ك له دوای یه‌ك بۆی گێڕانه‌وه‌و ووتی: (له شاری یافا نوێژم ده‌كردو له‌هۆشی خۆم چووم، له‌خه‌ومدا بینیم، شتێكم له‌ئاسمانه‌وه بۆ هاته خواره‌وه له‌شێوه‌ی پارچه قوماشێكی گه‌وره هه‌ر چوار لای به‌سترابووه‌وه، بۆم شۆڕكرایه‌وه. كاتێ به‌ووردی سه‌یرمكرد جۆره‌ها ئاژه‌ڵی سه‌ر زه‌ویم تیادا بینی له ئاژه‌ڵی كێویو له خشۆكو هه‌موو باڵنده‌ی ئاسمان، ئینجا گوێم له‌ده‌نگێك بوو پێی‌ووتم: په‌ترۆس، هه‌سته سه‌ربڕه‌و بخۆ! منیش له‌وه‌ڵامدا ووتم: نه‌خێر ئه‌ی خوداوه‌ند، هه‌رگیز شتی حه‌رام یاخود پیس ناچێته ده‌مم. به‌ڵام ده‌نگه‌كه دووباره له‌ئاسمانه‌وه پێی‌ووتم: ئه‌وه‌ی خودا پاكی كردۆته‌وه تۆ به پیسی دامه‌نێ. ئه‌مه سێ‌جار دووباره بووه‌وه، جا شته‌كان به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان. ئیتر ئه‌و سێ پیاوه‌ی بۆ لای منیان ناردبوون گه‌یشتنه ئه‌و ماڵه‌ی تیایدا بووم، ڕۆحی پیرۆز فه‌رمانی پێ‌دام بێ دوو دڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌وسا من‌و ئه‌و شه‌ش برایه‌ی له‌گه‌ڵم هاتبوون، له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتین، كاتێ چووینه ماڵی پیاوه‌كه، پێیووتین چۆن فریشته‌ی دیوه هاتۆته ماڵه‌كه‌ی‌و پێیووتوه: پیاو بنێره بۆ یافا، به‌دوای شه‌معون ناوێك نازناوی په‌ترۆسه، ئه‌و مزگێنییه‌كت ده‌داتێ به‌هۆیه‌وه خۆت‌و هه‌موو خاوخێزانت ڕزگارتان ده‌بێ. كاتێ ده‌ستمكرد به قسه‌كردن، ڕۆحی پیرۆزیان به‌سه‌ردا ڕژا، چۆن له‌سه‌ره‌تا به‌سه‌ر ئێمه‌دا ڕژا. لێره ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه كه خوداوه‌ند پێیووتین: یه‌حیا خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵكێشا، به‌ڵام ئێوه له‌رۆحی پیرۆز هه‌ڵده‌كێشرێن. گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێ كه داوێتی به ئێمه كاتێ باوه‌ڕمان به خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح هێنا، جا من چیم هه‌تا ڕێگا له‌خودا بگرم؟) كاتێ ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانییان ده‌كرد گوێیان له‌مه‌بوو، بێ‌ده‌نگ بوون‌و ستایشی خودایان كرد‌و ووتیان: (كه‌واته خودا به‌هه‌مان شێوه، تۆبه‌كردنی ژیانی به‌خشیوه به‌وانه‌ی جووله‌كه نین.
كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ئه‌نتاكیا
ئیتر ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی بڵاوبوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هات پاش كوشتنی ئیستفانوس، كاتێ به‌شاری فنیقیه‌و قوبرس‌و ئه‌نتاكیا تێپه‌ڕین، ووشه‌ی خودایان نه‌دا، ته‌نها بهجوولهكهكان نه‌بێ. به‌ڵام هه‌ندێكیان له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی قوبرس‌و قه‌یره‌وان بوون، كاتێ گه‌یشتنه شاری ئه‌نتاكیا، ده‌ستیانكرد به ڕاگه‌یاندنی عیسای خوداوه‌ند بۆ یۆنانیه‌كانیش. ئه‌وان ده‌ستی خوداوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان هێناو بۆ خوداوه‌ند گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشت به كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی قودس، ئیتر ئه‌وان به‌رنابایان نارد بۆ ئه‌نتاكیا. كاتێ گه‌یشته ئه‌وێ‌و به‌ره‌كه‌تی خودای بینی، زۆر دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا به‌دڵ له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند بمێننه‌وه به‌خواستێكی چه‌سپاو. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رنابا كابرایه‌كی چاك بوو، گیانی پڕبوو له ڕۆحی پیرۆز‌و باوه‌ڕ، خه‌ڵكێكی زۆر باوه‌ڕیان به خوداوه‌ند هێنا.
ئه‌وسا به‌رنابا چوو بۆ شاری تهرسوسو گه‌ڕا به‌دوای شاول. كاتێ دۆزیه‌وه هێنای بۆ ئه‌نتاكیا، له‌وێ هه‌ردووكیان ساڵێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداراندا كۆبوونه‌وه‌و خه‌ڵكێكی زۆریان فێركرد. جا له ئه‌نتاكیا قوتابیه‌كانی خوداوه‌ند بۆ یه‌كه‌م جار ناوی مه‌سیحییان لـێ‌نرا. له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌ندێ له‌وانه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوان له‌قودسه‌وه هاتن بۆ ئه‌نتاكیا، له‌نێوانیاندا یه‌كێك هه‌بوو ناوی ئاغابوس بوو، به‌هۆی ڕۆحی خوداوه پێشبینیكرد برسێتییه‌كی گه‌وره له‌هه‌موو جیهان ڕووده‌دات. جا ئه‌م برسێتیه به‌ڕاستی ڕوویدا له‌سه‌رده‌می كولودیوسی قه‌یسه‌ر. ئیتر قوتابیه‌كان له ئه‌نتاكیا بڕیاریاندا هه‌ر یه‌كه به‌پێی توانای خۆی پیتاك بنێرێت بۆ ئه‌و برا باوه‌ڕدارانه‌ی له‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌دا ده‌ژین. جا به‌مه ههستانو یارمه‌تییه‌كه‌یان به ده‌ستی به‌رناباو شاول بۆ پیرانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ئه‌وێ نارد.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.