Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم تیمۆساوس 3
نیشانه‌كانی ڕۆژانی دوایی
شتێكی‌تر هه‌یه بیزانه، كاتێكی ناخۆش‌و خراپ دێت له‌ڕۆژانی دواییدا، خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رز ده‌بن، شانازی به‌خۆیان ده‌كه‌ن، جنێوده‌ده‌ن، گوێڕایه‌ڵی دایك‌و باوك نابن، هیچیان له‌به‌رچاو نابێت، گڵاون، بێ‌به‌زه‌یی ده‌بن، له‌یه‌كتر خۆشنابن، قسه دروست ده‌كه‌ن، به‌ڕه‌ڵلا ده‌بن، دڕنده‌ن، حه‌ز له‌چاكه ناكه‌ن، ئه‌وانه ناپاكن، سه‌ره‌ڕۆن، لووتبه‌رزی كوێریكردوون، ڕابواردنیان به‌لاوه باشتره له‌خۆشه‌ویستی خودا، به‌ڕواڵه‌ت له‌خواترس دیارن، به‌ڵام هێزو ناوه‌ڕۆكی خواترسی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، جا له‌و كه‌سانه دوور بكه‌ونه‌وه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه ده‌گه‌ڕێن به‌ماڵاندا، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ژنه لاواز‌و گوناهبارانه بخه‌ڵه‌تێنن كه شوێنی هه‌موو جۆره ئاره‌زوویه‌كی خراپ كهوتوونو هه‌میشه گوێ بۆ فێركردن ده‌گرن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن به‌ته‌واوی ڕێگای ڕاستی بناسن! هه‌روه‌ك یهنیسو یه‌مبریسی [جادوگه‌ران] به‌ربه‌ره‌كانی موسایانكرد، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش به‌ربه‌ره‌كانی ڕاستی ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه مێشكیان تێكچووه‌و له‌لایه‌ن باوه‌ڕه‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه. جا ئه‌وانه زیاتر پێش ناكه‌ون، چونكه بێ‌مێشكییان بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ك بێ‌مێشكی یهنیسو یه‌مبریس ده‌ركه‌وت.
له‌سه‌ر باوه‌ڕت بمێنه‌وه
به‌ڵام تۆ، هـه‌مـوو شتێك ده‌زانی ده‌رباره‌ی: فێركردنم، هه‌ڵسوكه‌وتم، ئامانجم له‌ژیان، باوه‌ڕم، دان به‌خۆگرتنم، خۆشه‌ویستیم، چه‌سپاویم، چهوسانهوهمو ئازارم، هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی له‌شاری ئه‌نتاكیاو ئیقونیه‌و له‌سته‌ره به‌سه‌رم هات، ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رگه‌یم گرت، به‌ڵام خوداوه‌ند له هه‌موویان ڕزگاری كردم. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به له‌خواترسی بژین له‌عیسای مه‌سیح، ده‌چه‌وسێنه‌وه. به‌ڵام خراپه‌كارو فێڵبازه‌كان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، خه‌ڵكی دیكه ههڵدهخهڵهتێننو كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌وان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن! به‌ڵام تۆ، به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فێریبوویتو بێ گومان بووی‌و زانیت له‌سه‌رده‌ستی كێ فێربوویت. تۆ له‌منداڵیه‌وه كتێبی پیرۆز ده‌ناسیت، ئه‌وه‌ی داناییت ده‌داتێ بۆ ڕزگاری به‌هۆی باوه‌ڕ به‌عیسای مه‌سیح. هه‌موو كتێبی پیرۆز به‌وه‌حی له‌خودا هاتووه‌و سوودبه‌خشه بۆ فێركردن‌و سهرزهنشتو ڕاسته‌ڕێ‌كردن، هه‌روه‌ها بۆ ته‌مێكردن بۆ ڕاستودروستی، تاوه‌كو مرۆڤی خودا ئاماده‌بێت بۆ هه‌موو كردارێكی باش.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.