Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

دووەم سالۆنیکی 1

له‌ پۆڵس‏و سیلوانس‏و تیمۆساوسه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی ته‌سالۆنیكی له‌خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان. با به‌ره‌كه‌ت‎و ئاشتی خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵتان بێ.

سوپاس‏و نوێژكردن

ئه‌ی برایان پێویسته‌ هه‌موو كاتێ‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا سوپاسی خودا بكه‌ین، هـه‌روه‌ك پێویسته‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر له‌په‌ره‌سه‌ندن‏دایه‌، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستیتان له‌گه‌ڵ یه‌كــتری له‌زیاد بوون دایه‌، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ خۆشمان، له‌ كۆمه‌ڵه‌كــانی خـودا شانازی ده‌كه‌ین به‌باوه‌ڕو به‌‏خۆراگرتنتان به‌رامبه‌ر به‌و چه‌وسانه‌وه‌و ناخــۆشیانه‌ی به‌رگــه‌ی ده‌گـرن.

ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، كه‌ ئێوه‌ شیاوی پادشاهێتی ئه‌ون. ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا تووشی ئازاردان بوون. لای خودا شتێكی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، ئازاری ئه‌وانه‌ بدات كه‌ ئازارتان ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌ به‌ئێوه‌ش ببه‌خشی كه‌ ئێستا له‌‏ناخۆشیدان‏، كاتێ‌ عیسای خوداوه‌ند له‌ئاسمان ئاشكرا ده‌كرێ‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌ به‌تواناكانی له‌‏ئاگرێكی گڕدار، سزای تۆڵه‌ ده‌دات به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی خودا ناناسن‎و گوێڕایه‌ڵی مزگێنی عیسای خوداوه‌ند نابن، سزای ئه‌وانه‌ له‌ناوچوونی هه‌تاهه‌تاییه‌، ده‌ركردنیانه‌ له‌به‌ر ڕووی خوداوه‌ندو بێ‌به‌ش بوونه‌ له‌‏شكۆو توانای ئه‌و. كاتێ‌ عیسا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌و ڕۆژه‌دا ستایشی ده‌كرێ‌ له‌لایه‌ن خوشك‏و برا پیرۆزه‌كانی، ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمان له‌لای ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌، چونكه‌ شایه‌تیمان لای ئێوه‌ باوه‌ڕپێكراو ده‌بێت. بۆیه‌ هه‌مـوو كــاتێك نوێژتان بــۆ ده‌كـه‌ین‏و داوا له‌‏خــودا ده‌كه‌ین تا شـایسته‌ بن بۆ بانگـه‌وازه‌كه‌ی‏و چی ئاره‌زووی چاك‏و كـردارێكتان هــه‌یــه‌ كــه‌ له‌بــاوه‌ڕ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌ بـه‌تـواناوه‌ جێ‌به‌جێی بكات. تا ناوی عیسای خــوداوه‌ند له‌ناوتان شكۆدار بێت‏و ئێوه‌ش شكۆداربن له‌ئه‌و به‌گوێره‌ی به‌ره‌كـه‌تی خودامان‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند.

ڕۆڵه‌ی یاخیبوو

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.