Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم سالۆنیکی 5

برایان، سه‌باره‌ت به‌كات‏و به‌روار پێویست ناكات بۆتان بنووسین، چونكه‌ ئێوه‌ خۆتان باش ده‌زانن، ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوداوه‌ند وه‌ك هاتنی دزێكه‌ له‌‏شه‌و. كاتێ‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێن: (‏ئه‌وا ئاشتی‏و ئاسایشه‌!) له‌ناوچوون وه‌ك ژانی ژنی سك‎پڕ له‌ناكاو خۆی ده‌دات به‌سه‌ریان، ئه‌و كاته‌ش هه‌رگیز ناتوانن هه‌ڵبێن.

به‌ڵام ئه‌ی برایان، ئێوه‌ له‌ تاریكیدا نین هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ له‌پڕا وه‌ك دزێك بێته‌ سه‌رتان. ئێوه‌ هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی‏و ڕۆژن، ئێمه‌ سه‌ربه‌ شه‌و و تاریكی نین. كه‌واته‌ نابێ‌ بخه‌وین وه‌ك خه‌ڵكیكه‌، به‌ڵكو با ئێشكبگرین‏و به‌خه‌به‌ربین. چونكه‌ له‌‏شه‌و ده‌خه‌ون ئه‌وانه‌ی خه‌ویان دێت‏و سه‌رخۆش ده‌بن ئه‌وانه‌ی له‌شه‌و مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌. به‌ڵام ئێمه‌ی ڕۆڵه‌ی ڕۆژ با‏به‌خه‌به‌ر بین، سپه‌ری1 باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی له‌به‌ركه‌ین، كڵاوی ئاسنینی هیوای ڕزگاری له‌سه‌ر بكه‌ین. چونكه‌ خودا ئێمه‌ی ده‌ست نیشان نه‌كردووه‌ تا تووڕه‌یی خۆی بهێنێته‌ خواره‌وه‌ به‌سه‌رمان، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ‌ ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنین به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌دا مرد، تا گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین. له‌به‌رئه‌وه‌ ووره‌ی یه‌كتری به‌رز بكه‌نه‌وه‌و یه‌كتری بنیادبنێن، هه‌روه‌ك تا ئێستا كردوتانه‌.

ئه‌ی برایان داواتان لـێ‌ده‌كه‌ین، ڕێزی ئه‌وانه‌ بگرن كه‌ له‌نێوانتان ماندوو ده‌بن، سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن له‌خوداوه‌ندو سه‌رزنشتتان ده‌كه‌ن، جا له‌به‌ر ئه‌و كارانه‌یان به‌وپه‌ڕی ڕێزو خۆشه‌ویستییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری بژین. بێجگه‌ له‌وانه‌ ئه‌ی برایان داواتان لـێ‌‏ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، ووره‌ی ترسنۆكه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه‌. یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، ئارام‏بگرن له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك، ‏ئاگاداربن پاداشتی خراپه‌ به‌‏خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ چاكه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتریو له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵك.

‏ هه‌میشه‌ دڵشادبن، به‌رده‌وام نوێژبكه‌ن، بۆ هه‌موو شتێك ده‌م به‌‏سوپاس‏بن، چونكه‌ ئه‌مانه‌یه‌ خواستی خودا سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ له‌عیسای مه‌سیح.

ڕۆح مه‌كوژێننه‌وه‌، به‌سووكی سه‌یری پێشبینی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌موو شتێك تاقیبكه‌نه‌وه‌و چی باشه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن، له‌هه‌موو جۆره‌ خراپه‌یه‌ك دووركه‌ونه‌وه‌.

سڵاوی كۆتایی

خودای ئاشتی خۆی هه‌مووتان به‌ته‌واوی پیرۆز بكات‏و ڕۆح‏و ده‌روون‏و له‌شتان بپارێزێ‌، هه‌تا بێ‌ كه‌م‏و‏كوڕی بن له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان. ئه‌و خودایه‌ی بانگتان ده‌كات ڕاستگۆیه‌ به‌ڵێنی خۆی ده‌باته‌سه‌ر.

ئه‌ی برایان نوێژمان بۆ بكه‌ن. به‌‏ماچی پیرۆز سڵاو له‌هه‌موو خوشك‏و برایان بكه‌ن. به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ داواتان لـێ‌ده‌كه‌م ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ هه‌موو ‏برایان بخوێننه‌وه‌.

‏ به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێت.

Source notes (1)
  1. Footnote سپه‌ر: بڕوانه‌ ئەفەسۆس 6‏:14

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.