Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم پەترۆس 3
ڕۆژی خوداوه‌ند
ئه‌مه دووه‌م نامه‌یه خۆشه‌ویستان بۆ ئێوه‌ی ده‌نووسم، له هه‌ردووكیان به‌یادی مێشكی پاكتانم هێناوه‌ته‌وه، تاكو به‌یادتان بێته‌وه ووته‌ی پێغه‌مبه‌ره پیرۆزه‌كان‌و ڕاسپارده‌ی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌ر به‌هۆی نێرراوه‌كانتان.
پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وه تێبگه‌ن، خه‌ڵكێكی گاڵته‌چیو فشه‌كه‌ر له‌ڕۆژانی دوایی دێن، دوای ئاره‌زووه خراپه‌كانیان ده‌كه‌ون، ده‌ڵێن: (كوانێ به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح؟ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌كۆنه‌وه مردوون، له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه هه‌موو شتێك وه‌ك خۆیه‌تی.) به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌م ڕاستییه پشتگوێ ده‌خه‌ن، كه له‌كۆنه‌وه ئاسمانه‌كان ههنو زه‌ویش به‌ووشه‌كه‌ی خودا له‌ئاو و به‌ئاویش په‌یدابووه، به‌هۆی ئاوه‌كانیش جیهانی كۆنی داپۆشیو له‌ناویبرد. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان ووشه ئه‌م زه‌ویو ئاسمانه‌ی ئێستا واههنو هه‌ڵگیراون بۆ ئاگر، پارێزراون تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسه‌كان.
به‌ڵام ته‌نها ئه‌و ڕاستیه‌تان له‌یاد نه‌چێ خۆشه‌ویستان، ئه‌ویش یه‌ك ڕۆژ لای خوداوه‌ند هه‌زار ساڵه‌و هه‌زار ساڵیش یه‌ك ڕۆژه. خوداوه‌ند خاو نییه سه‌باره‌ت به‌به‌ڵێنه‌كانی، هه‌روه‌ك هه‌ندێ كه‌س مانای خاوی وا تێده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌رمان ڕاده‌وه‌ستێ‌و دان به‌خۆی ده‌گرێ، چونكه حه‌ز ناكات هیچ كه‌س له‌ناوبچێ، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كات هه‌موو خه‌ڵكی ڕووه‌و تۆبه‌كردن بێن.
به‌ڵام ڕۆژی خوداوه‌ند وه‌ك دز دێت، ئه‌وكاته به‌ده‌نگێكی به‌رز ئاسمان نامێنێ، به‌ئاگرێكی توندیش توخمه‌كان ده‌توێنه‌وه، هه‌روه‌ها زه‌ویو هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ریكراوه ده‌سوتێنرێ. گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه له‌ناوبچن، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێك بن؟ ده‌بێ ژیانێكی پیرۆز‌و له‌خواترس بژین، له‌چاوه‌ڕوانیو هه‌وڵدان بن بۆ هاتنی به‌خێرایی ڕۆژی خودا، چونكه له‌و ڕۆژه ئاسمان به‌ئاگر له‌ناوده‌چێ، توخمه‌كانیش به‌هۆی گه‌رمی ده‌توێنه‌وه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنی ئه‌و ئێمه چاوه‌ڕوانی ئاسمانی نوێ‌و زه‌وی نوێین كه ڕاستودروستی تیادا نیشته‌جێیه.
بۆیه خۆشه‌ویستان، هه‌وڵبده‌ن له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌ن، خودا به‌ئاشتی بتانبینێ‌و هیچ كهموكوڕیهكتان تیادا نه‌بێ. ئێوه‌ش له‌خۆبوردوویی خوداوه‌ندمان به‌هه‌لێك بزانن بۆ ڕزگاری، هه‌روه‌ك برای خۆشه‌ویستمان پۆڵس بۆی نووسین به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێ‌ی دراوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو نامه‌كانیدا دواوه سه‌باره‌ت به‌و شتانه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شتی تێدایه گرانه بۆ تێگه‌یشتن، نهزانهكانو نه‌چه‌سپاوه‌كان له‌ڕاستی، ده‌ستی تێوهردهدهنو ده‌یگۆڕن وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه‌ی كتێبی پیرۆز، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان.
بۆیه ئه‌ی خۆشه‌ویستان، ئێوه له‌پێشا ده‌زانن، ئاگاداری خۆتان بن تا به‌دوای خراپه‌كاری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان نهكهونو چه‌سپاوی خۆتان نه‌دۆڕێنن. به‌ڵكو گه‌شه بكه‌ن لهبهرهكهتو ناسینی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه شكۆمه‌ندی ئێستا‌و تاهه‌تایه. ئامین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.