Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم یۆحەنا 1

ئێمه‌ ئه‌مه‌ ڕاده‌گه‌ێنین سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی ژیان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ بوو، ئه‌وه‌ی گـوێمان لێی بوو، ئه‌وه‌ی به‌چــاوی خـۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌مـاشـامـان كرد‎و ده‌ستمان لێیدا، ئه‌م ژیانه‌ ده‌ركـه‌وت، ئێمه‌ بینیمان‎و شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ین‎و ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان پێ‌ ڕاده‌گه‌ێنین، ئه‌و ژیانه‌ی له‌لایه‌ن باوكی ئاسمانییه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ده‌ركه‌وت. ئه‌وه‌ی بینیمان‎و گوێمان لێیبوو پێتانی ڕاده‌گه‌ێنین، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ژیانی هاوبه‌شیتان هه‌بێ‌ له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام ژیانی هاوبه‌شی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ باوكی ئاسمانی‎و ڕۆڵه‌كه‌ی، عیسای مه‌سیحه‌. ئێمه‌ش ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسین تا خۆشییه‌كه‌مان پڕو ته‌واو بێت.

خودا ڕووناكییه‌

ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌مه‌سیحه‌وه‌ گوێمان لێ‌بوو و پێتانی ڕاده‌گه‌ێنین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ خودا ڕووناكییه‌و هه‌رگیز تاریكی تیادا نییه‌. گه‌ر بڵێین ژیانی هاوبه‌شمان له‌گه‌لێ‌ هه‌یه‌و به‌تاریكیدا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین‎و ڕاست ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕووناكیدا بڕۆین به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و له‌ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری ژیانی هاوبه‌شمان ده‌بێت‎و خوێنی عیسای ڕۆڵه‌كه‌ی له‌هه‌موو گوناهێك پاكمان ده‌كاته‌وه‌.

گه‌ر بڵێین گوناهمان نییه‌، ئه‌وه‌ خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین‏و ڕاستی له‌ئێمه‌دا نییه‌. به‌ڵام گه‌ر دانمان به‌گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست‏و دادپه‌روه‌ره‌، له‌گوناهه‌كانمان خۆش ده‌بێت‏و له‌خراپه‌ پاكمان ده‌كاته‌وه‌. گه‌ر بڵێین گوناهمان نه‌كردووه‌، ئه‌وا خودا به‌درۆزن داده‌نێین‎و ووشه‌كه‌ی له‌ئێمه‌دا نییه‌.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.