Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم یۆحەنا 2
مه‌سیح بۆمان ده‌پاڕێته‌وه
كوڕه‌كانم، من ئه‌مه‌تان بۆ ده‌نووسم تا گوناه نه‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك گوناهیكرد، ئه‌وا عیسای مه‌سیحی بێ‌تاوان بۆمان ده‌پاڕێته‌وه لای باوكی ئاسمانی. ئه‌و كه‌فاره‌تی تاوانه‌كانمانه، نه‌ك تاوانه‌كانی ئێمه به ته‌نها، به‌ڵكو تاوانه‌كانی هه‌موو جیهان.
به‌م شێوه‌یه ئێمه بێ‌گومان ده‌یناسین گه‌ر كار به‌ڕاسپارده‌كانی بكه‌ین. گه‌ر یه‌كێك بڵێ: (من ده‌یناسم) به‌ڵام كار به‌ڕاسپارده‌كانی نه‌كات، ئه‌وا درۆ دهكاتو ڕاستی تیادا نییه، به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك كار به‌ووشه‌كه‌ی بكات، ئه‌وا به‌ڕاستی خۆشه‌ویستی خودا له‌و كه‌سه‌دا ته‌واوه. ئه‌وه‌ی بڵێت من له‌و چه‌سپاوم، پێویسته به‌هه‌مان ڕێگای عیسا بڕوات.
خۆشه‌ویستی ڕاست‌و دروست
خۆشه‌ویسیتان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه، كه له‌سه‌ره‌تاوه پێی ئاشنا بوون. ڕاسپارده كۆنه‌كه ئه‌و ووته‌یه‌یه كه گوێتان لێ‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم، ئه‌وه‌ی لهمهسیحو له‌ئێوه‌دا ڕاستیه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه تاریكی به‌سه‌ر چوو و ڕووناكی ڕاسته‌قینه ئێستا پڕشنگ ده‌داته‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕقی له‌براكه‌ی خۆی بێته‌وه‌و بڵێت من له‌ڕووناكیم، ئه‌وه تا ئێستا له‌تاریكیدایه. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆش بوێت له‌و ڕووناكییه ده‌چه‌سپێت‌و ئه‌و كه‌سه هیچ شتێكی تیادا نییه بیكه‌وێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له‌برای خۆی بێته‌وه له‌تاریكیدایه‌و به‌تاریكیدا ده‌ڕوات، نازانێت به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت، چونكه تاریكی چاوی كوێر كردووه.
بۆ ئێوه ده‌نووسم، ڕۆڵه بچووكه‌كان،
چونكه له‌پێناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان
به‌خشران.
بۆ ئێوه ده‌نووسم، باوكه‌كان،
چونكه ئێوه ئه‌وتان ناسیووه كه
له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یه.
بۆ ئێوه ده‌نووسم لاوه‌كان،
چونكه ئێوه به‌سه‌ر خراپه‌كاردا [شه‌یتان]
سه‌ركه‌وتوون.
بۆ ئێوه ده‌نووسم ڕۆڵه بچووكه‌كان،
چونكه باوكی ئاسمانیتان ناسیووه.
بۆ ئێوه‌م نووسی باوكه‌كان،
چونكه ئێوه ئه‌وه‌تان ناسیووه كه
له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یه،
بۆ ئێوه‌م نووسی لاوه‌كان،
چونكه به‌هێزن، ووشه‌ی خوداتان
تیادا چه‌سپاوه‌و
به‌سه‌ر خراپه‌كاردا سه‌ركه‌وتن.
نه‌جیهانتان خۆشبوێت، نه ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی، چونكه گه‌ر یه‌كێك جیهانی خۆشبوێت، ئه‌وا خۆشه‌ویستی باوكی ئاسمانی تیادا نییه. چونكه ئه‌وه‌ی له‌جیهاندایه، ئاره‌زووی لهشو چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیان له‌جیهانه‌وه‌یه نه‌ك له‌باوك. جیهانو ئاره‌زووه پیسه‌كانی به‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ویستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه ده‌چه‌سپێت.
مه‌سیحه فێڵبازه‌كان
ڕۆڵه بچووكه‌كان ئه‌مه دوا كاژێره‌و وه‌ك بیستووتانه دژه‌مه‌سیح دێت، ئێستاش لێره مه‌سیحی درۆزن زۆرن‌و دژایه‌تی مه‌سیح ده‌كه‌ن، به‌مه ده‌زانین ئه‌مه دوا كاژێره. چه‌ند كه‌سانێك له‌ناو ئێمه ده‌رچوون، به‌ڵام ئه‌وانه له‌ئێمه نه‌بوون، چونكه گه‌ر ئه‌وانه له‌ئێمه بوونایه، ئه‌وا وه‌ك ئێمه باوه‌ڕی خۆیان دهپاراستو به‌رده‌وام ده‌بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت ئه‌وانه له‌ئێمه نین، له‌ناومان ده‌رچوون. به‌ڵام ئێوه له‌لایه‌ن پیرۆزه‌وه ده‌ست نیشانكراون ]به‌ڕۆحی پیرۆز[، هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌زانن. من بۆ ئێوه نانووسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستی نازانن، به‌ڵكو دهیناسنو ده‌زانن هیچ درۆیه‌ك له‌ڕاستیه‌وه نایه‌ت. كێ درۆزنه، ته‌نها ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه ڕه‌تیده‌كاته‌وه عیسا مه‌سیح بێت؟ ئه‌وه دژه‌مه‌سیحه باوكی ئاسمانی‌و ڕۆڵه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه ڕه‌تبكاته‌وه باوكی ئاسمانی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به‌ڕۆڵه بنێت باوكی ئاسمانی ده‌بێت.
با ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێ‌بووه تیاتاندا بچه‌سپێت. گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێ‌بوو تیاتاندا بچه‌سپێت، ئه‌وا له‌ڕۆڵه‌و باوكی ئاسمانی ده‌چه‌سپێن. ئه‌وه‌یه به‌ڵێنی ئه‌و، واته ژیانی هه‌تاهه‌تایی. له‌به‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گومڕاتان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌م بۆ نووسیون، به‌ڵام ئێوه كه دهستنیشانكردنتان وه‌رگرتووه. ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه تیاتاندا ده‌چه‌سپێ، پێویستتان به‌كه‌س نییه فێرتان بكات، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه هه‌موو شتێكتان فێر ده‌كات، ئه‌مه ڕاسته‌و درۆ نییه هه‌روه‌ك فێریكردوون تیایدا ده‌چه‌سپێن.
ئێستا ڕۆڵه بچووكه‌كان، تیایدا بچه‌سپێن، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ كه ده‌ركه‌وت باوه‌ڕمان به‌خۆمان بێت‌و له‌هاتنه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بین. گه‌ر بزانن ئه‌و ڕاستودروسته، ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك ڕاستودروستی بكات له‌ئه‌و بووه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.