Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم یۆحەنا 3
ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین
ته‌ماشا بكه‌ن باوكی ئاسمانی چ خۆشه‌ویستیه‌كی پێ‌داوین، تا پێمان ده‌ووترێت ڕۆڵه‌كانی خودا. ئێمه‌ش ئه‌مه‌ین! له‌به‌ر ئه‌مه جیهان نامانناسێ، چونكه جیهان خودا ناناسێ. خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه ئێمه ده‌بین به‌چی، به‌ڵام ده‌زانین كاتێك ئه‌و ده‌ركه‌وێ ئێمه وه‌ك ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ك خۆی ده‌یبینین. هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك ئه‌م هیوایه‌ی هه‌بێ، خۆی پاك ده‌كاته‌وه وه‌ك چۆن ئه‌و پاكه.
ئه‌وه‌ی گوناه بكات ده‌ستدرێژی ده‌كات، چونكه گوناه ده‌ستدرێژیه. ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه تا گوناهه‌كانمان له‌سه‌ر لاببات، خۆی گوناهی تیادا نییه. ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ودا بچه‌سپێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه كردن، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌گوناه كردن نه‌بینیویه‌تیو نه‌ناسیویه‌تی.
ڕۆڵه بچووكه‌كان، باكه‌س گومڕاتان نه‌كات، ئه‌وه‌ی ڕاستودروستی بكات ڕاستودروسته، وه‌ك چۆن ئه‌و ڕاستودروسته. ئه‌وه‌ی گوناه بكات ئه‌وه له‌شه‌یتانه، چونكه شه‌یتان له‌سه‌ره‌تاوه گوناهی كرد، ده‌ركه‌وتنی ڕۆڵه‌ی خودا‌ش بۆ تێكدانی كرداری شه‌یتانه. ئه‌وه‌ی له‌خوداوه بووبێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه كردن، چونكه تۆوی خودا تیایدا ده‌چه‌سپێت‌و ناتوانێت به‌رده‌وامبێت له‌گوناه‌كردن، چونكه له‌خوداوه بووه. به‌مه ڕۆڵه‌كانی خودا له‌ڕۆڵه‌كانی شه‌یتان جیاده‌كرێنه‌وه: ئه‌وه‌ی ڕاستودروستی نهكاتو برای خۆی خۆش نه‌وێت له‌خودا نییه.
خۆشه‌ویستی یه‌كتری
چونكه ئه‌مه ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێبووه، پێویسته هه‌ر یه‌كه‌مان ئه‌وی تری خۆش بوێت، به‌پێچه‌وانه‌ی قابیل كه‌سه‌ر به خراپه‌كار ]شه‌یتان[ بوو، براكه‌ی خۆی كوشت. باشه بۆ كوشتی؟ چونكه كاره‌كانی ئه‌و خراپ بوون‌و كاره‌كانی براكه‌ی ڕاستودروست بوون. براكانم لاتان سه‌یر نه‌بێ گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بێته‌وه. ئێمه ده‌زانین له‌مردنه‌وه به‌ره‌و ژیان گواستراینه‌وه، چونكه براكانمان خۆش ده‌وێت. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆش نه‌وێت له‌مردن ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی ڕقی له‌براكه‌ی بێته‌وه بكوژه، ده‌زانن ژیانی هه‌تاهه‌تایی له‌هیچ بكوژێك جێگیر نابێت. به‌مه خۆشه‌ویستی فێر بووین، عیسای مه‌سیح ژیانی خۆی له‌پێناوی ئێمه به‌خشی، پێویسته ئێمه‌ش ژیانی خۆمان له‌پێناوی برایان ببه‌خشین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵی دونیای پێدرابێتو براكه‌ی خۆی به‌نه‌داری بینی‌و دڵی خۆی ڕهقكرد، ئایا چۆن خۆشه‌ویستی خودای تیادا جێگیر ده‌بێت؟ ڕۆڵه بچووكه‌كانم، ته‌نها به‌ووشه‌و زمان خۆشه‌ویستی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌كرده‌وه‌و به‌ڕاستی.
ئیتر به‌م شێوه‌یه ده‌زانین چۆن ئێمه سه‌ر به‌ڕاستین، هه‌روه‌ها چۆن دڵمان له‌ئاماده‌بوونی ئه‌و ئاسووده ده‌بێ. چونكه گه‌ر دڵمان تاوانبارمان بكات، ئه‌وا خودا له‌دڵمان گه‌وره‌تره‌و هه‌موو شتێك ده‌زانێت. خۆشه‌ویستان، گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا باوه‌ڕمان به‌خۆمان ده‌بێت، هه‌رچیه‌كی لێ داوا بكه‌ین بۆمان جێ‌به‌جێ ده‌كات، چونكه كار به ڕاسپارده‌كانی ده‌كه‌ین‌و ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین كه به‌دڵیه‌تیو په‌سه‌ندی ده‌كات. ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی، باوه‌ڕمان به‌ناوی عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی ههبێتو یه‌كتریمان خۆشبوێت، هه‌روه‌ك ڕایسپاردووین. ئه‌وه‌ی كار به‌ڕاسپارده‌كانی خودا بكات، ئه‌وا له‌خودا ده‌چه‌سپێت‌و خودا‌ش له‌و ده‌چه‌سپێت، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ئێمه چه‌سپاوه، به‌و ڕۆحه‌ی پێی‌داوین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.