Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

دووەم پەترۆس 1

له‌شه‌معون په‌ترۆسه‌وه‌، به‌نده‌و نێرراوی عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕاست‏ودروستی خوداو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح باوه‌ڕێكی به‌نرخی وه‌ك باوه‌ڕی ئێمه‌یان ده‌سكه‌وتووه‌. بابه‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتی زیاد بێت بۆتان، به‌ناسینی خوداو عیسای خوداوه‌ندمان.

هه‌ڵبژاردن‏و بانگه‌وازی خودایی

هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی سه‌باره‌ت به‌ژیان‏و خوداناسی به‌ئێمه‌ به‌خشیوه‌، به‌هۆی ناسینی ئه‌وه‌ی بانگیكردین بۆ شكۆمه‌ندیو ڕه‌وشت‏به‌رزی، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ به‌ڵێنه‌ به‌نرخ‏و مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تا به‌هۆی ئه‌و به‌شداربین له‌سروشتی خوداییو ڕابكه‌ین له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه‌ له‌ئاره‌زووی خراپدایه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ زۆر چالاكانه‌ ڕه‌نج ده‌ده‌ن تا له‌باوه‌ڕتان ڕه‌وشت‏به‌رزی بكه‌وێته‌وه‌، له‌ڕه‌وشت‏به‌رزی زانیاری، له‌زانیاری خۆڕاگری، له‌خۆڕاگری دانبه‌خۆ‏گرتن، له‌دانبه‌خۆ‏گرتن خواناسی، له‌خواناسی هه‌ست‎وسۆزی برایانه‌، له‌هه‌ست‏وسۆزی برایانه‌ خۆشه‌ویستی. چونكه‌ گه‌ر ئه‌وانه‌تان تیادا بێت‏و زیاد بكات، ئه‌وا ده‌تانپارێزێت له‌وه‌ی ته‌مبه‌ڵ‏و بێ‌ به‌رووبووم بن له‌ناسینی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی تیادا نه‌بێ‌ ئه‌وا كوێرو كه‌م‏بینه‌، هه‌روه‌ها له‌یادی چووه‌ له‌گوناهه‌ كۆنه‌كانی پاك‏بێته‌وه‌.

بۆیه‌ بـرایــان زیــاتـر دڵگه‌رم بن بۆ چــه‌ســپانــدنــی هـه‌ڵـبژاردن‏و بانگه‌وازیه‌كه‌تان، چونكه‌ گه‌ر ئه‌وه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون، هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ‌ بۆ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پادشاهێتی نه‌مری خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح.

بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌مه‌وێ‌ به‌بیرتان بێنمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێوه‌ ئێستا ده‌یانناسن‏و چه‌سپاون له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی لاتانه‌. من به‌ڕاستی ده‌زانم، تا له‌ چادری ئه‌م له‌شه‌دابم، هۆشیارتان بكه‌مه‌وه‌ به‌ وه‌بیرهاتنه‌وه‌، چونكه‌ ده‌زانم داكه‌ندنی ئه‌م چادره‌م [مردنم] نزیك‏بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح بۆی ده‌رخستم. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌م تا دوای ڕۆیشتنم هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه‌.

شایه‌تی نه‌گۆڕی نێرراوان

چونكه‌ ئێمه‌ دوای ئه‌فسانه‌ی دروستكراو نه‌كه‌وتین، كاتێ‌ هاتنی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح‏و هێزه‌كه‌یمان پێ‌ناساندن، به‌ڵكو به‌چاو شایه‌تی مه‌زنی توانای ئه‌وین. له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێ‌ ئه‌و ڕێزو شكۆمه‌ندی له‌خودای باوك وه‌رگرت، ده‌نگێك له‌خودای شكۆداری مه‌زنه‌وه‌ بۆی هات‏و ووتی: )ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم)، ئێمه‌ش گوێمان له‌م ده‌نگه‌بوو كه‌ له‌ئاسمانه‌وه‌ هات، كاتێ‌ له‌شاخی پیرۆز له‌گه‌ڵی بووین. هه‌روه‌ها ووشه‌ی پێغه‌مبه‌رانمان هه‌یه‌و زیاتر جێگای متمانه‌یه‌. چاك ده‌كه‌ن گه‌ر ئاگاداریبن‏و سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ بده‌ن وه‌ك بۆ چرایه‌كی گه‌شاوه‌ له‌شوێنێكی تاریك، تا ڕۆژ هه‌ڵدێت‏و ئه‌ستێره‌ی به‌یانی له‌دڵتان ده‌رده‌كه‌وێ‌. له‌پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ ئه‌وه‌ تێبگه‌ن، كه‌ هه‌موو ووشه‌یه‌كی كتێبی پیرۆز به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی یه‌كێك ڕوون‏نابێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌رگیز هیچ ووشه‌یه‌ك به‌خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو خه‌ڵكی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆحی پیرۆز قسه‌ی خودایان كردووه‌.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.