Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم پەترۆس 5

شوانی مێگه‌لی خودا

داوا له‌و پیرانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵتانن، من وه‌ك پیرێكی هاوڕێیانم‏و شایه‌تی ئازاره‌كانی مه‌سیح‎و به‌شداربووی ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌م كه‌وا ڕاده‌گه‌ێنرێ‌، مێگه‌لی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه‌ له‌نێوانتاندایه‌و چاودێریو خزمه‌تیان بكه‌ن، ئه‌و كاره‌ش به‌زۆر نییه‌، به‌ڵكو با به‌ویستی خۆتان بێ‌ هه‌روه‌ك خودا ده‌یه‌وێ‌، هه‌روه‌ها بۆ ده‌سكه‌وتی شه‌رمه‌زار نه‌بێ‌ به‌ڵكو به‌چالاكییه‌وه‌ بێ‌، هه‌روه‌ها خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی میراتی خودان، به‌ڵكو خۆتان بكه‌ن به‌ نموونه‌ بۆ مێگه‌ل. كاتێكیش سه‌رۆكی شوانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ‌ ئێوه‌ تاجی نه‌مری شكۆمه‌ندیتان ده‌ست‏ده‌كه‌وێ‌.

ئێوه‌ش ئه‌ی لاوه‌كان ملكه‌چی پیره‌كان بن، هه‌روه‌ها هه‌مووتان ڕۆح‎سووكی له‌به‌ر خۆتان بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌یه‌كتری، چونكه‌ [[خودا بــه‌ربه‌ره‌كانی له‌خۆباییان ده‌كات، به‌ڵام به‌ره‌كه‌تی ده‌به‌خشێ‌ به‌ڕۆح‎سووكه‌كان.]] بۆیه‌ ڕۆح‏سووك بن له‌ژێر ده‌ستی به‌توانای خودا، تا له‌كاتی خۆی به‌رزتان بكاته‌وه‌. هه‌موو گیروگرفته‌كانتان بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و، چونكه‌ ئه‌و بایه‌ختان پێ‏ده‌دات.

چاوكراوه‌ بن‏و ئێشك‏بگرن، چونكه‌ شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ك شێرێكی به‌ نه‌ڕه‌نه‌ڕ له‌ده‌وروپشتتان ده‌سوڕێته‌وه‌، ده‌گه‌ڕێ‌ به‌دوای یه‌كێك تا بیخوات. به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ن‎و چه‌سپاوبن له‌باوه‌ڕ، بزانن خوشك‏و براكانیشتان هه‌مان ئازار ده‌چێژن ئه‌وانه‌ی وا له‌جیهانن. هه‌روه‌ها خودای هه‌موو به‌ره‌كه‌تێك، ئه‌وه‌ی بانگیكردووین بۆ شكۆمه‌ندییه‌ نه‌مره‌كه‌ی له‌عیسای مه‌سیحدا، دوای ئه‌وه‌ی تۆزێك ئازارتان چێژت، هه‌ر خۆی نوێ‌كه‌ره‌وه‌و چه‌سپێنه‌رو به‌هێزكه‌رو بناغه‌دانه‌ری ئێوه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات تاهه‌تایه‌. ئامین.

به‌ره‌كه‌تی ڕاستی خودا

به‌هۆی سلفانۆس، كه‌ به‌برای سه‌رڕاستی خۆمی ده‌زانم، به‌كورتی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسم، تیایدا هانتان‏ده‌ده‌م‏و شایه‌تیده‌ده‌م ئه‌مه‌ به‌ره‌كه‌ته‌ ڕاسته‌كه‌ی خودایه‌. تیایدا بچه‌سپێن. ئه‌وه‌ی له‌بابل وه‌ك ئێوه‌ هه‌ڵبژێرراوه‌، سڵاوتان لێ‌ده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌رقۆسی كوڕم سڵاوتان لێ‌ده‌كات. سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن به‌ماچی خۆشه‌ویستی. داوای ئاشتی بۆ هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، ئێوه‌ كه‌ له‌مه‌سیح‏دان.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.