Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 4
د ڵسۆزی له خزمه‌تكردن
له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا به به‌زه‌یی خۆی ئه‌م خزمه‌ته‌ی داوه به ئێمه، ئیتر نابێ ووره به‌ربده‌ین. چونكه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشرین‌و ته‌ڵه‌كه‌بازی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، فێڵ ناكه‌ین‌و ووشه‌ی خودا ناگۆڕین، به‌ڵكو به ده‌رخستنی ڕاستی ڕاستگۆیی خۆمان ده‌سه‌لمێنین بۆ ویژدانی هه‌موو خه‌ڵك له‌به‌رده‌م خودا. به‌ڵام گه‌ر مزگێنیه‌كه‌مان شاراوه بێ، ته‌نها لای ئه‌وانه شاراوه‌یه كه له‌ناوده‌چن، خوداوه‌ندی ئه‌م جیهانه [شه‌یتان] ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه‌ی وا كوێر كردووه، نه‌توانن ڕووناكی مزگێنی شكۆمه‌ندی مه‌سیح ببینن، ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خودایه. ئێمه مزگێنی بۆ خۆمان ناده‌ین، به‌ڵكو مزگێنی عیسای مه‌سیح ده‌ده‌ین كه خوداوه‌نده، ئێمه‌ش خزمه‌تكاری ئێوه‌ین له‌پێناوی عیسا. چونكه خودا بوو ووتی: [[با له‌تاریكی ڕووناكی هه‌ڵبێت]]، هه‌ر ئه‌و بوو دڵمانی ڕووناك كرده‌وه، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی زانیاری شكۆمه‌ندی خودا له‌ڕووی مه‌سیح.
به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌ی ئێمه هه‌مانه له‌ناو گۆزه‌ی گڵه، تا ئه‌و هێزه له ڕاده‌به‌ده‌ره ده‌ركه‌وێ، كه له‌خوداوه‌یه نه‌ك له‌خۆمان. ناخۆشی ته‌نگمان پێ هه‌ڵده‌چنێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، به‌ڵام ووره به‌رناده‌ین. سه‌رمان لێده‌شێوێ، به‌ڵام بی هیوا نابین. ده‌چه‌وسێینه‌وه، به‌ڵام خودا وازمان لـێ‌ناهێنێ، به زه‌ویماندا ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ناوناچین. هه‌موو كاتێ له له‌شماندا ئازاری مردنی عیسا هه‌ڵده‌گرین، تا ژیانیشی له له‌شمان ده‌ركه‌وێ. هه‌رچه‌نده ئێمه جارێ زیندووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه ده‌درێینه ده‌ست مردن له‌پێناوی عیسا، تا له له‌شی فه‌وتاومان ژیانی عیسا ده‌ركه‌وێ. ئیتر به‌م شێوه‌یه، مردن له‌ئێمه كار ده‌كات، به‌ڵام ژیان له‌ئێوه‌دا كار ده‌كات.
چاونه‌ترسی له خزمه‌تكردن
چونكه ئێمه هه‌مان ڕۆحی باوه‌ڕمان هه‌یه، بۆیه وه‌كو ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی: [[باوه‌ڕم كرد بۆیه قسه‌م كرد.]] ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه بۆیه قسه ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌زانین ئه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ندی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه، له‌گه‌ڵ عیسا ئێمه‌ش هه‌ڵده‌سێنێته‌وه، ئه‌وسا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌یه‌كه‌وه بۆ به‌رده‌می خۆی ده‌بات. ئه‌م شتانه هه‌مووی ده‌چێژین له‌پێناوی ئێوه‌دا، تا به‌ره‌كه‌تی خودا زۆر بێت بۆ خه‌ڵكێكی زیاتر، تاببێته مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سوپاسی زیاتر بۆ شكۆمه‌ندی خودا.
له‌به‌رئه‌وه ووره به‌رناده‌ین، گه‌ر به ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆك‌و ده‌روونمان ڕۆژ به‌رۆژ تازه‌تر ده‌بێته‌وه. ئه‌و ئازاره سووك‌و كه‌م خایه‌نه‌مان شكۆمه‌ندیه‌كی گرانی هه‌تاهه‌تایی لی دێته‌كایه‌وه بۆمان، چونكه ئێمه ته‌ماشای شته بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو ته‌ماشای شته نه‌بینراوه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه شته بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام شته نه‌بینراوه‌كان هه‌میشه‌یین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.