Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 3
خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ
ئایا ئێمه دووباره ده‌ست به ستایشكردنی خۆمان ده‌كه‌ین؟ یان پێویسته وه‌ك هه‌ندێ كه‌س ده‌یكه‌ن، ڕاسپارده نامه‌تان نیشان بده‌ین، یان ئێوه شتێكی وا به ئێمه بده‌ن؟ ئێوه نامه‌ی ئێمه‌ن كه له‌دڵمان نووسراوه، له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانرێ بخوێنرێته‌وه‌و بناسرێ. به‌ڵێ ده‌ركه‌وت ئێوه نامه‌ی مه‌سیحن، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و نووسیومانه، ئه‌مه‌ش به مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه به‌ڵكو به ڕۆحی زیندووی خودا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین نه‌نووسراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی دڵی مرۆڤ.
ئێمه متمانه‌یه‌كی له‌م جۆره‌مان هه‌یه به‌هۆی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌خودا. ئه‌وه‌ش نه‌ك بڵێین به‌تواناین تا بڵێین ئێمه شتێكمان هه‌یه، توانای ئێمه له‌خوداوه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه‌یدا به‌ئێمه تا ببین به‌خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ. په‌یمانی ڕۆح نه‌ك نووسراوی كۆن، چونكه نووسراوی كۆن ده‌كوژێ، به‌ڵام ڕۆح ژیان ده‌به‌خشێ.
گه‌ر بێت‌و ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌بێته هۆی مردن كه له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو [[[شه‌ریعه‌ت]]] به‌مه‌زنی هاتبێ، به شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌یانتوانی به‌ته‌واوی سه‌یری ڕووی مو‌سا بكه‌ن، به‌هۆی دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌موچاوی، كه فه‌وتاوه، ئاخۆ ده‌بێ چه‌ند به‌شكۆو مه‌زنتر بێ خزمه‌تی ڕۆحی پیرۆز؟ گه‌ر بێت‌و ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌بێته هۆی تاوانباركردن شكۆمه‌ندبێ، ئیتر ده‌بێ خزمه‌تی بێ‌تاوان كردن چه‌ند شكۆدارتر بێ؟ له‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی هه‌بوو شكۆدار نه‌ماوه ئێستا له‌به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ شكۆمه‌ندی ڕاده‌به‌ده‌ر. چونكه گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوچوو بوو شكۆدار بوو، باشه ئه‌وه‌ی نه‌مره ده‌بێ چ شكۆمه‌ندییه‌كی هه‌بێ!
چونكه ئێمه ئه‌م هیوایه‌مان هه‌یه، ئێمه چاونه‌ترسین. ئێمه وه‌ك مو‌سا نین، ئه‌وه‌ی پێچه‌ی له‌سه‌ر دهمو چاوی دانا، هه‌تا ئیسرائیلیه‌كان كۆتایی شكۆی فه‌وتاو نه‌بینن. به‌ڵكو مێشكیان تاریك بووه، چونكه تا ئه‌مڕۆش، كاتی په‌یمانی كۆن ده‌خوێننه‌وه، هه‌مان پێچه هه‌ر ماوه، چونكه ته‌نها به‌مه‌سیح لاده‌چێ، به‌ڵێ، تا ئه‌مڕۆ هێشتا مێشكیان داخراوه، كاتێ شه‌ریعه‌تی مو‌سا ده‌خوێنرێته‌وه بۆیان. به‌ڵام گه‌ر مرۆڤ ڕووبكاته خوداوه‌ند، ئه‌وسا ئه‌و پێچه‌یه لاده‌چێ. ئێستا خوداوه‌ند ڕۆحه، جا ڕۆحی خوداوه‌ند له‌هه‌ركوێ بێت، ئازادی له‌وێیه. ئێمه هه‌موومان به‌ڕوویه‌كی كراوه ته‌ماشای شكۆمه‌ندی خوداوه‌ند ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك له‌ئاوێنه‌دا، ده‌گۆڕێین بۆ وێنه‌ی ئه‌و، له‌پله‌یه‌كی شكۆمه‌ندی بۆ پله‌یه‌كی تر، ئه‌وه‌ش له‌خوداوه‌نده‌وه دێت كه ڕۆحه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.