Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 2
له‌به‌رئه‌وه بڕیارمدا نه‌یه‌م بۆ لاتان، تاكو سه‌ردانه‌كه‌م به غه‌مباریه‌وه نه‌بێ. چونكه گه‌ر من دڵته‌نگم كردن، ئیتر كێ دڵشادم ده‌كات جگه له‌ئێوه كه دڵته‌نگم كردوون؟ بۆیه نامه‌ی پێشوم بۆ نووسین، تا كاتێ هاتم دڵگران نه‌بم به‌وانه‌ی پێویسته ببنه سه‌رچاوه‌ی خۆشیم. باوه‌ڕم به هه‌مووتان هه‌یه، كه‌وا خۆشی من خۆشی هه‌مووتانه. كاتێ نامه‌ی یه‌كه‌مم بۆ ناردن زۆر غه‌مبارو دڵته‌نگ بووم‌و فرمێسك به‌چاومدا ده‌هاته‌خواره‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو دڵته‌نگتان بكه‌م به‌ڵكو تا بزانن من چه‌ند ئێوه‌م خۆشده‌وێ.
لـێخۆشبوون له گوناهبار
گه‌ر هاتوو یه‌كێكتان بووه هۆی دڵته‌نگیتان، ئه‌مه ته‌نها من دڵته‌نگ ناكات، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ك هه‌مووتان، گه‌ر زۆرم نه‌ووتبێ. ئێستا ئیتر به‌سه ئه‌و سزایه‌ی له‌لایه‌ن زۆربه‌تانه‌وه دراوه به‌سه‌ر ئه‌و كابرایه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه باشتره بۆتان لێیخۆشبنو دڵنه‌وایی بكه‌ن، ئه‌گینا خه‌فه‌ت گیانی تێكده‌شكێنێ. له‌به‌رئه‌وه ڕاتانده‌سپێرم خۆشه‌ویستی خۆتانی بۆ ده‌ربڕن. من ئه‌مه‌م بۆ نووسیون هه‌تا تاقیتان بكه‌مه‌وه‌و ببینم ئایا بۆ هه‌موو شتێك ملكه‌چن. گه‌ر هاتوو له‌یه‌كێك خۆش بوون، ئه‌وسا منیش لێیخۆش ده‌بم. جا له‌به‌ر ئێوه له‌به‌رده‌م مه‌سیح له‌و كه‌سه یاخود له‌و شته خۆش ده‌بم. تا شه‌یتان ده‌ست به‌سه‌رماندا نه‌گرێت، چونكه ئێمه له‌مه‌به‌سته‌كانی شه‌یتان بێ‌ئاگا نین.
سه‌ركه‌وتن به‌هۆی عیسا
كاتێ گه‌یشتمه شاری ترواس تا مزگێنی مه‌سیح بده‌م، ئه‌وسا ده‌رگای كاركردنی خوداوه‌ندم بۆ كرایه‌وه. به‌ڵام زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم، چونكه تیتۆسی برام نه‌دۆزیه‌وه، ئیتر ماڵئاواییم له‌باوه‌ڕداران كرد‌و ڕۆیشتم بۆ ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا.
به‌ڵام سوپاس بۆ خوا، ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنمان ده‌بات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئێمه له‌هه‌موو شوێنێك زانیاری مه‌سیح بڵاوده‌كاته‌وه وه‌ك بۆنێكی خۆش. ئێمه لای خودا بۆنی خۆشی مه‌سیحین له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان دهبێو له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن. بۆ ئه‌وانه بۆنی مردنه بۆ مردن، بۆ ئه‌وانی تر بۆنی ژیانه بۆ ژیان، ئایا كێ به‌توانایه بۆ ئه‌م كاره؟ ئێمه وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵك بازرگانی ناكه‌ین به ووشه‌ی خودا، به‌ڵكو به دڵسۆزی له‌به‌رده‌م خودا‌و له‌لایه‌ن خوداوه باسی عیسای مه‌سیح ده‌كه‌ین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.