Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم تیمۆساوس 4

‏فێركه‌رانی دوو‏ڕوو و درۆزن

ڕۆحی پیرۆز به‌ڕوون‎و ئاشكرا پێمان ده‌ڵێ‌، له‌ كۆتایی زه‌مانه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س له‌‏باوه‌ڕیان هه‌ڵ‎ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، شوێنی ڕۆحی چه‌واشه‌و فێركرده‌كانی شه‌یتان ده‌كه‌ون، هی ئه‌وانه‌ی دووڕوو و درۆزنن، ویژدانیان داخ‏كراوه‌و مردووه‌، ئه‌وانه‌ ڕێگای ژن‎هێنان‏و شووكردن له‌خه‌ڵكی ده‌گرن، هه‌ر‏وه‌ها جۆره‌ها خواردن كه‌ ‏خودا دروستی كردووه‌ تا به‌سوپاسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران‏و ئه‌وانه‌ی ڕاستییان ناسیووه‌ بخورێ‌، ئه‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خودا دروستیكردووه‌ چاكه‌، هیچی خراپی تێدا نییه‌ گه‌ر مرۆڤ به‌‏سوپاسه‌وه‌ وه‌ریگرێت، چونكه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ به‌هۆی ووشه‌ی خوداو نوێژه‌وه‌ پیرۆز ده‌بێت.

خزمه‌تكاری باشی مه‌سیح

‏ گه‌ر تۆ ئه‌م شتانه‌ وا به‌بیری خوشك‏و برایان بخه‌یته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بیت به‌‏خزمه‌تكارێكی باشی عیسای مه‌سیح، له‌سه‌ر ووشه‌ی باوه‌ڕو فێركردنی ڕاست ده‌ڕۆیت، ئه‌وه‌ی تۆ شوێنی كه‌وتووی. خۆت دووربخه‌وه‌ له‌خوانه‌ناس‏و ئه‌فسانه‌ی هیچ‎و پووچ، خۆت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر خوا‏ترسی. وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێ‌ شت باشه‌، به‌ڵام خواترسی بۆ هه‌موو شتێك باشه‌، چونكه‌ به‌ڵێنی ژیانی ئێستاو داهاتووی تێدایه‌.

‏ ئه‌م ووته‌یه‌ ڕاسته‌و شایانی قبوڵ كردنی ته‌واوه‌. ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ماندوو ده‌بین‏و تێده‌كۆشین، چونكه‌ هیوامان به‌ خودای زیندووه‌، ئه‌وه‌ی ڕزگاركه‌ری هه‌موو خه‌ڵكه‌ به‌تایبه‌تی باوه‌ڕداران.

‏ به‌م شتانه‌ خه‌ڵكی فێر بكه‌و ڕایان‎سپێره‌. ڕێگا به‌‏كه‌س مه‌ده‌ گاڵته‌ به‌‏گه‌نجێتیت ‎بكات، به‌ڵكو ببه‌ به‌‏نموونه‌ بۆ باوه‌ڕداران له‌‏قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وت، له‌خۆشه‌ویستی‏و باوه‌ڕو پاكیت. تا كاتی هاتنم له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز به‌رده‌وام‏به‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ووتاردان‏و فێركردنیان. ئه‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌ته‌ پشت‎گوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ وه‌حی وه‌رت‏گرتووه‌ كاتێ‌ پیران ده‌ستیان خسته‌ سه‌رت.

‏ بایه‌خ به‌م شته‌ بده‌، هه‌موو توانای خۆتی تیادا به‌كار بهێنه‌ تا پێشكه‌وتنت ده‌ربكه‌وێ‌ له‌هه‌موو شتێك بۆ هه‌موو خه‌ڵكی. باش ئاگاداری خۆت‏و فێركردنت‏به‌، به‌رده‌وام‏به‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌، چونكه‌ گه‌ر ئه‌مه‌ت‎كرد خۆت‏و گوێگرانیشت ڕزگاریان ده‌بێت.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.