Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم تیمۆساوس 3
مه‌رجه‌كانی چاو‌دێر
ئه‌م ووشه‌یه ڕاسته: كێ بیه‌وێ ببێ به‌چاودێر، ئه‌وه ده‌یه‌وێ كارێكی چاك بكات. چاو‌دێر ده‌بێ بێ كه‌موكوڕی بێت، یه‌ك ژنی هه‌بێت، ژیر‌و ووریا بێت، به‌ئابڕوو و به‌رێز بێت، میوانداری نامۆ بكات، بتوانێ خه‌ڵكی فێر بكات، سهرخۆشو شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، به‌ڵكو زمانشیرین بێت، حه‌زی له‌ناكۆكی نه‌بێت، چاوی له پاره نه‌بێت، خێزانه‌كه‌ی به‌باشی به‌ڕێوه ببات، منداڵی ملكهچو به‌ڕێز بن. گه‌ر یه‌كێك نه‌توانێ به‌باشی خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، ئیتر چۆن ده‌توانێت بایه‌خ به‌كۆمه‌ڵی خودا بدات؟ چاو‌دێر ده‌بێ تازه نه‌بێت له‌باوه‌ڕ، تا تووشی لووتبهرزیو ئه‌و سزایه نه‌بێت كه به‌سه‌ر شه‌یتان دراوه، ده‌بێت ناوبانگی باش بێت لای ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن، تاوه‌كو قسه‌ی نهیهتهسهرو بكه‌وێته داوی شه‌یتان.
مه‌رجه‌كانی خزمه‌تكار
هه‌روه‌ها خزمه‌تكاران ده‌بێ به‌ڕێز بن، دوو زمان نه‌بن، سه‌رخۆش نه‌بن، هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حه‌رام نه‌ده‌ن، ده‌بێ به ویژدانێكی پاك ده‌ست به نهێنی باوه‌ڕه‌وه بگرن، یه‌كه‌مجار ده‌بێت تاقیبكرێنه‌وه، كه ده‌ركه‌وت بێ كه‌موكوڕین، ئینجا بۆیان هه‌یه ده‌ستبكه‌ن به‌كاری خۆیان وه‌ك خزمه‌تكار. هه‌روه‌ها ژنه‌كانیشیان ده‌بێ به‌ڕێز بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، به‌ڵكو ژیر‌و ووریابن، سه‌رڕاست‌و پاك بن له‌هه‌موو شتێك. ئه‌و خزمه‌تكارانه ته‌نهـا ده‌بێ یــه‌ك ژنیان هه‌بێ، به‌باشی ماڵ‌و منداڵیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، چونكه ئه‌و خزمه‌تكارانه‌ی بهڕێكو پێكی به‌كاری خۆیان هه‌ڵده‌ستن، ناوبانگی باش‌و متمانه‌یه‌كی مه‌زن له‌باوه‌ڕیان به‌عیسای مه‌سیح به‌ده‌ست ده‌هێنن.
مه‌زنترین نهێنی
من هه‌موو ئه‌و شتانه‌م بۆ نووسیوی، هه‌رچه‌نده هیوادارم ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆم بێم بۆ لات، به‌ڵام گه‌ر نه‌متوانی بێم بۆ لات، خۆت ده‌زانی چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌یت له‌ماڵی خودا، واته كۆمه‌ڵی خودای زیندوو، كه كۆڵه‌كه‌و بناغه‌ی ڕاستییه. هیچ گومانی تیادا نییه، ئێمه نهێنی خواترسی ڕاده‌گه‌ێنین:
(ئه‌و له‌شێوه‌ی له‌ش ده‌ركه‌وت،
ڕۆحی پیرۆز شایه‌تی ڕاستییه‌كه‌یدا،
له‌لایه‌ن فریشته‌كان بینرا،
له‌نیۆ گه‌لان مزگێنی پێدرا،
له‌جیهان باوه‌ڕی پێكرا،
به‌رزكرایه‌وه بۆ شكۆداری.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.