Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم تیمۆساوس 2

نوێژكردن به‌ كۆمه‌ڵ

له‌پێش هه‌موو شتێك داوا ده‌كه‌م، داخوازی به‌كوڵتان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بۆ لای خوداو نوێژی بۆ بكه‌ن‏و لێی بپارێنه‌وه‌و سوپاسی بكه‌ن بۆ هه‌موو خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها بۆ پادشاو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، تا به‌ هێمنی‏و ئاشتی بژین به‌ خوداترسیو ڕێزه‌وه‌. ئه‌مه‌ش شتێكی چاك‏و په‌سه‌ندكراوه‌ لای خودای ڕزگاركه‌رمان، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌ هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت‏و بۆ ڕاستی ناسین بێن. چونكه‌ هه‌ر یه‌ك خودا هه‌یه‌و ‏یه‌ك په‌یوه‌ندی‏رێكخه‌ر هه‌یه‌ له‌‏نێوان خوداو مرۆڤدا، ئه‌ویش عیسای مه‌سیحی مرۆڤه‌. ئه‌وه‌ی خۆی به‌خت‎كرد وه‌ك كه‌فاره‌ت ‏بۆ هه‌مووان، شایه‌تی ئه‌مه‌ش له‌كاتی خۆی بوو، خودا منی كردووه‌ به‌ مزگێنی‏ده‌رو نێرراوی خۆی بۆ ئه‌مه‌. من ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم‏و درۆ ناكه‌م، فێركه‌ری باوه‌ڕو ڕاستیم بۆ گه‌لان.

ده‌مه‌وێ‌ پیاوان له‌‏هه‌موو شوێنێك نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی پاكیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بێ‌ تووڕه‌یی‏و ناكۆكی. ‏ژنانیش با خۆیان به‌ جلێك بڕازێننه‌وه‌ ڕێزو ئابڕووی تیابێت، نه‌ك خۆیان برازێننه‌وه‌ به‌ پرچی ئه‌گریجه‌كراو و به‌‏زێڕو مرواری‏و جلی گرانبه‌هاوه‌، به‌ڵكو به‌ كرداری چاك شایانی ژنێكی له‌‏خواترس بێت.

‏ ژن ده‌بێت به‌ بێ‌ده‌نگی‏و ملكه‌چی فێر بێت. من ڕێگا ناده‌م به‌ژن خه‌ڵكی فێربكات‏و زاڵ بێت به‌سه‌ر پیاو‏، به‌ڵكو ده‌بێت بێ‌ده‌نگ بێت، چونكه‌ خودا یه‌كه‌مجار ئاده‌می دروست‎كرد ئینجا حه‌وا، هه‌روه‌ها ئاده‌م نه‌بوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تا، به‌ڵكو ژن بوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو كه‌وته‌ گوناهه‌وه‌. به‌ڵام ژن به‌ منداڵ‏بوون ڕزگاری ده‌بێت گه‌ر له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی‏و باوه‌ڕو پیرۆزی‏و ڕه‌فتار جوانی به‌رده‌وام بێت.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.