Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم سالۆنیکی 1
له پۆڵسو سیلوانسو تیمۆساوسه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی شاری ته‌سالۆنیكی، با به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتی خودای باوك‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ.
سوپاس بۆ باوه‌ڕداران
ئێمه هه‌موو كاتێ سوپاسی خودا ده‌كه‌ین له‌پێناوی ههمووتانو هه‌رده‌م یادتان ده‌كه‌ین لهنوێژهكانمان، هه‌میشه له‌به‌رده‌م خودای باوك یادی كرداری باوه‌ڕو ماندوبوونی خۆشه‌ویستیو ئارام گرتنی هیواتان له‌عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند ده‌كه‌ین. ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویستی خودا، ئێمه ده‌زانین خودا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه. كاتێ ئێمه مزگێنی عیسای مه‌سیحمان بۆتان هێنا، ئه‌وه ته‌نها ووشه نه‌بوو، به‌ڵكو توانای خودا‌و پڕبوون بوو له‌ڕۆحی پیرۆز‌و له‌دڵنیایی ته‌واو به خودا. خۆتان ده‌زانن یه‌كه‌م نامه‌ی پۆڵس بۆ باوه‌ڕدارانی ته‌سالۆنیكی، چۆن له‌ناوتان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه چ جۆره كه‌سێك بووین، ئێوه شوێنی ڕێگای خوداوه‌ندو ئێمه كه‌وتن، چونكه ئێوه له‌ته‌نگانه‌یه‌كی زۆردا ووشه‌ی خوداتان به‌خۆشیه‌وه له‌ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرت. به شێوه‌یه‌ك ئێوه بوون به نموونه بۆ هه‌موو باوه‌ڕدارانی ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاو ئه‌خائیه. ته‌نها ده‌نگوباسی بڵاوكردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خوداوه‌ندتان له‌ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاو ئه‌خائیه بڵاونه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌نگوباسی باوه‌ڕتان له‌هه‌موو شوێنێك بڵاوبووه‌ته‌وه، ئیتر پێویست ناكات له‌و باره‌یه هیچ شتێك بڵێین. چونكه باوه‌ڕداران خۆیان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێمان‌دا، هاتنمان بۆ لاتان یه‌كه‌مجار چ كارێكی كرده سه‌رتان، به‌وه‌ی وازتان له‌بتپه‌رستی هێناوه‌و ڕووتانكردووهته خودا، واته په‌رستنی خودای ڕاست‌و زیندوو. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌كه‌ن له‌ئاسمان، ئه‌وه‌ی خودا هه‌ڵیسانده‌وه له‌نێو مردووان، واته عیسا ئه‌وه‌ی ڕزگارمان ده‌كات له تووڕه‌یی داهاتووی خودا.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.