Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 13
گرنگی خۆشه‌ویستی
گه‌ر بێت‌و به هه‌موو زمانه‌كانی جیهانو فریشته‌كان بدوێم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێ، ئه‌وا من وه‌ك گرمه‌گرمی دههۆڵو زیڕه‌زیڕی زۆرنا وام. گه‌ر بێت‌و به‌ووشه‌ی خودا بدوێم‌و هه‌موو نهێنیو زانیارییه‌ك بزانمو باوه‌ڕێكی ته‌واوی وام هه‌بێ بتوانم چیای پێ هه‌ڵكه‌نم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێ، ئه‌وا هیچ نیم. گه‌ر بێت‌و هه‌موو سامانم به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكه‌م‌و تا سووتان ژیانم پێشكه‌ش بكه‌م، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێ، ئه‌وا هیچ سوودی بۆم نابێ. خۆشه‌ویستی دان بهخۆگرتنو ڕۆح سووكییه، خۆشه‌ویستی شانازی نییه، چاوپیسی نییه، لووتبه‌رزی نییه، خۆشه‌ویستی توندڕه‌وی نییه، داوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ناكات، زوو تووڕه نابێ‌و به‌هه‌ڵه‌كانی پێشوودا ناچێته‌وه، خۆشه‌ویستی به‌خراپه دڵخۆش نابێ، به‌ڵكو بۆ ڕاستی دڵشاد ده‌بێ. خۆشه‌ویستی هه‌موو كاتێ به‌رگه ده‌گرێ، هه‌موو كاتێ باوه‌ڕ ده‌كات، هه‌موو كاتێ هیوای هه‌یه، هه‌موو كاتێ ئارام ده‌گرێ. خۆشه‌ویستی هه‌رگیز نافه‌وتێ، به‌ڵام دوان به ووشه‌ی خودا نامێنێ‌و دوان به‌زمانه ڕۆحیه‌كانیش به‌سه‌رده‌چێ، هه‌روه‌ها زانیاریش نامێنێ. چونكه زانیاریمان ته‌واو نییه، هه‌روه‌ها دوانمان به‌ووشه‌ی خوا ته‌واو نییه، به‌ڵام كاتێ ته‌واو دێت، ئه‌وسا ناته‌واو نامێنێ. كاتێ منداڵ بووم وه‌ك منداڵێك قسه‌م ده‌كرد، وه‌ك منداڵ تێده‌گه‌یشتم، وه‌ك منداڵ بیرم ده‌كرده‌وه. به‌ڵام ئێستا بووم به‌پیاو، ئه‌وه‌ی شتی منداڵیبوو وازم لێ‌هێنا. چونكه ئێستا ته‌ماشای ئاوێنه‌یه‌كی تاریك ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه. من ئێستا به‌شێك له‌زانینم هه‌یه، به‌ڵام دوایی به‌ته‌واوی خوداوه‌ند ده‌ناسم، هه‌روه‌ك ئه‌و به‌ته‌واوی من ده‌ناسێ. جا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه باوه‌ڕو هیواو خۆشه‌ویستیه، ئه‌مانه سێ شتن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی له‌هه‌موویان مه‌زنتره.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.