Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 12
به‌هره‌كانی ڕۆحی پیرۆز
ئه‌ی برایان، سه‌باره‌ت به به‌هره ڕۆحیه‌كان ده‌مه‌وێ لاتان شاراوه نه‌بێ. ئێوه ده‌زانن كاتێ بتپه‌رست بوون، ڕاتان ده‌كرد به‌دوای بته لاڵه‌كان تا بیانپه‌رستن. بۆیه من ده‌مه‌وێ ئێوه تێبگه‌ن كه هیچ كه‌سێك نییه بدوێ به‌ڕۆحی خودا‌و بڵێ (نه‌فره‌ت له‌عیسا)، هه‌روه‌ها هیچ كه‌س ناتوانێ بێ ڕۆحی پیرۆز بڵێ (عیسا خوداوه‌نده.)
چه‌نده‌ها به‌هره هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووی له یه‌ك ڕۆحه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆر خزمه‌ت هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووی له یه‌ك خوداوه‌نده‌وه‌یه، جۆره‌ها كاریش هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك خودایه ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ده‌كات له‌هه‌موو كه‌سێك.
جا به‌یه‌كێك ئاشكرا بوونی ڕۆحی ده‌درێ، ئه‌مه‌ش سوودی بۆ هه‌مووانه. یه‌كێك به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه قسه‌ی دروست‌و دانای پێ ده‌به‌خشرێ، بۆ یه‌كێكی تر قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕۆح. هه‌ر هه‌مان ڕۆحیش به یه‌كێك باوه‌ڕ ده‌به‌خشێ، به‌وی دیكه‌ش به‌هره‌ی نه‌خۆش چاككردنه‌وه به‌یه‌ك ڕۆح، هه‌روه‌ها یه‌كێك توانای كردنی كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری پێ ده‌بــه‌خشرێ، یه‌كێكی دیكه‌ش دوان بــه ووشــه‌ی خــودا، یه‌كێكی دیكه‌ش توانای لێك جیاكردنه‌وه‌ی ڕۆحه‌كان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش زمانه ڕۆحیه‌كان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانانه. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موو كـاری یــه‌ك ڕۆح‌و هــه‌مان ڕۆحن، به هه‌ر یه‌كێك چۆن بیه‌وێ ده‌یدا.
یه‌ك لهشو ئه‌ندامی زۆر
چۆن له‌ش یه‌كه‌و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه، ئه‌و ئه‌ندامانه چه‌ند زۆرن، به‌ڵام یه‌ك له‌ش پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ها مه‌سیح به‌م شێوه‌یه‌یه. چونكه ئێمه به‌یه‌ك ڕۆح له‌ئاو هه‌ڵكێشراین بۆ یه‌ك له‌ش. گه‌ر ئێمه جووله‌كه بین یاخود یۆنانی، كۆیله بین یاخود سه‌ربه‌ست، ئێمه هه‌موو له یه‌ك ڕۆحمان خواردۆته‌وه. كه‌واته له‌ش یه‌ك ئه‌ندام نییه به‌ڵكو كۆمه‌ڵه ئه‌ندامێكه. گه‌ر بێت‌و قاچ بڵێ: (چونكه من ده‌ست نیم ئیتر من سه‌ر به له‌ش نیم،) ئایا ئیتر به ئه‌ندامی له‌ش دانانرێ؟ هه‌روه‌ها گه‌ر بێت‌و گوێ بڵێ: (چونكه من چاو نیم، ئیتر من سه‌ر به له‌ش نیم،) ئایا به ئه‌ندامی له‌ش دانانرێ؟ گه‌ر هاتوو له‌ش هه‌مووی چاو بووایه، ئیتر چۆن شتمان ده‌بیست؟ هه‌روه‌ها هه‌مووی گوێ بووایه، ئیتر چۆن بۆنمان ده‌كرد؟ له‌به‌رئه‌وه خودا هه‌ر ئه‌ندامێكی له‌شی له‌شوێنێكی تایبه‌ت داناوه، به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ. جا كوا له‌ش گه‌ر هه‌مووی یه‌ك ئه‌ندام بووایه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌تا وا نییه، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان زۆرن به‌ڵام یه‌ك له‌شن. به‌م شێوه‌یه، چاو ناتوانێ به ده‌ست بڵێ: (پێویستم پێت نییه.) هه‌روه‌ها سه‌ر به هه‌ردوو قاچ بڵێ: (پێویستم پێتان نییه.) ئه‌وه‌ی به لاوازترین ئه‌ندام دایده‌نێن له له‌ش، ئه‌وه ئه‌ندامێكی پێویسته. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له له‌شدا ئه‌وه‌نده ڕێزی نییه، زیاتر ڕێزی بۆ داده‌نێن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی به شه‌رمه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین، ڕێزی تایبه‌تی لێ‌ده‌گیرێ. به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌نرخن پێویستیان به‌مه نییه، چونكه خودا ئه‌ندامه‌كانی له‌شی به شێوه‌یه‌ك دروست كردووه ته‌نانه‌ت بۆ بچووكترین ئه‌ندامی له‌ش نرخێكی تایبه‌تی داناوه، تاكو له‌ش ناكۆكی تیادا په‌یدا نه‌بێ، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان یه‌ك بایه‌خیان هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌یه‌كتری. گه‌ر هاتوو ئه‌ندامێك ئازاری هه‌بوو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵی ئازار ده‌چێژن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌ندامان ڕێزی لێ‌نرا، ئه‌وا هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵی دڵخۆش ده‌بن. له‌ڕاستیدا ئێوه له‌شی مه‌سیحن، هه‌ر یه‌كه‌تان له‌ئه‌و ئه‌ندامێكه. خودا له‌كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خۆی یه‌كه‌مجار نێرراوانی دانا، دووه‌مجار ئه‌وانه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن، سێهه‌مجار فێركه‌ران. ئینجا به‌هره‌كانی كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر: نه‌خۆش چاككردن‌و یارمهتیدانو بهڕێوهبردنو دوان به زمانه ڕۆحیه‌كان. ئایا ئه‌وانه هه‌موویان نێرراون؟ یاخود هه‌موو به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن؟ یان هه‌موو فێركه‌رن؟ یا هه‌موویان به‌هره‌ی كاری سه‌رسوڕهێنه‌ریان دراوه‌تێ؟ ئایا هه‌موویان به‌هره‌ی چاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیان دراوه‌تێ؟ یان هه‌موویان ده‌توانن به‌زمانی ڕۆحی بدوێن؟ یاخود توانای ڕوونكردنه‌وه‌ی زمانه ڕۆحییه‌كانیان هه‌یه؟ ئێوه هه‌وڵی به‌هره‌ی باشتر بده‌ن، ئه‌وسا من ڕێگایه‌كی باشترتان نیشانده‌ده‌م.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.