Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 11
به‌شوێن پێی مندا بڕۆن وه‌ك چۆن منیش به‌شوێن پێی مه‌سیح دا ده‌ڕۆم.
نوێژكردن له‌كۆبوونه‌وه
ستایشتان ده‌كه‌م چونكه هه‌میشه یادم دهكهنو له‌سه‌ر ئه‌و خووڕه‌وشتانه ده‌ڕۆن به‌و شێوه‌ی پێمداون. به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه بزانن كه مه‌سیح سه‌ری هه‌موو پیاوێكه‌و پیاویش سه‌ری ئافره‌ته‌و خودا‌ش سه‌ری مه‌سیحه. هه‌ر پیاوێك به‌سه‌ری داپۆشراو نوێژ بكا یاخود به‌ووشه‌ی خودا بدوێ ئه‌وا شوره‌یی به‌سه‌ر خۆی ده‌هێنێ، هه‌روه‌ها هه‌ر ئافره‌تێك به‌سه‌ری دانه‌پۆشراو نوێژ بكا یاخود به‌ووشه‌ی خودا بدوێ، ئه‌وا شوره‌یی به‌سه‌ر خۆی ده‌هێنێ، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئافره‌تێك وایه كه سه‌ری تاشرابێ. گه‌ر ئافره‌تێك سه‌ری دانه‌پۆشێ، باشتره قژی ببڕێ، به‌ڵام گه‌ر هاتوو بۆ ئه‌و ئافره‌ته شوره‌یی بوو قژی ببڕێ یاخود بیتاشێ، ئه‌وا پێویسته سه‌ری داپۆشێ. كه‌واته پیاو نابێ سه‌ری داپۆشێ، چونكه وێنه‌و شكۆمه‌ندی خودایه، به‌ڵام ژن شكۆمه‌ندی پیاوه. چونكه پیاو له‌ژن نییه، به‌ڵكو ژن له‌پیاوه. پیاو دروست نه‌كراوه بۆ ژن، به‌ڵكو ژن دروستكراوه بۆ پیاو. بۆیه پێویسته ژن سه‌ری داپۆشێ له‌پێناوی فریشته‌كان. له خوداوه‌ند ژن سه‌ربه‌خۆ نییه سه‌باره‌ت به‌پیاو، هه‌روه‌ها پیاویش سه‌باره‌ت به‌ژن. چونكه هه‌روه‌ك ژن له‌پیاو دروستكراوه، ئاواش پیاو له‌ژن له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوداوه‌یه.
كه‌واته خۆتان حوكم بده‌ن: ئایا شتێكی جوانه بۆ ژن بێ سه‌رپۆش نوێژ بكات بۆ خودا؟ ئایا هه‌مان باری سروشتی فێرتان ناكات، شه‌رمه‌زارییه بۆ پیاو قژی درێژ بكات، به‌ڵام شانازییه بۆ ژن قژی درێژكاته‌وه؟ چونكه خودا قژی پێ‌داوه بۆ داپۆشینی. لێره گه‌ر یه‌كێ بیه‌وێ به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌مه بكات، ئیتر ئه‌وه له‌گه‌ڵ خووڕه‌وشتی ئێمه‌و كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی خودا ڕێك ناكه‌وێ.
نانخواردنی خوداوه‌ند
ئامۆژگاریه‌كانم ستایشكردنی ئێوه نییه، چونكه كۆبوونه‌وه‌كانتان زیانی له‌سوود زیاتره. چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بیستم، كاتێ ئێوه كۆده‌بنه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران ناكۆكی له‌نێوانتان هه‌یه. تاڕاده‌یه‌كیش باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌م. چونكه ده‌بێ له‌نێوانتان ناكۆكی گومڕابوون هه‌بێ تا له‌نێوانتان باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه ده‌ربكه‌وێ. كاتێ كۆده‌بنه‌وه ئه‌وه بۆ نانی خوداوه‌ند نییه. به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌تان پێش ئه‌وه‌یتر ده‌كه‌وێ بۆئه‌وه‌ی بۆ خۆی بخوات، به‌ڵام هه‌یه له‌ناوتان به‌برسێتی ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێكیشتان سه‌رخۆش ده‌بێ. ئایا ماڵتان نییه تیایدا بخۆن‌و بخۆنه‌وه؟ یاخود ده‌تانه‌وێ به‌سووكی سه‌یری كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خودا بكهنو هه‌ژاره‌كان شه‌رمه‌زار بكه‌ن كه هیچیان نییه؟ كه‌واته چیتان پێ‌بڵێم؟ ئایا ستایشتان بكه‌م؟ نه‌خێر، ئه‌مه ناكه‌م. ئه‌وه‌ی من به ئێوه‌م دا له‌خوداوه‌ند وه‌رمگرتووه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو عیسای خوداوه‌ند ئه‌و شه‌وه‌ی تیایدا ده‌درا به‌ده‌سته‌وه نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودای كرد، له‌تیكردو ووتی: (وه‌ری بگرن بیخۆن، ئه‌مه له‌شی منه له‌پێناوی ئێوه‌دا شكاوه، جا ئه‌مه بكه‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌م.) به‌هه‌مان شێوه دوای نان خواردن، جامه‌كه‌ی ههڵگرتو ووتی: (ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به‌خوێنی من، جا ئه‌مه بكه‌ن هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه بۆ یادكردنه‌وه‌م.) كه‌واته، هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد‌و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه به‌مه مردنی خوداوه‌ند ڕاده‌گه‌ێنن، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه. جا هه‌ر یه‌كێك له‌م نانه بخوات‌و له‌م جامه‌ی خوداوه‌ند بخواته‌وه بێ ئه‌وه‌ی شایانی بێ، تاوانباره به‌رامبه‌ر بهلهشو خوێنی خوداوه‌ند.
با هه‌ر یه‌كه خۆی تاقیبكاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی له‌م نانه بخوات‌و له‌م جامه بخواته‌وه. هه‌ر یه‌كێك بخوات‌و بخواته‌وه بێ ئه‌وه‌ی مانای له‌ش تێبگات ئه‌وا حوكمی خودا به‌سه‌ر خۆی ده‌هێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر نهخۆشو لاوازتان تیادایه، هه‌ندێكیش مردوون. به‌ڵام گه‌ر ئێمه حوكم به‌سه‌ر خۆمان بده‌ین، ئه‌وا تاوانبار نه‌ده‌كراین. به‌ڵام كاتێ خوداوه‌ند حوكم به‌سه‌رمان بدات ته‌مێمان ده‌كات، تاكو تاوانبار نه‌كرێین له‌گه‌ڵ جیهان.
ئه‌ی برایان، كاتێ به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ نان خواردن، چاوه‌ڕێی یه‌كتری بكه‌ن. گه‌ر یه‌كێكتان برسی بوو با له‌ماڵه‌وه نان بخوات، تا كۆنه‌بنه‌وه بۆ تاوانبار كردنی. سه‌باره‌ت به‌شته‌كانیتر كاتێ هاتم بۆ لاتان ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.