Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 67

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،

ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،1

تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،

ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،

چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و

ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.

ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،

خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.

خودا بەرەکەتدارمان دەکات،

سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

Source notes (1)
  1. Footnote لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.