Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەکەریا 13

پاکبوونەوە لە گوناه

«لەو ڕۆژەدا کانییەک بۆ بنەماڵەی داود و بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکرێتەوە بۆ پاککردنەوەیان لە گوناه و گڵاوی.»

یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، ناوی بتەکان لە خاکەکەدا ڕیشەکێش دەکەم و ئیتر یادیان ناکرێتەوە. هەروەها پێغەمبەرەکان و ڕۆحی گڵاو1 لە خاکەکە ڕادەماڵم. وای لێدێت ئەگەر کەسێک پێشبینی بکات، ئەوا دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، پێی دەڵێن: ”دەبێت بمریت، چونکە بە درۆ بە ناوی یەزدانەوە قسەت کردووە.“ ئینجا کاتێک پێشبینی دەکات دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، بە خەنجەر لێی دەدەن.

«ئینجا لەو ڕۆژەدا هەر پێغەمبەرێک بە پێشبینی بینینەکەی شەرمەزار دەبێت. جلی پێغەمبەران کە کەوای موودارە لەبەری ناکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنن. هەریەکە و دەڵێت: ”من پێغەمبەر نیم. من کابرایەکی جوتیارم، چونکە هەر لە منداڵیمەوە خاک سەرچاوەی بژێویم بووە.“ ئەگەر کەسێک بپرسێت: ”ئەم برینانە چین لە جەستەت؟“ ئەویش وەڵام دەداتەوە: ”ئەوەیە کە لە ماڵی دۆستانم پێی بریندار بووم.“

لێدان لە شوانەکە

«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:

ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە،

لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە!

لە شوانەکە بدە،

مەڕەکان پەرت دەبن،

پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.»

یەزدان دەفەرموێت: «ئینجا لە هەموو زەوی،

دوو لەسەر سێیان لێیان دەدرێت و دەمرن،

یەک لەسەر سێ تێیدا دەمێنێتەوە.

ئەو یەک لەسەر سێیەش دەخەمە ناو ئاگرەوە،

وەک زیو دەیانپاڵێوم،

وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە.

ئەوان بە ناوی منەوە نزا دەکەن و

منیش وەڵامیان دەدەمەوە،

من دەڵێم: ”ئەوان گەلی منن،“

ئەوانیش دەڵێن: ”یەزدان خودای ئێمەیە.“»

Source notes (1)
  1. Footnote ڕۆحی پیسی هاندەر بۆ ئەنجامدانی کاری گڵاو.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.