Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 87

زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.

خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،

یەزدان دەروازەکانی سییۆنی

لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.

ئەی شاری خودا،

بە شکۆمەندی باست کراوە:1

«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،

خەڵکی ڕاهەب2 و بابل لەنێویاندان،

لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،

سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»

دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و

خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»

یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:

«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»

سەماکەران گۆرانی دەڵێن:

«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»

Source notes (2)
  1. Footnote لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  2. Footnote مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.