Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 47

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، // زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،

بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.

یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،

پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.

نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،

گەلانی خستە ژێر پێمان.

میراتی بۆ هەڵبژاردین،

ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،

ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن.1

لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە2،

یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.

گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،

گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.

خودا پاشای هەموو زەوییە،

هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.

خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،

خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.

سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،

چونکە پاشاکانی3 زەوی هی خودان،

ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.

Source notes (3)
  1. Footnote لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  2. Footnote بۆ تەختی خۆی، لە کاتی هاتنی سندوقی پەیمان بۆ ناو پەرستگا.‏
  3. Footnote عیبری: قەڵغانەکان.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.