Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

یەکەم پوختەی مێژوو 8

بنەچەی شاولی بنیامینی

بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو،

ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،

نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.

کوڕانی بەلەع:

ئەدار، گێرا، ئەبیهود، ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، گێرا، شەفوفان و حورام.

ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:

نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.

شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.

کوڕەکانی ئەلپەعەل:

عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.

هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.

زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.

یاقیم، زکری، زەبدی، ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.

یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، عەبدۆن، زکری، حانان، حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.

شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.

ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.

یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.

ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.

نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل1.

یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو،

مەریڤ‌بەعلیش2 میخای بوو.

ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:

پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.

ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.

ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:

عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.

کوڕەکانی عێشەقی برای:

ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون.

ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.

Source notes (2)
  1. Footnote ئەشبەعل: هەروەها بە ناوی ئیشبۆشەت ناسراوە.‏
  2. Footnote مەریڤ‌بەعل: هەروەها بە ناوی مەفیبۆشەت ناسراوە.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.