Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
یەکەم پوختەی مێژوو 7
یەساخار
کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:
تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
کوڕەکانی تۆلاع:
عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
کوڕەکەی عوزی:
یزرەحیا بوو،
کوڕەکانی یزرەحیاش:
میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
بنیامین
کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:
بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.
کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:
ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
کوڕەکانی بەکەریش:
زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
کوڕەکەی یەدیعێلیش:
بلهان بوو،
کوڕەکانی بلهانیش:
یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
نەفتالی
کوڕەکانی نەفتالی:
یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە1 بوون.
مەنەشە
نەوەکانی مەنەشە:
نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو. مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
کوڕەکەی ئولامیش:
بدان بوو.
ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.
هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.
کوڕەکانی شەمیداعیش:
ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.
ئەفرایم
نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:
شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،
تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،
تەحەس کوڕی ئەلیعادا، زاڤاد کوڕی تەحەس و
شوتەلەح کوڕی زاڤاد.
ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران. جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،
تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،
لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،
ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، نون کوڕی ئەلیشاماع و
یەشوع کوڕی نون.
زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
ئاشێر
کوڕەکانی ئاشێر:
یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.
کوڕەکانی بەریعە:
حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
کوڕەکانی یەفلێت:
پاسەک، بیمهال و عەشڤات.
ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
کوڕەکانی شۆمێر:
ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.
کوڕەکانی هێلەمی براشی:
چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.
کوڕەکانی چۆفەح:
سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
کوڕەکانی یەتەر:
یەفونە، پیسپا و ئەرا.
کوڕەکانی عولا:
ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.
هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.
Source notes (1)
- Footnote کەنیزەی ڕاحێل بوو، بڕوانە پەیدابوون 29:29 .
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.